ناوی برایم محێدین عارفە، ناسراوە بە دکتۆر برایم. لە 01-07-1965 لە شاری کەرکووک لە دایک بوە، دایۆی ناوی فاتمە کاملە، خوێندنی سەرەتایی لە گوندی هەشەزینی بناری سەنگاو تەواو کردوە، ناوەندی لە خوێندنگەی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک، دواناوەندی لە شاری سلێمانی. دەرچوی پەیمانگای تەندروستی سلێمانی، بەشی یاریدەدەری پزیشک ساڵی 1984. وە کولێژی یاسای سلێمانی ساڵی 2005، چوارساڵ پارێزەر بوە، 6 ساڵ پیشمەرگە بوە بێ دابڕان تا ساڵی 1991 ڕاپەڕین.
تا ئێستا (2019)چوار کتیبی چاپکراوی هەیە بە ناونیشانی:
1- لە پەڕاوێزی مەرگی شا پەروەردا: 2012 وەزارەرتی ڕوشنبیری چاپی کردوە
2-دواساتە کانی مەرگی پشیلەیەک ؛ 2013 وەزارەرتی ڕوشنبیری چاپی کردوە
3-لە نێوان دیکتاتۆریەت و دیموکراتیدا؛ 2014 کۆمەڵەی ڕوناکبیری کەرکووک چاپی کردوە
4-چەند لاپەڕە یەک لە ئەزمونی ژیانی ڕۆژنامە نوسیم؛ 2015 کۆمپانیای دانا گاز چاپی کردوە
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامە نوسانی جیهانی و کوردستانە، ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی کەرکووکە، دە ساڵ لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوی کاری کردوە، سەدەها وتاری ڕۆژنامە نوسی لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردیەکاندا بڵاوکردۆتەوە، سەردانی زیاتر لە 33وڵاتی کردوە. لە فیستڤاڵی بەدرخان لە دبلنی پایتەختی ئایلەندا، لە مۆسکو وتاری لەسەر ئەنفال خوێندۆتە وە، بەشداری چالاکی فیستڤاڵی کوردی لە جۆرجیا کردوە، بەشداری فیستڤاڵی کەلتوری کوردی لە ئە مریکا کردوە.
ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو خاوەنی سێ منداڵە یەک کچ و دوو کوڕ، بە ناوەکانی پاکۆ، لەدایک بووی1993، پاراو، لەدایک بووی 2000، هەناسە، لەدایک بووی 2003
دە ساڵ بەڕێوەەری ناحیە بووە لە (تەکیەی دەربەن، ئاغجەلەر، سەنگاو، قادرکەرەم). بەهۆی کارەکەیەوە لەدوو شاری کوردستان نیشتەجێیە، لە چەمچەماڵ و سلێمانی.