لە دایکبووی ساڵی#17-03-1984# شاری #سلێمانی#یە، دەرچووی کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی #زانکۆی سلێمانی#یە ساڵی 2008. ماوەی 11 ساڵە لە مامۆستایە.
له ئێستادا ماموستایە له قوتابخانەی #قەيوان#ی بنەڕەتی قوناغی (7-9)
لە ماوەی 11 ساڵ کاری مامۆستایەتیدا، چەندین خوول و سیمیناری ئەنجامداوە لە بواری زانستی هاتووچۆ و بواری فریاگوزاری سەرەتایی first aid, بۆ مامۆستایانی وانەکانی زانست و کۆمەڵایەتی و وەرزش.
چەندین خولی گەورە و پشکەوتووی ئەنجامداوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەتایبەت لە بواری پێگەیاندنی ڕاهێنەردا. بەشداری چەندین بەرنامەی ڕاستەوخۆی کەناڵەکانی بستراو و بینراو بووە.
لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکی پەروەردەییە بۆ ناوەندەکانی خوێندن لەبواری هاتووچۆ و فریاگوزاری سەرەتاییدا.
رێگەپێدراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییە بۆ پێشکەشکردنی سیمنار لە ناوەندەکانی خوێندندا.
خاوەندنی بڕوانامەی پیشەیییە بۆ ڕاهێنەری گشتی و تایبەت لەبواری شۆفێرییدا، خاوەنی نووسینگەیەکی شۆفێرییە لە شاری سلێمانی بەناوی نووسینگەی #زەرگەتە#.