کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,413
ۋېنۍ 105,688
کتېبۍ PDF 19,152
فایلی پەیوەڼیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
کارەساتی هەکاریی 1978
ۋېنە تارېخییەکۍ دارایی نەتەۋەکەیمانۍ! تکا کەرمۍ، بە لۆگۆ و نۋیستە و ڕەنگکەرڎەی، بەھاکاشا دلېنەمەبەرڎۍ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کارەساتی هەکاریی 1978

کارەساتی هەکاریی 1978
د.سەلام عەبدولکەریم

کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی خولی دووەم، کە لە بەهاری (1978) بەسترا، بڕیاریدا بنکە و بارەگاکانی خۆی بۆ ناوچەکانی برادۆست لەسەر سێ سنووری (ئێران- ئێراق-تورکیا) بگوازێتەوە. (1)
گواستنەوە بۆ ئەم ناوچەیەش بۆچەند هۆکارێک دەگەڕایەوە لەوانە: لەلایەک ئێران و ئێراق دژی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ بوون، بەتایبەت ئێران تادەهات ناوچەکانی لەیەکێتی بەرتەسک دەکردەوە و دواجار یەکێتی ئاگادار کردەوە بۆ ئەوەی بارەگاکانی خۆی لە نۆکان چۆڵ بکات.
حکومەتی بەعسیش نیازی هەبوو لە ڕۆژی (01-06-1978) دا گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەقوڵایی (20 کم) ڕابگوێزێت. (2)
یەکێتی دەیویست پێش ئەو ڕۆژە چەک و تەقەمەنی لە سووریاوە بهێنێت و بەسەر هۆز و عەشرەتەکانی ئەو ناوچانەدا دابەشی بکات، بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆیان پێ بکەن. لەلایەکی تریشەوە پێشنیاز و داواکاری ڕێکخراوی دەدەقەدە (DDKD) . (3)
لە باکووری کوردستان ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە قەناعەتپێکردنی یەکێتی بۆ گواستنەوەی بنکە و بارەگاکانی بۆ ناوچەی هەکاری. ڕێکخراوی دەدەقەدە (DDKD) کوورتکراوەی ناوی (کۆمەڵەی کولتووری شۆڕشگێڕی دیموکرات) بوو، ناو تورکییەکەشی (DEVRIMICI DEMOCRAT KULTUR DEREGI) ئەو ڕێکخراوە سیاسییە چەپە بوو، کەکۆمەڵێک لاو و خوێندکاری زانکۆ دایانمەزراند لە ساڵانی حەفتاکان، لە باکووری کوردستان، دەستیکرد بەجموجوڵی سیاسی و ڕێکخستن. سەردەمێک هاوکاری (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) ی کرد لە ڕووی گواستنەوەی مەفرەزەکانی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و ڕێنیشاندان و چاوساغی.
بەڵام لەنێو ئەم ڕێکخراوەدا دوو بۆچوون هەبوو، بۆچوونی یەکەم لەگەڵ هاوکاری یەکێتیدا بوو، کەنەجمەدین بیوک کایا (نەجۆ یان سەڵاح) خاوەنی بوو، بۆچوونی دووەم (عومەر چەتین) ، کە بەرپرسی ڕێکخراوەکە بوو بەوشێوەیە بیری نەدەکردەوە. (4)
جگە لەوەی ئەو ناوچەی برادۆست و هەکاری شوێنێکی ستراتیژی گرنگ بوو، بەئاسانی چەک و تەقەمەنی و پێویستییەکان لە سووریاوە دەگەیشتە شۆڕش. بۆیە یەکێتی بەپێویستی زانی هێز لەو ناوچەیە جێگیر بکات. (5)
یەکێتی بەهۆی هاوکاری دەدەقەدە لەگەڵ قاچاخچییەکان، کەچەکیان پێ دەفرۆشتن، تاڕادەیەک خۆی پڕچەک کرد و لەکاتی ڕۆیشتنی هێزەکانی یەکێتیشدا بۆ ناوچەی هەکاری پشت بە دەدەقەدە بەسترابوو، بۆ ئەوەی ئەو چەکانەی لە قامیشلییەوە (د.کەمال خۆشناو) ئامادەی کردبوو، بگاتە دەستیان. (6)
بۆیە یەکێتی نزیکەی (800) پێشمەرگەی بەسێ ڕەتڵ بەرەو ناوچەی برادۆست بەڕێخست. (7) .
ڕەتڵی یەکەم بەسەرکردایەتی (د.خالید سەعید) لە زەڵێ وە دەرچوو، ڕۆژی (17-04-1978) بەئاڕاستەی بیرکمە و سیدەکان و برادۆست و ژمارەیان (320) پێشمەرگەیەک بوو، (150) پێشمەرگەیان بێچەک بوون و توانیان ڕۆژی (11-05-1978) بگەنە گوندی (جورجان) لەسەر سنووری تورکیا.
ڕەتڵی دووەم بەسەرکردایەتی (عەلی عەسکەری و تایەری عەلی والی بەگ) بوو‌ پاش چەند ڕۆژ لە جوڵانی ڕەتڵی یەکەم بەئاڕاستەی خانە و کێلەشین و حەسارۆست لە سنووری ئێراق و ئێران ڕۆیشتن و زیاتر لە (500) یپێشمەرگەی لەخۆگرتبوو، کە (150) یان بێچەک بوون.
ڕەتڵی سێیەم بەسەرکردایەتی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بوو، کە نزیکەی (50) پێشمەرگە دەبوون، لەنێوانیاندا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لیژنەی ئامادەکاری (پ.د.ک) و پاسۆک هەبوون، لە ناوچەی زەڵێ لەنزیک قەڵادزە جوڵان و دوای سێ ڕۆژ گەیشتنە دۆڵە کوگە و چیای قەندیل.

پاش چوونە ناوەوەی ئەم هێزانە بۆ ناو خاکی تورکیا، بەتایبەتیی ڕەتڵی یەکەم و دووەم، لەلایەن هۆز و عەشیرەتە کوردییەکانی تورکیاوە وەک (گۆییەکان، ژیرکی، سلیڤانییەکان) بۆسەیان بۆ دانرا و هێرشیان کرایەسەر. ئەمە جگە لەوەی لە ڕێگا لەلایەن ئێراق و ئێرانەوە هێرشیان کرابووە سەر. ئەم هۆزانە جگە لەوەی بەکرێگیراو بوون و کێ پارەی زیاتری پێبدابان کاریان بۆ ئەو دەکرد، هاوکات لەلایەن میتی تورکیا و سەرکردایەتی کاتیی پارتی (قیادە موەقەتە) شەوە، کە لە ناوچەکانی (هەکاری، ئولودەرە، شیرناخ) ، بارەگایان هەبوو (8) .
هاندرابوون لەو هێزانەی یەکێتی بدەن. بۆیە لە ڕۆژی (01-06-1978) لە گوندی (بازە) گەمارۆدران و دوای شەڕێکی قوورس ژمارەیەکیان لێکوژرا و برینداربوو، هەندێکیشیان لەلایەن جەندرمەی تورکیاوە، کە لەو ناوچانەدا بارەگایان هەبوو بەدیلی دەسگیرکران.
لە کۆتاییدا پاش دەردەسەرییەکی زۆر و شەڕی خوێناوی و سەرما و برسێتی بەشێکی زۆری هێزەکانی یەکێتی کوژران و بەشێکی تریشیان بەدیلی گیران و تەنیا هەشت پێشمەرگە خۆیان بەدەستەوە نەدا و ڕزگاریان بوو، لە ڕۆژی (16-06-1978) گەیشتنەوە بارەگای یەکێتی لەقەندیل. (9)
ئەو هەشت پێشمەرگەیەش بریتی بوون لە (محەمەدی حاجی مەحمود، ڕەفیق پارەزانی، مەحوود زەردۆیی، تاهیری حاجی عەزیز، حەمە ڕەش گرێزەیی، جەمال عەلی باپیر، بەکرە سور، ئاوات گەڕەدێی) . زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی بەدیلی کەوتنە دەستی هێزەکانی سەرکردایەتی کاتیی پارتی (قیادە موەقەتە) ، بەتایبەتیی هەریەکە لە (عەلی عەسکەری و د.خالید سەعید و شێخ حسێن شێخ بابە) ، کە دەستگیرکران دواتر لەلایەن ئەوانەوە بەدیلی کوژران (10) .
بەڵام زۆربەی دیلەکانی تر ئازادکران. (11)

لێرەدا گرنگە ئەوە بڵێین هەرچەندە یەکێتی و سەرکردایەتی کاتیی پارتی (قیادە موەقەتە) باس لەوە دەکەن هیچ لایەکیان نیاز و مەبەستی لێدانی ئەوی تری نەبووە و باسیش لە نامەکانی مام جەلال تاڵەبانی و عەلی عەسکەری و د.خالید سەعید و تاهیری عەلی والی بەگ بۆ کاک ئیدریس بارزانی و کاک مەسعود بارزانی و خاتوو (حەمایل خانم) ی دایکی کاک مەسعود بارزانی و ڕەشید سندی دەکەن و لەولاشەوە لەلایەن ئیدریس بارزانی و سامی عەبدولرەحمانەوە نامە بۆ عەلی عەسکەری نێردراوە، کە هێرش نەکەنە سەر بارەگاکانی سەرکردایەتی کاتیی پارتی و ئەوانیش هێرش ناکەنە سەریان. (12)
بەڵام جگە لەوەی ئەو نامانە ئەنجامێکی ئەوتۆیان نابێت، دەبێ ئەوە بزانین هەر لایەک ئەوەی دانابوو ئەگەر لایەکەی تر بێتەسەر ڕێگای و هێرش بکاتە سەری، بێدەنگ نەبێت و وەڵامی بداتەوە. لەلایەکیتریشەوە ئەو بارودۆخەی لەوکاتەدا بوونی هەبوو، بارودۆخێکی بارگاویبوو بە ناکۆکی و ململانێ و پڕ لە ڕقەبەرایەتی یەکتری، چونکە پێشتر لەلایەن سەرکردایەتی کاتیی پارتییەوە، ژمارەیەک لە فەرماندە و پێشمەرگەی یەکێتی لە ناوچەکانی بادینان کوژرا بوون (وەک کوشتنی ئیبراهیم عەزۆ و هاوڕێکانی، مولازم حەسەن خۆشناو، مەجید هەیبە لە دەشتی کۆیە) و دەستبەسەراگرتنی دە دۆشکا و چەندین هەزار دیناری ئێراقی ئەوکاتە، ...تاد. (13)
یەکێتیش لای خۆیەوە بارەگاکانی ناوچەی سۆرانی بەسەرکردایەتی کاتیی (پ.د.ک) چۆڵکرد و فشاری خستەسەر هەندێ پێشمەرگە، کەواز لەپارتی بهێنن و بچنە ڕیزەکانی یەکێتییەوە، یان دەبێ ناوچەی سۆران جێبهێڵن. بەتایبەت لە ناوچەکانی نۆکان و ڕۆژاوای سەردەشت. لەسەرەتای ساڵی (1978) یش یەکێتی هێزەکانی سەرکردایەتی کاتیی پارتی لە ناوچەی سیوەیل لەچیاکانی سورکێو ناچارکرد یان ناوچەکە جێبهێڵن یان خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن. بۆیە ئەو هێزەی لەو ناوچەیە بوون خۆیان ڕادەست بە حکومەت کردەوە. لە سەرووی ئەمانەشەوە هەرلایەک لە هەوڵی دەستبەسەراگرتنی ناوچە گرنگ و ستراتیژییەکاندا بوو، بەتایبەت ناکۆکی لەسەر ناوچەی برادۆست و بادینان.
دوایین هەوڵی یەکێتی بۆ گواستنەوەی بارەگاکانی سەرکردایەتی بۆ ناوچەی برادۆست، کە لەسەر سێ سنوور بوو، هۆکارێکی کاریگەر بوو لە ڕووداوی هەکاریدا، چونکە سەرکردایەتی کاتیی پارتیش ئەمەی قبوڵ نەدەکرد. (14)
جگە لەوەش ڕێکخراوی دەدەقەدە ڕۆڵێکی خراپیان لە هاندانی یەکێتی گێڕا بۆ ئەوەی هێزەکانی بباتە ئەو سنوورە و بەڵێنی هاوکاری زۆریان پێدابوون، بەڵام جگە لەوەی لەنێو خۆیاندا ناکۆکی هەبوو لەسەر هاوکاریکردنی یەکێتی، بەڵکوو ڕاستگۆش نەبوون و یەکێتی دەستی بەمانەوە سوتا و تووشی کارەساتی هەکارییان کردن و لە کاتی پێویستدا هیچ هاوکارییەکیان نەکردن و زیاتر تەماعیان چووبووە سەر چەک. تەنانەت لەکارەساتەکەدا هەندێک لەرێبەرەکانیان خۆیان لە هێزەکانی یەکێتی شاردەوە.

پەراوێز و سەرچاوەکان
1. نەوشیروان مستەفا: کارەساتی هەکاری، چ3، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی، هەولێر، 1995، بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ل6.
2. مەلا بەختیار: یاخی بوون لەمێژوو، بەرگی یەکەم، چ1، چاپخانەی داناز، سلێمانی، 1998.ل (162) ، محەمەدی حاجی مەحمود: شۆڕش و پێشمەرگایەتی، تاقیکردنەوەی حەوت ساڵی شۆڕش (1976-1983) ، ل (29) ، ڕێباز: قەندیل، بەرگی یەکەم و دووەم، ل124، صلاح الخرسان: التيارات السياسية فى کردستان العراق (1946-2001) ، ط1، 2001، مؤسسة البلاغ للطباعة والنشر والتوزيع، بيروت- لبنان.ص353.
3. ڕێوار ساڵەح: ڕێگایەک بۆ ئازادی، چ1، 2006، بەبێ چاپخانە و شوێن، ل (28-30) .
4. چاوپێکەوتن لەگەڵ فوئاد مەعسوم، 11/9/2005، لەکتێبی (ڕێگایەک بۆئازادی) ، ل29.
5. ڕێباز: قەندیل بەغدای، بەشی یەکەم و دووەم، چ2، چاپخانەی پەیوەند، سلێمانی، 2008، ل12.
6. صلاح الخرسان: التیارات، ص365، 366، دیفید مەکداوڵ: مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی لەفارسییەوە (ئەبوبەکر خۆشناو) ، چ2، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، 2005.ل566.
7. نەوشیروان مستەفا: کارەساتی هەکاری، بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، چ3، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی، هەولێر، 1995.، ل10، صلاح الخرسان: التیارات، ص374، 373.
8. دیڤید مەکداوڵ: مێژووی، ل566، 565.
9. چاوپێکەوتن لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود لەرۆژی (11/5/2009) ، لەگوندی گوڵەخانە.
10. پیاونامە: گوڵبژێرێکی ژیاننامەی شەهیدی نەمر عەلی عەسکەری، کۆمەڵێک هاوڕێی شەهید، چ1، سلێمانی، 2004، ل32.
11. صلاح الخرسان: التیارات، ص379.
12. :سەروەر عەبدورەحمان عومەر: 204. یەکێتی نیشتمانی ی کوردستان، دامەزراندن و هەستانەوەی شۆڕش، چ1، سەنتەری چاپ و پەخشی تەما، سلێمانی، 2002، ل278، نامەی مام جەلال تاڵەبانی بۆعەلی عەسکەری، لە: سەروەر عەبدورەحمان عومەر: یەکێتی، ل283، صلاح الخرسان: التیارات، ص376، 375، نەوشیروان مستەفا: لەکەناری، ل271، 270.
13. ڕێباز: قەندیل، بەرگی یەکەم و دووەم، ل124.
14. عەلی تەتەر نێروەی: بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لەباشوری کوردستانی ئێراق لەساڵەکانی جەنگی ئێراق و ئێراندا (1980-1988) ، چ1، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، 2008، دار سبیریز للطباعة والنشر، دهوک.، ل95-97.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 3,433 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
فایلی پەیوەڼیدار: 1
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 7
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان سەرچناری )یۆ جە: 09-04-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 11-04-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:26-08-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 3,433 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.13 KB 09-04-2019 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,413
ۋېنۍ 105,688
کتېبۍ PDF 19,152
فایلی پەیوەڼیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.5 چرکە(چرکۍ)!