پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,051
Kuvat 105,415
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,987
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ئازاری هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی پڕ ئازاردا
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئازاری هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی پڕ ئازاردا
Asiakirjat

ئازاری هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی پڕ ئازاردا
Asiakirjat

سی و یەک ساڵ تێدەپەڕێ و هێشتاش #هەڵەبجە# برینی لێدەتکێ، ئێستاش بۆنی سیۆ بە درەختە نیوە ڕۆحەکانی شەقامەکانەوە هەر ماوە، چەندی هاواریان کرد بە تەنها جێم مەهێڵن، کەچی ڕۆیشتین و ڕێگەماندا شەماڵی دڵڕەقی و خەمناکی بیانڕفێنێ، ئەوێ هەڵەبجەیە، تائێستاش بریندارەکانی شوێنی ئازار بەجەسته و ڕۆحیانەوە ماوە، هێشتاش پیرە دایک شەقام بە شەقامی تاران و قوم و تەورێز بەشوێن ڕۆڵە ونبووەکەیدا دەگەڕێت، لەوێ و له و شارە تانوکەش کوشندەیی چاوەڕوانی خانەوادەکان بۆ ناسینەوەی مناڵێکی پەرتبوویان ئۆقرەی لێ بڕیوون، چەندە خەمێکی قوڵە، دایکێکی کوردی زمان تەنها بە بۆنەکەی ڕۆڵەکەی بناسێتەوە، کە بە فارسی دەردەڵی غوربەت و تەنهایی بۆ دەگێڕێتەوە. لەبۆنەی سی و یەک ساڵ تێپەڕین بەسەر ئه و مەرگەساتە گەورەیە، جارێکی تر سەرەخۆشی لە هەڵەبجه و هەڵەبجەییەکان دەکەم و دروود بۆ ڕۆحی بێگەردی شەهیدەکانی دەنێرم.
ئێستا هەڵەبجە بۆتە پارێزگا، ئه و هەنگاوە شایستە بەمێژوو و قوربانییەکانی ئه و شارەیە، بەڵام هێشتاش شتی دیکە هەیە دەبێت بۆی بکرێت، ئێستاش ئه و ساتەوەختەیە کە دەبێت لە پێناو هەڵەبجە هەنگاوی بەکردەوەتر بنێرێت، ئاخر خۆ بە تەنها پرۆسەی بە پارێزگاکردنی ئەوێ بەس نییە بۆ کۆتایی ئازارەکان و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ئومێد، بەڵکو لەپاڵ ئه و بڕیارەدا، پێویستە هەنگاوی سیاسی و ئابووری و کارگێڕی گەورە چ لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێم و تەنانەت حکومەتی ناوەندیش بنرێت بۆ ئەوەی بەشێکی کەم لە مەینەتیەکانی ئه و جوگرافیا خەمناکەی ئەوێ کەم بکرێتەوە، بۆئەوەی وەک سرودە بەسۆزەکەی بەتەنیا جێم مەهێڵە جارێکی تریش بەتەنها جێیان نەهێڵینەوە، داوا دەکەم:
لەسایەی حوکمڕانیکردنی مەرکەزیی هەرێمیی کوردستان و سەندنەوەی دەسەڵات لە پارێزگاکان و بەجەمسەرکردنی پایتەخت، کۆی دامەزراوه و فەرمانگە سەرەکییەکانی ئه و وڵاتە گواستراونەتەوە بۆ #هەولێر#، لەکاتێکدا دەشیا لەچەند ساڵی ڕابردودا هەروەک نیازپاکی و ڕاستگۆیی لەبەرامبەر نازناوەکان کە دەڵێن #سلێمانی# پایتەختی ڕۆشنبیرییە و هەڵەبجە پایتەختی ئاشتی، دەکرا #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی لە سلێمانی بوایه و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانیش لەهەڵەبجە، بەمەش نیشاندەدرا کە هەڵەبجە لەستراتیژیەتی حوکمڕانی کوردستانیدا پێگه و مەقامێکی باڵای هەیه و یادەوەرییە بەسوێیەکەی هەرگیز لە بیرناچێتەوە.
دۆزینەوەی ڕۆڵە هەڵەبجەییەکان لەچەند ساڵی ڕابردوو، یەکلاییبوونەوەی چارەنوسی ئه و مناڵە گومبوانەی ڕۆژگاری کارەساتەکە، سەرباری ئەوەی چەند ڕێکخراوێکی خۆبەخش کاری لەسەر دەکەن، بەڵام بۆتە وەزیفەی سەرەکی خانەوادەکان، لەبنەڕەتیشەوە ئه و وەزیفە دەبێت حکومەت پێی هەڵسێت، پێویستە لەپێناو مناڵانی هەڵەبجە، لیژنەیەکی پسپۆڕی دەستکراوە لەرووی داراییەوە بەگرتنەبەری هەموو ڕێکارە میدیایی و یاسایی و تەندروستییەکان گەڕانێکی ڕاستەقینە ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی دواجار دوا ڕۆڵەی دابڕاوی هەڵەبجەیی بە خانەوادەکانیان شاد بکەنەوە.
لەگەڵ چەندین هەنگاوی تردا، لەچەشنی کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە شوێنەوارەکانی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و هەنگاونان بۆ قەرەبووکردنەوەی مادی لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە وەک بەشێک لە ڕاسپاردەکانی بەجینۆسایدناساندنی لەلایەن ڕێکخراوو دادگاکانەوە، هەروەک تەرخانکردنی بودجەیەکی شایستە بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی بە پارێزگابووندا ژێرخان و پەیکەری بەڕێوەبردنێکی شایستە لەرووی بیناوە دەستەبەر بکرێت، لەگەڵ چەندین هەنگاوی تردا، کە هەڵەبجەییەکان لە شانزەی سێدا دەیخوازن و نایانەوێت چیتر وەک بەڵێنێک لەسەر کاغەزی حاکمەکان بمێنێتەوە.
شانازئیبراهیم ئەحمەد
#15-03-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,878 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
بەڵگەنامەکان
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-03-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-03-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-03-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,878 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,051
Kuvat 105,415
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,987
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.906 toinen!