ئازاری هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی پڕ ئازاردا
📝 بەڵگەنامەکان
سی و یەک ساڵ تێدەپەڕێ و هێشتاش
هەڵەبجەهەڵەبجە برینی لێدەتکێ، ئێستاش بۆنی سیۆ بە درەختە نیوە رۆحەکانی شەقامەکانەوە هەر ماوە، چەندی هاواریان کرد بە تەنها جێم مەهێڵن، کەچی رۆیشتین و رێگەماندا شەماڵی دڵڕەقی و خەمناکی بیانڕفێنێ، ئەوێ هەڵەبجەیە، تائێستاش بریندارەکانی شوێنی ئازار بەجەسته و رۆحیانەوە ماوە، هێشتاش پیرە دایک شەقام بە شەقامی تاران و قوم و تەورێز بەشوێن رۆڵە ونبووەکەیدا دەگەڕێت، لەوێ و له و شارە تانوکەش کوشندەیی چاوەڕوانی خانەوادەکان بۆ ناسینەوەی مناڵێکی پەرتبوویان ئۆقرەی لێ بڕیوون، چەندە خەمێکی قوڵە، دایکێکی کوردی زمان تەنها بە بۆنەکەی رۆڵەکەی بناسێتەوە، کە بە فارسی دەردەڵی غوربەت و تەنهایی بۆ دەگێڕێتەوە. لەبۆنەی سی و یەک ساڵ تێپەڕین بەسەر ئه و مەرگەساتە گەورەیە، جارێکی تر سەرەخۆشی لە هەڵەبجه و هەڵەبجەییەکان دەکەم و دروود بۆ رۆحی بێگەردی شەهیدەکانی دەنێرم.
ئێستا هەڵەبجە بۆتە پارێزگا، ئه و هەنگاوە شایستە بەمێژوو و قوربانییەکانی ئه و شارەیە، بەڵام هێشتاش شتی دیکە هەیە دەبێت بۆی بکرێت، ئێستاش ئه و ساتەوەختەیە کە دەبێت لە پێناو هەڵەبجە هەنگاوی بەکردەوەتر بنێرێت، ئاخر خۆ بە تەنها پرۆسەی بە پارێزگاکردنی ئەوێ بەس نییە بۆ کۆتایی ئازارەکان و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ئومێد، بەڵکو لەپاڵ ئه و بڕیارەدا، پێویستە هەنگاوی سیاسی و ئابووری و کارگێڕی گەورە چ لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێم و تەنانەت حکومەتی ناوەندیش بنرێت بۆ ئەوەی بەشێکی کەم لە مەینەتیەکانی ئه و جوگرافیا خەمناکەی ئەوێ کەم بکرێتەوە، بۆئەوەی وەک سرودە بەسۆزەکەی بەتەنیا جێم مەهێڵە جارێکی تریش بەتەنها جێیان نەهێڵینەوە، داوا دەکەم:
لەسایەی حوکمڕانیکردنی مەرکەزیی هەرێمیی کوردستان و سەندنەوەی دەسەڵات لە پارێزگاکان و بەجەمسەرکردنی پایتەخت، کۆی دامەزراوه و فەرمانگە سەرەکییەکانی ئه و وڵاتە گواستراونەتەوە بۆ
هەولێرهەولێر، لەکاتێکدا دەشیا لەچەند ساڵی رابردودا هەروەک نیازپاکی و راستگۆیی لەبەرامبەر نازناوەکان کە دەڵێن
سلێمانیسلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە و هەڵەبجە پایتەختی ئاشتی، دەکرا
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیریی لە سلێمانی بوایه و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانیش لەهەڵەبجە، بەمەش نیشاندەدرا کە هەڵەبجە لەستراتیژیەتی حوکمڕانی کوردستانیدا پێگه و مەقامێکی باڵای هەیه و یادەوەرییە بەسوێیەکەی هەرگیز لە بیرناچێتەوە.
دۆزینەوەی رۆڵە هەڵەبجەییەکان لەچەند ساڵی رابردوو، یەکلاییبوونەوەی چارەنوسی ئه و مناڵە گومبوانەی رۆژگاری کارەساتەکە، سەرباری ئەوەی چەند رێکخراوێکی خۆبەخش کاری لەسەر دەکەن، بەڵام بۆتە وەزیفەی سەرەکی خانەوادەکان، لەبنەڕەتیشەوە ئه و وەزیفە دەبێت حکومەت پێی هەڵسێت، پێویستە لەپێناو مناڵانی هەڵەبجە، لیژنەیەکی پسپۆڕی دەستکراوە لەرووی داراییەوە بەگرتنەبەری هەموو رێکارە میدیایی و یاسایی و تەندروستییەکان گەڕانێکی راستەقینە ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی دواجار دوا رۆڵەی دابڕاوی هەڵەبجەیی بە خانەوادەکانیان شاد بکەنەوە.
لەگەڵ چەندین هەنگاوی تردا، لەچەشنی کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە شوێنەوارەکانی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و هەنگاونان بۆ قەرەبووکردنەوەی مادی لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە وەک بەشێک لە راسپاردەکانی بەجینۆسایدناساندنی لەلایەن رێکخراوو دادگاکانەوە، هەروەک تەرخانکردنی بودجەیەکی شایستە بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی بە پارێزگابووندا ژێرخان و پەیکەری بەڕێوەبردنێکی شایستە لەرووی بیناوە دەستەبەر بکرێت، لەگەڵ چەندین هەنگاوی تردا، کە هەڵەبجەییەکان لە شانزەی سێدا دەیخوازن و نایانەوێت چیتر وەک بەڵێنێک لەسەر کاغەزی حاکمەکان بمێنێتەوە.
شانازئیبراهیم ئەحمەد
15-03-201915-03-2019