نوێنەری پولدوختەر لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، نیوەی شارەکانی پولدوختەر و مەعمولان لە #لوڕستان# وێرانبوون، 20 گوند لەگەڵ زەوی تەختبوون و پەیوەندییش لەگەڵ 70 گونددا پچڕاوە.
ئەگەرچی تا ئێستا ئامارێکی تەواوی زیانەکانی لافاوەکەی لوڕستان لەبەردەست نییە، بەڵام سەید حەمید ڕەزا کازمی نوێنەری پولدوختەر لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، کەنیوەی شارەکانی پولدوختەر و مەعمولان لە لوڕستان وێرانبوون، 20 گوند لەگەڵ زەوی تەختبوون و پەیوەندیش لەگەڵ 70 گونددا پچڕاوە.
ڕاشیگەیاندووە:خەڵک جگە کراسی بەریان هیچیان نییە و 30 هەزار کەسیش پێڵاویان نییە.
سەید حەمید ڕەزا کازمی، داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کردووە، کە بە خێرایی چادری پێویست بەسەر زیانبەرکەوتواندا دابەش بکرێت و پێداویستیی تەندروستی و پاککەرەوە و خوێندن بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت، هەروەها لەڕێگای کۆپتەرەوە پێداویستیی بگەیەندرێتە ئەو گوندانەی پەیوەندییان لەگەڵ پچڕاوە.
هاوکات، کەرەم عەلی قەندالی، سەرۆکی کاروباری عەشائیرەکانی ئێران بە ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی وتووە: لە ڕۆژهەڵات و ئێران نزیکەی 15 هەزار سەر ئاژەڵ بەهۆی لافاوەکانی ئەمدواییەوە مرداربوونەتەوە.[1]
#07-04-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,015 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!