ماران گاستە لەگوريس-يش سڵ دەکات
وتراويشە(ماران گاستە لە خشکەی قەلقەلاشکيش دەترسێت) گوريس کە لەمووی بزن دروستکراوە و هەندێجاريش خوری مەڕی تێکەڵکراوە و ڕەنگەکەی بە شێوەيەکی گشتی ڕەش بوو هەندێجار ڕەنگی دەبووە بەڵەک و سپی تێکەڵ دەبوو، بۆ بەستانەوەی بار و کاوکۆت وپەتکردنی وڵاغ بەکارهاتووە، ئه و کەسەی مار ڕۆژێک لەرۆژان پێوەی دابێت کە بيبينێت لێی دەترسێت چونکە يەکەمجار شێوەی لە شێوەی مار دەچێت، ئەگەر کەسێک بەهۆی شتێکەوە دووچاری زيان هاتبێت ئەوا بە بينينی هاوشێوەکەی ترس دايدەگرێت هەربۆيەش کورد وتويەتی(ماران گاستە لە گوريس-يش سڵ دەکات).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,093