ماڵپەڕی فەرمیی پەکەکە بەشێوەیەکی نوێ دەستی بە وەشان کرد
تێگەیشتنمان لە حەقیقت، هێزی بنەڕەتی ئازادییە کە ناتوانرێ ناڕاستەقینە بکرێتەوە. مرۆڤ چەندە لە حەقیقەت تێگەیشتبێت، هێندە ئازادە. ئەمڕۆ کە هەوڵی ناڕاستەقینەکردنی کۆمەڵایەتیبوون دەدرێت، ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان، پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە زمان، چالاکی و هێزی رێکخراوی حەقیقەتە، بەهۆی هێرشی فاشیستەکان، وەشانی خۆی بۆ ماوەیەک راگرتبوو. هێرشیان کردینە سەر، چونکە ئێمە دەربڕی حەقیقەت بووین. هەرەدوایی چەتە و سیخۆڕی دەزگای میت کە بۆ خوێنڕشتن و پیلانگێڕی لە دژی گەلەکەمان و هەڤاڵانی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی ئازادیمان، هاتبوونە باشوری کوردستان، بە هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان گیران. ئه و رۆژەی کە ئەم زانیارییە بڵاو بویەوە، ماڵپەرەکەمان لە لایەن هێزی فەرمی فاشیزمەوە هاک کرا. ئێمە دیسان دەست بە وەشان دەکەین و بە ماڵپەڕێکی بەهێزتر، دەوڵەمەندتر و بەکاریگەرتر لەوەی پێشوو، لە خزمەتی گەلەکەمانداین. ئێمە بە توڕەکردنی هەر جۆرە فاشیزم، هێزی پاشڤەڕوو، ئیمپریالیزم و شۆڤەنیستی جیهان و بە کورتی، ئه و سیستمەی داگیرکەران کە مرۆڤبوونیان بێ ناوەڕۆک و پوچەڵ کردۆتەوە درێژە بە خەباتمان دەدەین. بۆیە ئێمە دیسان دەست بە پەخش دەکەین و بۆیە ئیمە هەین و بەردەوامین.
بە جۆشی دمۆکلس، بە فەرمانی خۆت بناسەی سوقرات، بە هەموو هێزی ئەهلی حەق، ئێمە لە دژی نەمرودان، ورەمان بە باوەڕی حەزرەت ئیبراهیم بەرز کردۆتەوە. بە وێنەی حەزرەتی عیسا خاچی خۆمان لە پشتمان کردووە و بەمجۆرە هاتووین. ئێمە وەکو حەزرەتی نوح کە لە زریان رزگاری بووە، رێ دەپێوین. بە وێنەی حەزرەتی محەمەد لە دژی جەهالەت شەڕ دەکەین و ئەوەی ئێمە دەیکەین جیهادی ئەکبەرە. لە تەرزی حەرمەسەکانەوە تا زەردەشتەکان، لە حەلاجەکان و پیرسوڵتانەکان تا بابەکەکان، لە مانییەکان تا ئەبوزەرەکان، لە شێخ سەعیدەکان تا شێخ رەزاکان، لە بەسێیەکان تا مەزڵوم و کەمالەکان، لە سەراکان تا رۆزاکان، لە بێریتانەکان تا زیلانەکان، لە دەلالەکانەوە تا ئاتاکانەکان، هەر چەندە جوانی ئه و مرۆڤانەی بوونە جەوهەر و وتەی حەق هەبن، وتەیان وتەی ئێمە و باوەڕییان باوەڕی ئێمە و رێگایان رێگای ئێمە و چالاکی ئەوان چالاکی ئێمەیە. ئێمە بە ناوی ئەوان سوێند دەخۆین کە لە هەر کوی فاشیزم، داگیرکاری، سەردەستی، زوڵم و کوشتنێک هەبێت، لە ریزی ئازادیخوازان، چەوسێنەران، ژێردەستان و مەزڵومان شوێن بگرین. با ناوی زاڵم
داعشداعش، ئەردۆغان و باغچەلی، بەعس یان هەر کەس و هێزێکی تر بێت، وەکو فیشەکی ناموس کە لە بورییەکەیەوە دەردەچێت، لە پێناو ئارمانجەکان بڕۆینە پێش. قوربانیدانەکەی هەر چییەک بێت، گیانی شیرینیشمان بێت دەیبەخشین؛بەڵام هەرگیز لە ئازادی کە سوژدەگای بابەکانە واز ناهێنین. ئێمە لە رێگای ژیانی ئازاد کە عەشقی حەقیقەتمانە دەرناچین. رەنگە پاشڤەڕووەکانی جیهان، داگیرکەران و ئیمپریالیستەکان هێزی مادییان لە ئێمە زیاتر بێت و بۆ خنکاندنمان لە تاریکیدا بەکاری بهێنن، بەڵام زەڕەیەکی حەقیقەت بەسە بۆ ئەوەی بتوانێ ریشەی تەواوی ئیبلیسان بکێشرێت. ئەنجام بە مسۆگەری ئەمەیە و کاتەکەشی بە تێکۆشان، شێواز و تەمپۆی ئێمەوە پەیوەندی هەیە. تێکۆشانی رێکخراوی گەلەکەمان کە مەحکوم و موحتاج و تامەزروی ئازادییە دیارکەرە.
ئێمه لە رۆژی 8`ی ئادار کە کردار و ئیسپاتێک لە سەر نەمری سارا، زیلان، بێریتان و سەما`کانە دەست بە وەشانی مالپەرەکەمان دەکەین.وەک ماڵپەڕی
پەکەکەپەکەکە (PKK)، وەکو سەلماندنی نەمریی ساراکان و بە هەڵوێستی ملورەی ئیبراهیمی ئێمەش هاتووین تا ببین بە دڵۆپێک لە دەریای ئازادی. پارتیمان کە 41`مین ساڵی دامەزراندنی خۆی بە چالاکبوونێکی گەورە پیرۆز کرد، وەکو ئەوەی تا ئێستا کردویەتی، نیشان دەدات کە لەمەوبەدواش دەبێت بە هیوای ئازادی و رزگاری گەلانمان. لە ماڵپەڕەکەماندا هەوڵ دەدەین لێکدانەوە، پەرتوک و هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆری رێبەر ئاپۆ، کادیرانی پێشەنگی بزوتنەوەکەمان، شەهیدانمان [لەگەڵ وێنەکانیان]، وردەکاری دەربارەی ژیانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و زۆر بابەتی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، رێکخستنی، ئابوری، کولتوری، کۆمەڵایەتی و... بخەینە بەرچاوی خوێنەرانی بەڕێزمان.
کۆمەڵایەتیبوونمان پیرۆزیمانە؛ بیری سۆسیالیزمی بڵند، وەکو رێ نیشاندەر، رێگای سەرەکی ئێمەیە و بێ ئەوەی بە هەڵەی بزانین بەره و پێش دەڕۆین. لەسەر ئەم بنەمایە وەکو رێبەرایەتیمان هاوار دەکەین: پێداگری لەسەر سۆسیالیزم، پێداگرییە لەسەر مرۆڤبوون.
دەتوانن لە ڕێی ئەم لینکەوە سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن:
http://pkkonline.info
08-03-201908-03-2019