ئارام عوسمان محەمەد
زمانزان و وەرگێڕ ئارام عوسمان محەمەد
لە 20-10-1992 لە گوندی گردەنازێی سەر بەقەزای سەیدسادق لە دایکبووە.
خویندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی گوندی گردەنازێ، وە خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەی شەهید شەوکەت تەواوکردووە.
دەرچووی کۆلێژی زمان، بەشی زمانی ئینگلیزیە لە زانکۆی سلێمانی.
یەکەمین کاری لە بواری وەرگێڕاندا لە زمانی ئینگلیزیەوە بۆ سەر زمانی کوردی، لەگەڵ هاوڕێیەکیدا، بەناوی (بڕیار خەلیل)کتێبی (جێگەی نوستنەکەت ڕێکبخە!) بووە، کە تێیدا تاڕادەیەکی باش سەرکەوتبوون وەک یەکەمین کاریان.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
Aram Osman