حەیدەر ئیبراهیم محەمەد
لە ڕێکەوتی 03-08-1991 لە دایکبووە.
لە بنەچەدا خەڵکی گوندی #نێرگزەجاڕ#ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە. لە ئێستادا لە هەڵەبجەی تازە (شارەزوور) دادەنیشێت.
باوکی ناوی ئیبراهیم محەمەدە و دایکیشی ناوی خانم عەبدوڵڵا یە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەتاوی بنەڕەتی و قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی هەورامانی کوڕان وە قۆناغی دواناوەندیشی لە قوتابخانەی ئالانی کوران تەواوکردووە.
دەرچووی بەشی ئینگلیزییە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی. لە ساڵی 2014 بو 2015 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە بە پلەی باش.
لە ڕێکەوتی01-11-2017 دەستی بە کاری وەرگێڕان کردووە و لە ئێستاشدا خاوەنی چەند بەرهەمێکی وەرگێڕانە لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی شیرینی کوردی. بابەتە وەرگێڕدراوەکانی زیاتر لە بواردی گەشەپیدانی مرۆییدان. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,884 times
Write your comment about this item!