نیوەی شارەکانی پولدوختەر و مەعمولان لە لوڕستان وێران بوون
📊 統計と調査
نوێنەری پولدوختەر لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە، نیوەی شارەکانی پولدوختەر و مەعمولان لە
لوڕستانلوڕستان وێرانبوون، 20 گوند لەگەڵ زەوی تەختبوون و پەیوەندییش لەگەڵ 70 گونددا پچڕاوە.
ئەگەرچی تا ئێستا ئامارێکی تەواوی زیانەکانی لافاوەکەی لوڕستان لەبەردەست نییە، بەڵام سەید حەمید رەزا کازمی نوێنەری پولدوختەر لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە، کەنیوەی شارەکانی پولدوختەر و مەعمولان لە لوڕستان وێرانبوون، 20 گوند لەگەڵ زەوی تەختبوون و پەیوەندیش لەگەڵ 70 گونددا پچڕاوە.
ڕاشیگەیاندووە:خەڵک جگە کراسی بەریان هیچیان نییە و 30 هەزار کەسیش پێڵاویان نییە.
سەید حەمید ڕەزا کازمی، داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کردووە، کە بە خێرایی چادری پێویست بەسەر زیانبەرکەوتواندا دابەش بکرێت و پێداویستیی تەندروستی و پاککەرەوە و خوێندن بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت، هەروەها لەڕێگای کۆپتەرەوە پێداویستیی بگەیەندرێتە ئەو گوندانەی پەیوەندییان لەگەڵ پچڕاوە.
هاوکات، کەرەم عەلی قەندالی، سەرۆکی کاروباری عەشائیرەکانی ئێران بە ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی وتووە: لە ڕۆژهەڵات و ئێران نزیکەی 15 هەزار سەر ئاژەڵ بەهۆی لافاوەکانی ئەمدواییەوە مرداربوونەتەوە.
[1]
07-04-201907-04-2019 ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!