بەڕێزان سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی الانصات المرکزی (بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵرۆژی دەرچوونی هەواڵنامەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم (الانصات المرکزی المرکزی) یەکەمین هەواڵنامەی شیکارییە کە بەزمانی عەرەبی دەردەچێت و سەکۆی گەیاندنی هەواڵ و وتارو پەیامی کوردییە بە دەستەبژێری عەرەبی و کۆکەرەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی ڕۆژو تۆمارکردنی ڕووداوەکانی هەرێم و عیراق و جیهانیشە لەهەمان کاتدا لە بەر گرنگی و خوێندنەوەی بەردەوامی بە ڕۆژانەکەی هەڤاڵ مام جەلال ناسرابوو هیوادارین کاروانەکەتان بەردەوام بێت، وەک هەمیشە لە خزمەت گەیاندنی هەواڵ و ڕاستی ڕوداوەکانی کوردستان و دەنگی کورد بێت لەپاڵ گەیاندنی ڕووداوەکانی تری ناوچەکه و ڕوانینە جیاجیاکان بە خوێنەرەکانی لەهەر جێگەیەک بن.
دەستی ماندوبونتان دەگوشین و سەرکەوتنی زیاترتان ئاواتمانە.
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
#11-03-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,051 جار هاتیە دیتن