پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,380
وێنە 103,608
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
(ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
6 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

(ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)

(ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)
نووسینی: عەبدولجەبار قەرەداغی
پێغەمبەری خوا ڕۆژێکیان لەکاتی چیشتەنگاودا باسی (دجال)ی بۆ کردین، کە لە ئاخر زەماندا پەیدا دەبێت، بە شێوەیەک باسی دەکرد کە دەنگی تێدا نزم، بەرز دەکردەوە، بۆیە وا گومانمان برد کە لە نێوان ڕیزی دار خورماکاندا خۆی حەشار دابێت، جا کاتێک لە ئێوارەدا گوێمان لێ گرتبوو، چووینە قووڵایی فەرمودەکانییەوە، هەستی پێ کردین، کە هێندە ئالودەی باسەکەی بوین.. بۆیە لێی پرسین:
(ئەوە چیتانە؟) وتمان: (ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتی چێشتەنگاودا باسی (دجال)مان بە شێوەیەک بۆ دەکەیت، دەنگی خۆتی تێدا بەرزء نزم دەکەیتەوە، تا وای لێهات وامان دەزانی کە هەر ئێستا (دجال) پەیدا بووە، لەناو دار خورماکاندایە).. ئینجا پێغەمبەر فەرمووی: (من لە غەیری (دجال) مەترسی تر لەسەر ئێوە شک دەبەم، خۆ ئەگەر ئەو لە سەردەمێکدا پەیدا ببێت کە من لە ناوتاندا مابم، ئەوا من بە بێ ئێوەیش بەرەنگاری دەبمەوەو چاری دەکەمو دژایەتی دەکەم. خۆ ئەگەر لە سەردەمێکدا پەیدا ببێت، من لە ناوتاندا نەمابم، ئەوا هەر کەسەو بە تواناو بەرگری خۆی بەرەنگاری دەبێتەوە، سەرەڕای ئەمەیش خوای گەورە بۆ خۆی لە پاش من سەرۆکاری هەموو موسڵمانان لە باتی من دەکات.
بزانن کە (دجال) لە هەڕەتی لاوێتی و گەنجیدایەو موو کرژی سەر ئاڵۆسکاوییەو چاوی بە قووڵدا چووەو تروسکە ناکات لەبەر چاوی من لە (عبدالعزی ی کوڕی قگن) دەچێت، واتە (لەو پیاوەی کە هەموو هاوەڵان دەیناسن) جا هەر کەسێک لە ئێوە لەو زەمانەدا پێی گەیشت با دە ئایەتەکەی سەرەتای سوورەتی (الکهف)ی لە بەرامبەردا بخوێنێت. هەروەها ئەم (دجال)ە لە ڕێگەیەکەوە کە دەکەوێتە نێوان شام و عێراقەوە پەیدا دەبێت بۆ گیانی ئێوە، ئیتر بە ڕاست و چەپدا خراپە و تاوان و فەسادی بڵاو دەکاتەوە.. دە ئەی بەندەکانی خوا ئێوەیش لەو ڕۆژەدا جێگیر و دامەزراو بن لەسەر ئیمان و باوەڕەکەتان). ئێمەیش وتمان: (ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا (دجال) چەندە لەسەر زەویدا دەمێنێتەوە؟) فەرمووی: (چل ڕۆژ دەمێنێتەوە، بەڵام ڕۆژێک لەو چل ڕۆژە بە ئەندازەی ساڵێکەو ڕۆژێکی تریشیان بە ئەندازەی مانگێکەو ڕۆژی سێیەمیش بە ئەندازەی هەفتەیەکەو ئیتر پاشماوەی ڕۆژەکانی تری کە (37) ڕۆژە وەک ماوەی ڕۆژەکانی ئێوە وایەو ڕۆژانی ئاسایین، واتە (هەر چل ڕۆژەکەی (دجال) لە ماوەی ساڵێک و مانگێک و هەفتەیەک و سی و حەوت ڕۆژی ئێوەدایە).. ئێمەیش وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا ، ئایا ئەو ڕۆژانەی کە لە ماوەی ساڵێک و مانگێک و هەفتەیەکی ئێمەدایە، بە ئەندازەی ماوەی ڕۆژێکی خۆمان نوێژی تێدا بکەین؟) فەرمووی: (نەخێر، بەڵکو بە قەدەر ماوەی ئەو زەمانە حەقی خۆیی پێ بدەنو نوێژەکان لە کاتە ڕاستەکانی خۆیدا بکەن و بە ئەندازەی خۆی ئەندازەی بگرن).. پاشان وتمان: (ئەی پێغەمبەری خودا، خێرایی و سستی ڕۆیشتن و گەڕانی (دجال) بە ناو خەڵکیدا چۆنە؟). لە وەڵامدا فەرمووی: (خێرایی ڕۆیشتنەکەی وەک ئەو بارانەیە کە بای بە دوادا دێت و بە باوە دەبارێت.. ئینجا بەناو خەڵکەکەدا دەگەڕێت و بانگەوازیان دەکات بۆ ڕێگەی خۆی.. خەڵکەکەیش باوەڕی پێ دێنن و بەدەم بانگەوازەکەیەوە دەچن، هەروەها (دجال) فەرمان بە ئاسمان دەکاتو ئاسمانیش (بێگومان بە خواستی خودا) باران دەبارێنێت، ئیتر ئاژەڵەکانیان هێندە تێر ئاو و تێر لەوەڕ دەبن، کە شیرێکی یەکجار زۆریان دەبێتو گوانەکانیشیان پڕ پڕ دەبێتو تەنیشتەکانی جەستەیان قەڵەو دەبێت.. پاشان (دجال) دێتە لای کۆمەڵێکی تر کە ئیماندارن و دەیەوێت بە خودای بزانن، بەرپەرچی وتەکانی دەدەنەوە، ئەویش لێیان زویر دەبێت، کەچی لە پاش ئەو دەکەونە سەغڵەتی و قات و قڕی و گرانییەکی وەهاوە کە هیچ ماڵ و سامانیان بە دەستەوە نامێنێت.. پاشان (دجال) بەلای کەلاوەیەکدا تێپەڕ دەبێت و پێی دەڵێت:
گەنجینە حەشار دراوەکانتم بۆ دەربکە.. ئەویش بە گوێی دەکات، گەنجینەکانیش هێندە زۆرن کە وەک پوورەی هەنگ چۆن شوێنی شاکەیان دەکەون، ئەویش ئاوا شوێنی ئەو دەکەوێت. لە دواییدا (دجال) پیاوێکی گەنجی ڕێک و پێک بانگ دەکات و قەممەیەکی لێ دەدات و دەیکات بە دوو کەرتەوە بە ئەندازەی تیر هاوێژێک دوو لەتەکەی لە یەکتر دوور دەکەونەوە.. پاشان بانگی دەکاتو زیندوو دەبێتەوەو ڕووی تێ دەکاتو بە ڕووی گەشو شادییەوە پێدەکەنێت.. جا کاتێک (دجال) بەم جۆرەیەو لەم حاڵەتەدایە لەسەر فڕ و فێڵی خۆی، لە ناکاو خودای گەورە (عیسی ی کوڕی مەریەم) دەنێرێتە خوارەوە، لە خۆرهەڵاتی شاری (دمشق) لای منارە سپییەکە، لە نێوان دوو بەرگی بە زەعفەران زەرد کراو یان دوو بەرگی لەتکراو، دادەبەزێتە خوارەوە، هەردوو لەپی دەستی خستۆتە سەر باڵەکانی دوو فریشتە، ئەوەندە پاک و خاوێنە دەڵێی تازە لە گەرماو خۆی شۆردوە، کاتێک سەری دادەنەوێنێت ئاوی لێ دەتکێت، کاتێک سەریشی بەرز دەکاتەوە وەک بەردە درەوشاوە و مروارییەکان وایە، ئیتر لەو کاتەدا هەر کافرێک بۆنی هەناسەی بکات، کوت و پڕ دەمرێت، تا چاویشی بڕ بکات بۆنی هەناسەی دەڕوات..
ئینجا (عیسی) بە دوای (دجال)دا دەگەڕێتو لە لای (باب اللّد) دەیبینێتو دەیکوژێت، پاشان (عیسی ی کوڕی مەریەم) دەگاتە لای کۆمەڵێک کە ئیماندارنو خودای گەورە لە (دجال) پاراستوونی، هەواڵی ناو پلە و پایەکانی ناو بەهەشتیان پێ ڕادەگەیەنێت کە بۆ ئەوانەو دەیان حەوێنێتەوە..
ئیتر ئەوا عیسا سەرگەرمی کار و باری خۆیەتی و لە ناکاو خودای گەورە وەحی بۆ دەنێرێت: ئەی عیسا ئەوا من چینێکم لە بەندەکانی خۆم بۆ بەرەڵڵا کردووە، کەس بە شەڕ و هەرا دەرەقەتیان نایەت، جا تۆیش بەندە باوەڕدارەکانم بۆ کێوی (گور) ببەو لە دەست ئەو بەندە دڕندانە ڕزگاریان بکە).. ئیتر خودای گەورە (یأجوج ومأجوج) دەنێرێتو ئەوانیش لە هەموو گرد و یاڵ و بەرزییەکەوە بە تەکان دێنو جمەیان دێتو ڕیزە سەرەتاکەیان بەسەر دەریاچەی (گبریە)دا دەڕۆنو هەرچی ئاوی دەریاچەکەیە هەمووی دەخۆنەوەو چۆڕی لێ دەبڕن، پاشان ڕیزەکانی تریان پیایدا تێپەڕ دەبنو دەڵێن: (لەمەو پێش لێرەدا ئاو هەبووە). ئینجا عیسا و هاوەڵە ئیماندارەکانی لە تەنگانەیەکدا دەبنو گیر دەخۆن کە هیچ خۆراک و کەرەستەیەکی ژیانیان پێ نییە، بۆیە تەنها سەرە گایەک بۆ کەسێکیان لە سەد لیرەی زەردی ئەمڕۆی کەسێکی ئێوە باشترە لە لایان.. لەو کاتەدا پێغەمبەر عیسا (علیە السلام) و هاوەڵەکانی بە کوڵ و بە سۆزی دڵ لە خودا دەپاڕێنەوە، کە لە ناویان بەرێتو بیان فەوتێنێت، دەرویەکی ڕەحمەتیان لێ بکاتەوەو بەسەر ئەو دوژمنە زۆر دڕندەیەدا سەریان بخات.. نزاکەیان گیرا دەکاتو کرمێک دەداتە گەردنیانو سەرجەم بە یەک دەم هەمویان دەتۆپێن (واتە: یأجوج ومأجوج) وەک مردنی یەک کەس دەمرن.
پاشان پێغەمبەر عیسا و هاوەڵەکانی لە چیای (گور) دادەبەزنە خوارەوە بۆ ناو وڵات، بەڵام دەبینن ئەو سەر زەوییەش یەکپارچە پڕ بووە لە لاشەی ئەوانو لە هەر تاکە بستێکی سەر زەوییەکەیشەوە بۆگەن و بۆنی جەستە مردارەوەبووەکانیان دێتو ئەو هەموو بۆگەنە بڵاو بووەتەوە، بۆیە پێغەمبەر عیسا و هاوەڵەکانی داوا لە خودا دەکەنو لێی دەپاڕێنەوە، کە ئەو حاڵەتە ناسازەیان بۆ بگۆڕێت.. خودای گەورەیش داواکەیان پەسەند دەکاتو بۆ ئەم مەبەستە جۆرە باڵندەیەکی گەورە دەنێرێت (وەک گەردنی وشتری مل درێژ) ئەم باڵندانە یەکە یەکە هەموو لاشە مردارەوە بووەکانی (یأجوج ومأجوج) هەڵدەگرنو لە شوێنێکدا بە خواستی خوا فڕێیان دەدەن کە ئیتر خەڵکی وەڕست نەکات.
پاشان دوای ئەمە خوای گەورە بارانێکی وایان بۆ دەبارێنێت کە هەموو شار و گوند و خێوەتگایەک دەگرێتەوەو زەوی دەشواتەوەو پاک و خاوێن وەک ئاوێنەی ساف و ڕوونی لێ دەکات.
ئینجا فەرمان بە زەوی دەکرێت کە: (بەر و بوومت دەربکەو خێر و بەرەکەتەکانت دەر بکە وەک جاری جاران)، تا وای لێ دێت بەر و بووم و بەرەکەتەکانی هێندە دەبێت، کە کۆمەڵە کەسێک لە یەک هەنار دەخۆنو ئەو تەنها هەنارە بەشیان دەکات، هەروەها لەژێر سێبەری قاوغەکانیدا دەحەسێنەوە، ئاژەڵی لەوەڕ خۆریش پیت و فەڕێکی وای تێ دەکەوێت، شیری ژەمی وشترێکی تازە زاو بەشی کۆمەڵێکی زۆر دەکات، ژەکی ژەمی مانگایەکی تازە زاو بەشی خێڵێک دەکات، فرۆی ژەمی مەڕێک یان بزنێک بدۆشرێت بەشی تیرەی خێڵێک دەکات. جا ئەو ئیماندارانە لەو بار و دۆخە خۆشەدان بۆ ماوەیەک، تا لە ناکاو خودای گەورە کزە بایەکی خۆش دەنێرێتو ژێر باڵی هەموویان دەگرێتەوەو گیانی گشت باوەڕدار و موسوڵمانێک دەکێشێت.. ئیتر تەنها خەڵکی خراپ و بەدکار لەسەر زەوی دەمێنێتەوە، کە سەرگەرمی هەراء و هوریا و بەزم و ڕەزمی ناو خۆیان دەبن وەک کەرگەل و دێڵە بەبا بە بەر چاوی یەکترییەوەو بێ شەرم و شکۆ لە یەک هەڵدێنو لە یەک دەپەڕن، لەم حاڵەتەیشدا قیامەت بەدی دێت!).
هەروەها (مسلم) لە شێوە گێڕانەوەیەکی تردا بڕگەیەکی تری بۆ ئەم فەرموودەیە، بەم جۆرەی لای خوارەوە زیادکردووە:
پاشان ئەوان (واتە: یأجوج ومأجوج) هەر دەڕۆن هەتا دەگەنە چیای (الخمر) لە (بیت المقدس)و دەڵێن: (ئەوا هەموو خەڵکی سەر زەویمان کوشت، دە با بچین ئەوانە بکوژین کە لە ئاسماندان.. بۆیە تیرەکانیان دەگرنە ئاسمانو ئەو کاتەیش خودای گەورە تیرەکانیان بۆ خوێناوی دەکاتو بۆیان هەڵدەداتەوە، تاکو دڵیان بەوە خۆش بێت گوایە خەڵکی ئاسمانیشیان کووشتوە).
بێگومان (یأجوج ومأجوج) زۆرترین ژمارەی نەتەوەکانی تر پێک دەهێنن، هەر ئەوانیش زۆرترین کافرانی دۆزەخنو بەو ژمارە هەرە زۆرەی خۆیان ژمارەی کافرانی ناو دۆزەخ لە قیامەتدا زۆر دەکەن. [1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 9,555 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | عبدالجبار قەرەداغی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
وشە و دەستەواژە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 18-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,555 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.161 KB 01-03-2019 زریان سەرچناریز.س.

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,380
وێنە 103,608
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.094 چرکە!