هاووڵاتیانی کوردستان
بە بۆنەی جەژنی نەرۆزەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم لە یەک بەیەکتان ئە کەم و خوازیارم لە کەشێکی خۆشی بەهاری و لە سایەی ئارامیدا نەورۆز و سەیران و خۆشیەکانتان بەڕێوە ببەن.
نەورۆز هەڵگری واتایەکی گەورەی بەگژداچوونەوەی زوڵم و ناعەدالەتییە، قوڵایەکی هاوبەشی گەلانی ئەم ناوچەیە لە پێناو ئازادی ئینسان و هێنانە کایەی ژیانێکی شایستەدا، بۆیە پێویستە لە پاڵ یادکردنەوەی ئه و جەژنەدا، هەوڵ بدەین ماناو بەهاکانیشی تێکەڵ بە ژیانی خۆمان بکەینەوە
بە هیواین خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شایستە بۆ ئێوە و هەموو هاووڵاتیانی عێراق ببێتە بناغەی کارکردن و بتوانین لانی کەمی ئه و پەیامەی نەورۆز لە خۆشبەختی و عەدالەت و دەرفەتی ژیانی یەکسان بەرجەستە بکەین.
هیوادارم ئەم یادە وامان لێبکات ئاشتەوایی و بەرژەوەندی و چاکەی گشتی بخەینە شوێنی ناکۆکی و دووبەرەکی، لێبوردن و ماف و داخوازی خەڵک بکەینە بنەمای کارو گوفتارمان.
دووبارە نەورۆزتان پیرۆز
#بەرهەم ساڵح#
سەرۆک کۆماری عێراق
#20-03-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,260