📊 بابەت 374,800 | وێنە 59,366 | پەڕتووک PDF 11,083 | فایلی پەیوەندیدار 43,715 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,858
لەم کاتەدا 24 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 07-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور، رەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و رەحیم ڕەفعەتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.[8]
- لاوێکی بۆکانی بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی عەباس ئاوای ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوک
📅 04-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئومید مستەفاپوور، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی نەغەدە راگوێزرا. بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت ئومید مستەفاپوور نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.[6]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی بێدهێ لە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 204 کەس تووشی
✌️ عەلی عەسکەری
کوڕی شێخ عەبدوڵڵا و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە کە شێخی تەریقەتە.
ساڵی 1937 لەگوندی (عەسکەر) لەدایکبووە، شێخ عەبدوڵڵای باوکی یەکێک بووە لە لایەنگرە دڵسۆزەکانی شێخ مەحمودی نەمر.
شەهید عەلی عەسکەری لە سەردەمی لاوێتیداو ئەو کاتەی خوێندکاری ئامادەیی بوو لە کەرکوک پەیوەندیکردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان-ەوە و دواتریش بووە بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ئەنجامی چالاکییەکانیدا لەهەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاواندا بوو بەئەندامی لیژنەی باڵاو دوای 14ی تەمموزی 1958 بوو بەئەندامی لیژنە
✌️ دیار غەریب
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە. لەدامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.[1]
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا
📖 بەسەرهاتی تۆمارکردنی گۆرانی ئارام لە زمانی نەجمەدینی غوڵامییەوە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەسەرهاتی تۆمارکردنی گۆرانی ئارام لە زمانی نەجمەدینی غوڵامییەوە
📖 کورتەباس


هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامینەجمەدینی غوڵامی دەمانگێڕێتەوە بۆ سەردەمی پێشمەرگایەتی و باسی یەکەم سەفەری دەکات بۆشاری هەڵمەت و قوربانی و بۆئەنجامدانی کاری هونەری.
هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی بەوشێوەیە لەبیرەوەرییەکانی لەسلێمانیسلێمانیدا دەدوێ :
ئەوکاتەی بارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵە لە (مالومەمالومەو چۆخماخچۆخماخ) بوو، لەنێو خاکی کوردستانی بەشی عێراقدا، و لەبەرنزیکایەتی لەشاری سلێمانی و کرانەوەی ڕیگای هاتوچۆ بۆئەم شارەو لەبیری ئامادەکردنی کاسێتێکی نوێدابووم.
یەکەم سەفەرم بۆ سلێمانی کردوو ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندم بینی، هەرچەندە ئەوکات خەڵک لەبەر دەسەڵاتدارییەتی ڕژێم نەیاندەوێرا لەئێمە زۆر نزیک ببنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوە گەلێک ئاشنای دلسۆز بوون کەخەمی ئەوشتانەیان نەبوو، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە یارمەتییان دەکردین و منیش لەوماوەیەدا کۆمەڵە ئینسانێکی چاکم ناسیی،
من شریتی ئاگراوی (ئارام) م لەسالی 1984 بەیارمەتی ئەو ئینسانە دلسۆزانە پرکردەوە.
بەڕاستی لەوسەردەمەدا شریت تۆمارکردن گاڵتە نەبوو، بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و عێراق زۆربەی هونەرمەندەکان لەبەرنەچوون بۆ سەربازی ڕایانکردبوو، ئەوانەشیی کەمابوونەوە یان لەسەربازی بوون لەترسی ڕژێم خۆیان لەخەباتی هونەری کێشابۆوە، ئەوەبوو کەشریتی ئارام وەک بۆمب تەقییەوە.
ناوی ئارام بەبۆنەی شەهیدبوونی (شاسوار جەلالشاسوار جەلال) لەکوردستانی بەشیی عێراقدا بیرەوەرییەکی تایبەتی هەیە و لەکوردستانی بەشیی ئێرانیشدا بەبۆنەی شەهیدبوونی (ئەسعەد غەمیانئەسعەد غەمیان ئەسەدی غەمیان) هەرئاوا ریزی لێدەگیرێ.
زۆرکەس هەن کەدەیانەوێ بزانن ئەم گۆرانییە چ بەسەرهاتێکی هەیەو چۆن دروست بووە.
(ئەسەدی غەمیان) خەڵکی سنەیەسنەیە و هاوڕییەکی خۆشەویست و پێشمەرگەیەکی زۆر بەجەرگی کۆمەڵە بوو، لەشەریکی قارەمانانەدا شەهیدکرا، لەنێو پێشمەرگەکان و بنەماڵەکەیاندا زۆر خۆشەویست بوو، چەند رۆژ دوای شەهیدبوونی خوشکەکەی دێ چاوی پێ بکەوێت ئەو نازانێ شەهیدکراوە، پێشمەرگەکان بەدوای ئەوەدا چەند گوندی دەگێڕن و پێی دەڵین براکەت شەهیدبووە،
ئەودەگەریتەوە بۆ شاری سنە، بەڵام کۆڵ و سۆزو خۆشەویستی براکەی هەر لەدڵ دا دەبێ رۆژێک ئەم شیعرەی ئارامی ناردبوو،
من نازانم ئەو شیعرە هی خۆیەتی یان هی کەسێکی ترە، بەڵام بەبڕوای من هەتا کەسێک بەم جۆرە لەئارام نزیک نەبووبێ و هەستی خۆشەویستی ئەو کاری لێ نەکردبێ بێگومان ناتوانێ ئەو شیعرەی بۆ دانێ،
هاوینی مالومە زۆرگەرمە قرچە قرچی نیوەرۆبوو خەریکی خۆشکردنی جێ بۆ ڕادیۆ بووین و من پاچم لێدەدا، لەم کاتەدا ڕادیۆی کۆمەڵە بەرنامەی یادی هاوڕێانی شەهیدی بڵاودەکردەوە لەوبەرنامەیەدا لەئارام یادکراو و شیعرەکەیان خوێندەوە.
زۆرکاری لێکردم و پاچەکەم داناو پاڵمدا بەبەردێکەوە و دەروونم خەریک بوو دەکوڵی، دەریای هەستم شەپۆلی دەدا، لەپر گۆرانی ئارام لەنێو شەپۆلەکانی دەروونمدا سەری هەڵدا و هەرئەوکاتە بەپەلە چوومە ژووری رادیۆ بەشێک لەگۆرانیەکەم تۆمارکرد تا لەدوایی لەبیری نەکەم، ئەوە بەسەرهاتی ئەو گۆرانیەو شریتەی ئارام بوو، یەکێک لەباشترین گۆرانیەکانی ئەو سەردەمەیە و من هەرکاتێک دەیڵیمەوە بۆم تازەیە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو شریتە بەیارمەتی دۆستانی نهێنی لە سلێمانی تۆمارکرا، خەڵکێکی زیاترم ناسیی و پەیوەندییەکان پتەوتر بوون، ئەوان بەنهێنی دەهاتن بۆ بارەگای کۆمەڵەو کاتی گۆرانی گوتن لەبارەگای خۆماندا پتر لەهەزار کەس لەشارەکانی کەرکوک و سلێمانی و شوێنەکانی تر لەمالوومە کۆدەبوونەوە.
لەساڵی 1986 یشدا شریتی (هەڵاڵەی کوێستان) م بەیارمەتی تیپی موزیکای مەولەوی ئامادەکرد و چەرمەسەرییەکی زۆرم لەگەڵ دیتووە، یەکێک لەتۆمارگاکانی سلێمانی ئەرکی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم شریتەی وەئەستۆگرت، دوای ئامادەبوونی شریتەکە بردبووی بۆ بەغدا بۆلای شەریکەی (بابل) ئەوان شریتەکەیان وەرگرتبوو داوای تۆمارکردنیانلەتەلفزیۆن کردبوو بۆئەوکارەش ئامادەبوون پازدە هەزار دیناربدەن، چونکە بەڕاستی شریتێکی ڕێک و پێک بوو شیعرو گۆرانی و موزیکاکەی تازەبوون هەرچەندە کەچوون بۆتەلەفزیۆن وەک بیرەوەرییەکی ژیانی هونەری بۆهونەرمەندێک شیرینە، بەڵام چونکە من پێشمەرگە بووم و خەڵک زۆر ریزی لێدەگرتم، ئامادەنەبووم ئەوکارە بکەم، دیارە دەبێ ئەوەش بڵێم کە (ناسر حەسەنناسر حەسەن) کەکاربەدەستی تەلەفزیۆنی عێراق بوو، بەڵینی دابوومێ کە شریتەکەم وەک هونەرمەندێکی ئێرانی بڵاوناکاتەوە.
ئامادە کردنی: جەماڵ دەلاک
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | کەناڵی تێلیگرامی (نەجمەدینی غوڵامی)

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 25 2019 8:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 25 2019 11:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 25 2019 11:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 379 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەسەرهاتی تۆمارکردنی گۆرانی ئارام لە زمانی نەجمەدینی غوڵامییەوە
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەسعەد غەمیان (هاورێ ئارام)
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️غوڵامی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حۆری غەمیان
2.👁️نەجمەدینی غوڵامی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574