هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# دەربارەی چالاکی #شەڕڤان#ەکانیان لەعەفرین و دەورووبەری لەدژی داگیرکەران ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە چالاکی هێزەکانمان لە ناوچەی شێڕاوای عەفرین 4چەتەی سەربەدەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژراون و7چەتەی تریش برینداربوون.
لە دەسپێکی ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە:
شەڕڤانانی ئێمە چالاکییەکانی خۆیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە عەفرین ودەورووبەری بەردەوام دەکەن. لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا، ڕۆژی 6ی نیسان شەڕڤانانی ئێمە چەند ترێکس ودۆزری سوپای تورکیایان کە خەریکی ڕووخاندنی ماڵ ومەدرەسەی گوندی جلبرێ-ی شێراوا بوون کردە ئامانج.
لەئەنجامدا ترێکس و دۆزرەکەی سوپای تورکیا تێکشکا وئەوچەتەیەک کوژرا.
لەهەمان ڕۆژدا شەڕڤانانی ئێمە لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی سوڵتان موردای سەربەدەوڵەتی تورکیا چالاکییەک ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا 3چەتە کوژران و 7چەتەی تریش برینداربوون.[1]
#07-04-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,643 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !