کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,918
 شؤمارە عەسگەل  106,390
 کتاووەل 19,240
فایل های مرتبط 96,836
Video 1,376
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری باش دەبێتەوە، کوردستان ڕوودەکاتە خێر و خۆشی
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری باش دەبێتەوە، کوردستان ڕوودەکاتە خێر و خۆشی

نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری باش دەبێتەوە، کوردستان ڕوودەکاتە خێر و خۆشی
بەڕێزان، خۆشەویستان، کوردستانیانی ئازیز
ئەم کاتەتان باش و نەورۆزتان پیرۆز
بەبۆنەی گەڕانەوەی سەری ساڵی تازەی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم.
پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی تەواوبوونی وەرزی سەرما و دەستپێکردنی بەهاری ڕەنگین، لەم ڕۆژەدا کوردستان بە چیاو دۆڵ و دەشتەوە سەوزایی دایدەپۆشێت و ڕوو لە هەر شوێنێک دەکەیت سرووشت بەدەم مرۆڤەوە پێدەکەنێت.
هیوادارم گەشی و خۆشی بەسەر ناخی یەک بەیەکی هاووڵاتیانی کوردستانیشدا بێت، بەسەر دۆزە سیاسییەکەمان و باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەموو ڕووێکی دیکەی ژیانی ئێوەی خۆشەویستدا ڕەنگبداتەوە.
ئێوەی خۆشەویست دڵنیابن کەوا پشوودرێژی و بەرگەگرتن و نەرمونیانی، تاکە ڕێگەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، کوردستان لەو ماوەیەدا جارێکی دیکە ڕوودەکاتە خێر و خۆشی، باری ئابووری وا باش دەبێتەوە، هەموو ئەم پرسانە لە کاتێکی نزیکی داهاتوودا بەدرێژی باسی دەکەین، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لەم بۆنە خۆشەی نەورۆزدا باسی دەکەم، کولتووری پێکەوەژیان و لێبووردەیی و تەبایی و خۆشەویستی و هەوڵی خاوکردنەوەی دەمارگرژییە، کە نەورۆز لە بنەڕەتەوە خاوەن و هەڵگری ئەو کولتوورەیە.
خۆتان دەزانن وەک لێکەوتەیەکی ئاسایی بۆ هەموو دۆخێکی نالەباری مێژوویی کۆمەڵێک بەرئەنجامی ناشیرین و نەرێنی سەرهەڵدەدەن، هەموومان بینیمان کوردستان بە کۆمەڵێک تەنگەژەدا تێپەڕی، وەک شەڕی #داعش# و ئاوارەبوونی سەتان هەزار خەڵک بۆ هەرێمی کوردستان، کەمبوونەوەی داهات و خراپبوونی باری ئابووری بەهۆی بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت، کە هەر یەک لەمانە بەشێوەی جۆراوجۆر کاری کردە سەر ژیانی خەڵک و بەتایبەتی لەڕووی دارایی و دەروونییەوە کاریگەری خراپیان جێهێشتووە.
رۆژانە دەبینین و دەبیستین جۆرێک گرژی و تووندی لە هەڵسوکەوتی هەندێک خەڵکدا بەهۆی شەڕی داعش و تەنگەژەی ئابوورییەوە سەریان هەڵداوە، مەرجیش نییە تووندوتیژی تەنیا بریتیبێت لە کارو کردەوەی زەق، وەک دەستوەشاندن یان بەکارهێنانی چەک، بەڵکو هەندێکجار بریتییە لە گوێنەدان بە ئەرکی سەرشان، یان بێڕێزی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا، یان ڕەچاونەکردنی بەهاو نەریتی گشتی، یان بێویژدانی لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتندا، جگە لەمانە لە هەندێک شوێن جۆرێک لە تووند و زبری بەکارمەندانی فەرمییەوە دیار بووە، یان شۆفێر لە شەقامەکاندا، یان لە تێکەڵاوی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەمانە هەموویان لێکەوتەی ئاسایین بۆ ئەو دۆخانەی کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتن، بەڵام دەبێت نەمێنن.
نەورۆزە، دەبێت لەمڕۆوە دەستبکەین بە هێوربوونەوە، شەڕی بەرگری ئێمە لە بەرامبەر دڕندەیی داعشدا بەسەرکەوتن تەواوبوو، بوژانەوەی باری ئابووریش دەستیپێکرد و هەنگاو بەرەو ئاساییبوونەوە دەنێت.
داوا لە دایک و باوکان دەکەم زیاتر لە جاران وریای هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بن، بەرامبەریان نەرم بن و لەسەر هێوری و نەرمی لە مامەڵەکردندا ڕایانبهێنن، ئاگاداری تەندروستیان بن و بۆ خوێندنەوە و وەرزش هانیان بدەن، هەروەها بەڕێوەبەرانی دەزگا فەرمییەکان باشتر کۆنترۆڵی سەرپێچییەکان بکەن.
داوا دەکەم کارمەندانی دەزگاکانی ئاسایش لە وەڵامدانەوەدا نەرمتر بن، من ئەمڕۆم هەڵبژارد بۆ ئەو تێبینی و سەرنجانە، لەبەر ئەوەی جەژنە، نەورۆز جەژنێکی خۆشی کوردستانە، هەروەها وەرزی بەهار و پێکەنین و گەشانەوەی دڵ و دەروونە.
ئەم ڕۆژانەی جەژنی نەورۆز، ڕۆژانی تێپەڕاندنی لاپەڕەی کۆن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی تازەن، داواتان لێدەکەم هەموو لایەک ئاوڕ لە برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی بدەنەوە. دەبێت هەموو لایەک هێورببنەوە، دەبێت هەموو لایەک یەکترمان خۆشبووێت، داوا لە هەمووشتان دەکەم ڕێزی سرووشت بگرن و ژینگەی کوردستان پاک ڕابگرن. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە جەژن و سەری ساڵمانە، جەژنی سەرکەوتن و داگیرساندنی مەشخەڵی ئازادییە، جەژنە پیرۆزە لە ماڵباتی شەهیدان دەکەم، جەژنە پیرۆزە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بریندارانی شەڕی داعش دەکەم، جەژنە پیرۆزە لەو خوشک و برایانە دەکەم کە هەر یەکە و بە جۆرێک بوونە قوربانی، بەتایبەتی خوشکە خاتوونە ئێزدییەکانمان، جەژنە پیرۆزە لە تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان دەکەم، پیرۆزبایی لە ژنان و ئافرەتانی کوردستان، لە مامۆستایان، لە لاوان و قوتابیان و خوێندکاران دەکەم، پیرۆزبایی لە حیزب و لایەنەکان دەکەم، پیرۆزبایی لە زانایانی ئایینی و ڕۆشنبیران دەکەم، دەبێت ئێوە پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی کوردستان سەربکەوێت و هەموو ڕۆژێکی ئێمە ببێتە خۆشی و بەهارو نەورۆز.
پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و زێرەڤانی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی فریاکەوتن دەکەم، پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکەم، پیرۆزبایی لە جووتیاران، لە کۆچەر و ڕەوەند و خەڵکی شار و لادێ دەکەم، پیرۆزبایی لە کوردستانیانی دوور لە وڵات دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران و وەزیران و پارێزگاران و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی کوردستان دەکەم.
جەژنە پیرۆزە لە یەکە یەکەی خەڵکی کوردستان و دانیشتووانە بەڕێزەکەی دەکەم، بە خاوەن ماڵ و بەوانەشەوە کە لێرە میوانن و بەشداری جەژن دەکەن، پیرۆزبایی لە ئاوارە و پەنابەران دەکەم.
لەم ڕۆژەدا دووبارەی دەکەمەوە کە گرەوی ئێمە ئەوەیە کوردستان سەربکەوێت، ڕێگەی دوورمان بڕیوە و کەممان ماوە، قوربانیمان زۆر داوە و دەبێت بگەینە ڕۆژی خۆمان، ئێمە وەک چۆن بەختەوەریمان بۆ خۆمان دەوێت، بۆ خەڵکی دیکەش هەمان هیوامان هەیە، بە تایبەتی بۆ گەلی عێراقی برا، هەرێمی کوردستان برا بەشێکی ڕاستەقینەیە لە عێراق و دەستووری وڵات بڕیاری ئەمەی داوە.
لەم بۆنەیەدا کە نەورۆز جەژنێکی فەرمییە لە عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە برایەتی خۆی و گەلی کوردستاندا سەربکەوێت.
جەژنە پیرۆزە لە هەموو گەلی عێراق دەکەم، بە هەموو شار و شارۆچکە و لادێیەکانییەوە، جەژنە پیرۆزە لە هەموو نەتەوەی کورد و گەلانی دراوسێی گەلی کوردستان دەکەم، ئێمە چاوەڕوانی ئەم ڕۆژەین کە چەوسانەوەی گەلی کورد بەتەواوەتی بووەستێت و هەموو لایەک بە مافداری و یەکسانی و برایەتی و تەبایی بژین.
پیرۆزبایی لە گەلانی ناوچەکە و هەموو ئەو گەلانە دەکەم، کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، دووبارە پیرۆزبایی و سڵاو لە هەموو لایەک، ماڵتان ئاوا بێت و هەر تەبا و سەرکەوتووبن.
#20-03-2019#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,641 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 20-03-2019 (5 سال)
Document style: No specified T4 547
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 20-03-2019 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا21-03-2019 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 2,641 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,918
 شؤمارە عەسگەل  106,390
 کتاووەل 19,240
فایل های مرتبط 96,836
Video 1,376
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.219 ثانیه(اێس)