بۆ یادی ڕاپەڕینی شاری #هەولێر#
بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەرینەمەزنەکەی شاری هەولێرەوە گەرمترین پیرۆزبای خۆم ئاراستەی هاوڵاتیانی بەشەرەفی هەولێر و تەواوی خەڵکی کوردستان ئەکەم، هەولێر بە ئازادبوونی سەرکەوتنی ڕاپەڕینی کردە بابەتێکی حەتمی و بەهۆیەوە نەخشەکانی تری ڕاپەڕین ورتر و کاریگەرتر جێ بەجێ کران، ڕژێمی بەعس بەشکستی لە هەولێر گەورەترین پێگەی سەربازی خۆیی لە دەست داو هەنگاوێکی گەورەش پێشمەرگەو ئامانجەکانی ڕاپەڕینی لە ڕزگارکردنی #کەرکووک# نزیک کردەوە، جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەرین لە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و تەواوی خەڵکی کوردستان ئەکەم.
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش
#10-03-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,779 جار هاتیە دیتن