بۆکان حەسەن ئەحمەد
لە ساڵی 1991 لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجەی شەهید لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر و ڕۆشنبیر لەدایک بووە، لە عەشیرەتی وەستاگەل سەربە عەشیرەتی جاف، بۆکان خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگایی
شاهۆشاهۆ تەواو کردووە و دواتر لە ناوەندی کانی عاشقان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە، پاشانیش لە خوێندنگایی
باڵامبۆباڵامبۆ ئامادەیی تەواو کردووە، دواتر لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بەشی زمانی ئینگلیزی وەردەگیرێت و هەرچوار ساڵەکە بە سەرکەوتووی تەواو دەکات، بۆکان لەگەڵ خوێندنی زمانی ئینگلیزی دەست بە کارکردن دەکات لەگەڵ گروپێکی بەریتانی بۆ دروستکردنی پارک بۆ منداڵانی هەڵەبجە پارکێک بۆ منداڵانی هەڵەبجە درووست دەکەن، وە دوایی تەواوکردنی زانکۆ دەست بە کارکردن دەکات لەگەڵ کۆمپانیای سانگیۆنگی کۆریای باشوور بۆ دروستکردنی پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە-سیروان-سەیدسادق وەکو یاریدەدەری کڕیار و وەرگێڕی یاسایی و کاروباری گشتی و وە زۆربواری تر، وە بۆکان دواتر کار دەکات لەگەڵ ڕێکخراوی یاو وەکو ڕێکخەری پرۆژە لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد فەندی کرد، و دواتر لەگەڵ مافی مرۆڤ دەست بەکارکردن دەکات وەک ڕێکخەر لەویش خزمەتی کردووە، بۆکان لە ساڵی 2015 مۆڵەتی وەرگێڕانی یاسایی پێ دەدرێت و دەبێتە وەرگێری یاسایی، شارەزایی زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، و کۆری هەیە، بۆکان بەهۆی خۆشەویستی بۆ میلەتی کورد و نیشتیمان پەروەریەوە لە ساڵی 2014 کاری کرد بۆ ئەوەی زمانی کوردی دابنرێت لە ناو لیستی زمنەکانی گوگڵ زۆرترین نوسراوی ئاڕاستەی بەرپرسانی پلاتفۆرمی گوگڵ کردو وە چەندین جار فیدباگی نارد بۆ بەرپرسانی ئەو پلاتفۆرمە خۆشبەختانە دانیان بە زمانەکەدا نا وە بوونی هەیە لە ناو لیستی زمانەکانی گوگڵ، و بۆکان دوایی ئەوەی دانیان بە زمانەکەدا نا زیاتر لە 60 هەزار دەق دەکا بە کوردی بۆ ئەوەی زمانی کوردی سۆرانی دابنرێت لە پاڵ 103 زمانی جیهانیدا، لە ئیستاشدا بەردەوام کاری لە سەر دەکات بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە بچێتە خزمەتی هاوڵاتیان کورد و هەمووان سود لەو کارە وەربگرن، بۆکان لە چەندین شوێنەوە دەستخۆشی و بڕوانامەی ئەزمونێتێم وەرگرتوە وەکو. تیمێکی بەریتانی بۆ ئەنجامدانی پاڕک بە ناوی Halabja community play project. کۆمپانیای سانگیۆنگی کۆریای باشوور ڕێکخراوی یاو سەر بە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد مافی مرۆڤی هەڵەبجە وە لە چەندین شوێنەوە سوپاس و دەستخۆشی لێ کراوە وەکو.پێگەی پلاتفۆرمی گوگڵ بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە قونسوڵخانەی ئەمریکا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و پارێزگای هەلەبجە وە بۆکان خاوەنی پلەی شەشەمە وەکو تاکە کوردێک لە پێگەی پلاتفۆرمی گوگڵ لە هەموو جیهاندا، ناوی لە لسیتی چالاکەوانی ئەو پلاتفۆرمەدا هەیە، وە هەروەها کاری کردووە بۆ دانانی زۆربەی شوێنە گشتییەکان لە هەڵەبجەی شەهید لەسەر نەخشەی گوگڵ. خاوەنی زیاتر لە 10 بەرهەمە هۆنراوەی کوردی بۆ ئینگلیزی کە هۆنراوەکانی (
شێرکۆ بێکەسشێرکۆ بێکەس،
گۆرانگۆران،
بابا تاهیری هەمەدانیبابا تاهیری هەمەدانی،
عەبدوڵڵا پەشێوعەبدوڵڵا پەشێو. بۆ ناساندنی ئەدەبی کوردی بە هەموو جیهان. وە چەندین بەرهەمی تری زمانەکانی تر بۆ کوردی و بۆ فێرخوازان. زۆرتر لە 85 هەزار وشەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی. تا ئێستا سێ جار بانگهێشتی کۆڕبەندی پلاتفۆرمی گۆگڵ کراوە