🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پاسۆکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-11
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-11 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-11-2019
📆17-11-2019
📆16-11-2019
📆15-11-2019
📆14-11-2019
📆13-11-2019
📆12-11-2019
📂 زۆرتر ...
📅18 November
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,510) پەڕتووک|||
✌️ بارزان عوسمان - بەرزان عوسمان
بارزان عوسمان لە رێگەی خۆفرۆشێکی خۆماڵی کورد لەلایەن هێزێکی تایبەتی (بەعس)ی لە کاتژمێر 10:30 چرکەی رۆژی 18-11-1982 لە ئۆردوگای کارێزە شەهید دەکرێت.
لەکاتێکدا ئەو تازە لە شەڕی بەرگری لە ئازادی خوشک و براکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕابۆوە مۆڵەتی وەرگرتبوو لەلای هاوژینەکەی پشوویەک بدات.
بارزان عوسمان، هۆزانەوانێکی هەست ناسک بوو گەر تەمەن بواری بدایە سەدان هۆنراوەی تری لەپاش جێ دەما ئەم هۆنراوەیەش یەک لە هۆنراوەکانێتی کە هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام) کردویەتی بە گۆرانی.
❞پرچی زەردت وەک زنجێرێک
✌️ بارزان عوسمان - بەرزان عوسمان
🏷️ پۆل: شەهیدان
بارزان عوسمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەکیم کاکەوەیس
حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس، نووسەر و وەرگێڕی کوردە و ناسراوە بە حەکیم کاکەوەیس، باوکی چوار کوڕ و کچێکە.
حەکیم کاکەوەیس، ساڵی 1949 لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکوک لەدایکبووە. ساڵی 1957 کاتێک یەکەم قوتابخانە لە گوندی دارەمان بەدووری 6 کم لە حەسار کراوەتەوە حەکیم کاکەوەیس لەو قوتابخانەیە چووەتە بەر خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە و ساڵی 1973 بەشی بیرکاری لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە.
دوای زانکۆ تاکو کۆتایی شۆڕشی ئەیلول پێشمەرگە بووە. هاوینی 1975
👫 حەکیم کاکەوەیس
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەکیم کاکەوەیس
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەمیل رەنجبەر
دوای دووجار زیندانی و ئازارو ئەشکەنجەی زۆر، دوای خزمەتگەیاندنی بەبزاڤی رزگاری گەلی کوردستان لەهەردوو شۆرِشی ئەیلول و نوێ و پاش چەندین گیانبازی لەپێناو بیروباوەرِی رەوای کوردایەتی، رۆژی 18-11-1980 لەنەبەردییەکدا لەچیای کۆسرەت دەکەوێتە بەر بۆردومانی هێلیکۆپتەری دوژمن و دەبێت بەدووەمین شەهیدی خێزانەکەی، چونکە پێشتریش و لەشۆرِشی ئەیلولدا، یاسین-ی برای گیانی پاکی بەخشیوە بەکوردستان و شەهیدکراوە.
رەنجبەری شەهید ناوی تەواوی جەمیل ساڵح عەزیزو لەگوندی (گۆمەگوروو)ی هەولێر، ساڵی 1949 لەدایکبووە.
بەڵام
✌️ جەمیل رەنجبەر
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەمیل رەنجبەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 گۆران
ناوی عەبدوڵڵا بەگ کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. باوکیشی و باپیریشی لە هۆنراوە و وێژەدا بەهرەیان هەبووە و بە کوردی و بە فارسی نووسیویانە و هۆنراوەیان وتووه، بەتایبەتی عەبدوڵڵا بەگی باپیری لە زمان و وێژەی فارسیدا دەستێکی باڵای هەبووە و هەر بۆیە بە کاتبی فارسی ناوبراوە.
گۆران لە ساڵی 1904 یان لە 1905دا لە هەڵەبجە لەدایکبووه. بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی میران بەگی بوون لە ناوچەی مەریوان و عینایەتوڵڵا بەگی کوڕی ئەمانوڵڵا بەگیان بە خۆی و خێزانیەوە دێتە سلێمانی و لە ناوچەی قەرەداخ ماوەیەک دائەن
👫 گۆران
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
گۆران
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
رۆژهەڵات دڵمان لەلاتە! گرانبوونی بەنزین تەنها بەهانەیەکە بۆ خۆپیشاندان لە دژی ستەمی فارسەکان بەرامبەر بە کورد لە رۆژهەڵات!
📊 بابەت 365,631 | وێنە 55,766 | پەڕتووک PDF 10,510 | فایلی پەیوەندیدار 35,406 | 📼 ڤیدیۆ 158 | 🗄 سەرچاوەکان 12,614 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📕 (ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج) | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

(ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)

نووسینی: عەبدولجەبار قەرەداغی
پێغەمبەری خوا ڕۆژێکیان لەکاتی چیشتەنگاودا باسی (دجال)ی بۆ کردین، کە لە ئاخر زەماندا پەیدا دەبێت، بە شێوەیەک باسی دەکرد کە دەنگی تێدا نزمء بەرز دەکردەوە، بۆیە وا گومانمان برد کە لە نێوان ڕیزی دار خورماکاندا خۆی حەشار دابێت، جا کاتێک لە ئێوارەدا گوێمان لێ گرتبوو، چووینە قووڵایی فەرمودەکانییەوە، هەستی پێ کردین، کە هێندە ئالودەی باسەکەی بوین.. بۆیە لێی پرسین:
(ئەوە چیتانە؟) وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  لەکاتی چێشتەنگاودا باسی (دجال)مان بە شێوەیەک بۆ دەکەیت، دەنگی خۆتی تێدا بەرزء نزم دەکەیتەوە، تا وای لێهات وامان دەزانی کە هەر ئێستا (دجال) پەیدا بووەء لەناو دار خورماکاندایە).. ئینجا پێغەمبەر  فەرمووی: (من لە غەیری (دجال) مەترسی تر لەسەر ئێوە شک دەبەم، خۆ ئەگەر ئەو لە سەردەمێکدا پەیدا ببێت کە من لە ناوتاندا مابم، ئەوا من بە بێ ئێوەیش بەرەنگاری دەبمەوەء چاری دەکەمء دژایەتی دەکەم. خۆ ئەگەر لە سەردەمێکدا پەیدا ببێتء من لە ناوتاندا نەمابم، ئەوا هەر کەسەء بە تواناء بەرگری خۆی بەرەنگاری دەبێتەوە، سەرەڕای ئەمەیش خوای گەورە بۆ خۆی لە پاش من سەرۆکاری هەموو موسڵمانان لە باتی من دەکات.
بزانن کە (دجال) لە هەڕەتی لاوێتیء گەنجیدایەء موو کرژی سەر ئاڵۆسکاوییەء چاوی بە قووڵدا چووەء تروسکە ناکات لەبەر چاوی من لە (عبدالعزی ی کوڕی قگن) دەچێت، واتە (لەو پیاوەی کە هەموو هاوەڵان دەیناسن) جا هەر کەسێک لە ئێوە لەو زەمانەدا پێی گەیشت با دە ئایەتەکەی سەرەتای سوورەتی (الکهف)ی لە بەرامبەردا بخوێنێت. هەروەها ئەم (دجال)ە لە ڕێگەیەکەوە کە دەکەوێتە نێوان شامء عێراقەوە پەیدا دەبێت بۆ گیانی ئێوە، ئیتر بە ڕاستء چەپدا خراپەء تاوانء فەسادی بڵاو دەکاتەوە.. دە ئەی بەندەکانی خوا ئێوەیش لەو ڕۆژەدا جێگیرء دامەزراو بن لەسەر ئیمانء باوەڕەکەتان). ئێمەیش وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  ئایا (دجال) چەندە لەسەر زەویدا دەمێنێتەوە؟) فەرمووی: (چل ڕۆژ دەمێنێتەوە، بەڵام ڕۆژێک لەو چل ڕۆژە بە ئەندازەی ساڵێکەء ڕۆژێکی تریشیان بە ئەندازەی مانگێکەء ڕۆژی سێیەمیش بە ئەندازەی هەفتەیەکەء ئیتر پاشماوەی ڕۆژەکانی تری کە (37) ڕۆژە وەک ماوەی ڕۆژەکانی ئێوە وایەء ڕۆژانی ئاسایین، واتە (هەر چل ڕۆژەکەی (دجال) لە ماوەی ساڵێکء مانگێکء هەفتەیەکء سیء حەوت ڕۆژی ئێوەدایە).. ئێمەیش وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  ئایا ئەو ڕۆژانەی کە لە ماوەی ساڵێکء مانگێکء هەفتەیەکی ئێمەدایە، بە ئەندازەی ماوەی ڕۆژێکی خۆمان نوێژی تێدا بکەین؟) فەرمووی: (نەخێر، بەڵکو بە قەدەر ماوەی ئەو زەمانە حەقی خۆیی پێ بدەنء نوێژەکان لە کاتە ڕاستەکانی خۆیدا بکەنء بە ئەندازەی خۆی ئەندازەی بگرن).. پاشان وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  خێراییء سستی ڕۆیشتنء گەڕانی (دجال) بە ناو خەڵکیدا چۆنە؟). لە وەڵامدا فەرمووی: (خێرایی ڕۆیشتنەکەی وەک ئەو بارانەیە کە بای بە دوادا دێتء بە باوە دەبارێت.. ئینجا بەناو خەڵکەکەدا دەگەڕێتء بانگەوازیان دەکات بۆ ڕێگەی خۆی.. خەڵکەکەیش باوەڕی پێ دێننء بەدەم بانگەوازەکەیەوە دەچن، هەروەها (دجال) فەرمان بە ئاسمان دەکاتء ئاسمانیش (بێگومان بە خواستی خوا) باران دەبارێنێتء ئیتر ئاژەڵەکانیان هێندە تێر ئاوء تێر لەوەڕ دەبن، کە شیرێکی یەکجار زۆریان دەبێتء گوانەکانیشیان پڕ پڕ دەبێتء تەنیشتەکانی جەستەیان قەڵەو دەبێت.. پاشان (دجال) دێتە لای کۆمەڵێکی تر کە ئیماندارنء دەیەوێت بە خوای بزانن، بەرپەرچی وتەکانی دەدەنەوە، ئەویش لێیان زویر دەبێت، کەچی لە پاش ئەو دەکەونە سەغڵەتیء قاتء قڕیء گرانییەکی وەهاوە کە هیچ ماڵء سامانیان بە دەستەوە نامێنێت.. پاشان (دجال) بەلای کەلاوەیەکدا تێپەڕ دەبێتء پێی دەڵێت:
گەنجینە حەشار دراوەکانتم بۆ دەربکە.. ئەویش بە گوێی دەکات، گەنجینەکانیش هێندە زۆرن کە وەک پوورەی هەنگ چۆن شوێنی شاکەیان دەکەون، ئەویش ئاوا شوێنی ئەو دەکەوێت. لە دواییدا (دجال) پیاوێکی گەنجی ڕێکء پێک بانگ دەکاتء قەممەیەکی لێ دەداتء دەیکات بە دوو کەرتەوە بە ئەندازەی تیر هاوێژێک دوو لەتەکەی لە یەکتر دوور دەکەونەوە.. پاشان بانگی دەکاتء زیندوو دەبێتەوەء ڕووی تێ دەکاتء بە ڕووی گەشء شادییەوە پێدەکەنێت.. جا کاتێک (دجال) بەم جۆرەیەء لەم حاڵەتەدایە لەسەر فڕء فێڵی خۆی، لە ناکاو خوای گەورە (عیسی ی کوڕی مەریەم) دەنێرێتە خوارەوە، لە خۆرهەڵاتی شاری (دمشق) لای منارە سپییەکە، لە نێوان دوو بەرگی بە زەعفەران زەرد کراو یان دوو بەرگی لەتکراو، دادەبەزێتە خوارەوە، هەردوو لەپی دەستی خستۆتە سەر باڵەکانی دوو فریشتە، ئەوەندە پاکء خاوێنە دەڵێی تازە لە گەرماو خۆی شۆردوە، کاتێک سەری دادەنەوێنێت ئاوی لێ دەتکێت، کاتێک سەریشی بەرز دەکاتەوە وەک بەردە درەوشاوەء مروارییەکان وایە، ئیتر لەو کاتەدا هەر کافرێک بۆنی هەناسەی بکات، کوتء پڕ دەمرێت، تا چاویشی بڕ بکات بۆنی هەناسەی دەڕوات..
ئینجا (عیسی) بە دوای (دجال)دا دەگەڕێتء لە لای (باب اللّد) دەیبینێتء دەیکوژێت، پاشان (عیسی ی کوڕی مەریەم) دەگاتە لای کۆمەڵێک کە ئیماندارنء خوای گەورە لە (دجال) پاراستوونی، هەواڵی ناو پلەء پایەکانی ناو بەهەشتیان پێ ڕادەگەیەنێت کە بۆ ئەوانەء دەیان حەوێنێتەوە..
ئیتر ئەوا عیسا سەرگەرمی کارء باری خۆیەتیء لە ناکاو خوای گەورە وەحی بۆ دەنێرێت: ئەی عیسا ئەوا من چینێکم لە بەندەکانی خۆم بۆ بەرەڵڵا کردووە، کەس بە شەڕء هەرا دەرەقەتیان نایەت، جا تۆیش بەندە باوەڕدارەکانم بۆ کێوی (گور) ببەء لە دەست ئەو بەندە دڕندانە ڕزگاریان بکە).. ئیتر خوای گەورە (یأجوج ومأجوج) دەنێرێتء ئەوانیش لە هەموو گردء یاڵء بەرزییەکەوە بە تەکان دێنء جمەیان دێتء ڕیزە سەرەتاکەیان بەسەر دەریاچەی (گبریە)دا دەڕۆنء هەرچی ئاوی دەریاچەکەیە هەمووی دەخۆنەوەء چۆڕی لێ دەبڕن، پاشان ڕیزەکانی تریان پیایدا تێپەڕ دەبن، ء دەڵێن: (لەمەو پێش لێرەدا ئاو هەبووە). ئینجا عیساء هاوەڵە ئیماندارەکانی لە تەنگانەیەکدا دەبنء گیر دەخۆن کە هیچ خۆراکء کەرەستەیەکی ژیانیان پێ نییە، بۆیە تەنها سەرە گایەک بۆ کەسێکیان لە سەد لیرەی زەردی ئەمڕۆی کەسێکی ئێوە باشترە لە لایان.. لەو کاتەدا پێغەمبەر عیسا (علیە السلام)ء هاوەڵەکانی بە کوڵء بە سۆزی دڵ لە خوا دەپاڕێنەوە، کە لە ناویان بەرێتء بیان فەوتێنێت دەرویەکی ڕەحمەتیان لێ بکاتەوەء بەسەر ئەو دوژمنە زۆر دڕندەیەدا سەریان بخات.. نزاکەیان گیرا دەکاتء کرمێک دەداتە گەردنیانء سەرجەم بە یەک دەم هەمویان دەتۆپێن (واتە: یأجوج ومأجوج) وەک مردنی یەک کەس دەمرن.
پاشان پێغەمبەر عیساء هاوەڵەکانی لە چیای (گور) دادەبەزنە خوارەوە بۆ ناو وڵات، بەڵام دەبینن ئەو سەر زەوییەش یەکپارچە پڕ بووە لە لاشەی ئەوانء لە هەر تاکە بستێکی سەر زەوییەکەیشەوە بۆگەنء بۆنی جەستە مردارەوەبووەکانیان دێتء ئەو هەموو بۆگەنە بڵاو بووەتەوە، بۆیە پێغەمبەر عیساء هاوەڵەکانی داوا لە خوا دەکەنء لێی دەپاڕێنەوە، کە ئەو حاڵەتە ناسازەیان بۆ بگۆڕێت.. خوای گەورەیش داواکەیان پەسەند دەکاتء بۆ ئەم مەبەستە جۆرە باڵندەیەکی گەورە دەنێرێت (وەک گەردنی وشتری مل درێژ) ئەم باڵندانە یەکە یەکە هەموو لاشە مردارەوە بووەکانی (یأجوج ومأجوج) هەڵدەگرنء لە شوێنێکدا بە خواستی خوا فڕێیان دەدەن کە ئیتر خەڵکی وەڕست نەکات.
پاشان دوای ئەمە خوای گەورە بارانێکی وایان بۆ دەبارێنێت کە هەموو شارء گوندء خێوەتگایەک دەگرێتەوەء زەوی دەشواتەوەء پاکء خاوێن وەک ئاوێنەی سافء ڕوونی لێ دەکات.
ئینجا فەرمان بە زەوی دەکرێت کە: (بەرء بوومت دەربکەء خێرء بەرەکەتەکانت دەر بکە وەک جاری جاران)، تا وای لێ دێت بەرء بوومء بەرەکەتەکانی هێندە دەبێت، کە کۆمەڵە کەسێک لە یەک هەنار دەخۆنء ئەو تەنها هەنارە بەشیان دەکات، هەروەها لەژێر سێبەری قاوغەکانیدا دەحەسێنەوە، ئاژەڵی لەوەڕ خۆریش پیتء فەڕێکی وای تێ دەکەوێت، شیری ژەمی وشترێکی تازە زاو بەشی کۆمەڵێکی زۆر دەکات، ژەکی ژەمی مانگایەکی تازە زاو بەشی خێڵێک دەکات، فرۆی ژەمی مەڕێک یان بزنێک بدۆشرێت بەشی تیرەی خێڵێک دەکات. جا ئەو ئیماندارانە لەو بارء دۆخە خۆشەدان بۆ ماوەیەک، تا لە ناکاو خوای گەورە کزە بایەکی خۆش دەنێرێتء ژێر باڵی هەموویان دەگرێتەوەء گیانی گشت باوەڕدارء موسوڵمانێک دەکێشێت.. ئیتر تەنها خەڵکی خراپء بەدکار لەسەر زەوی دەمێنێتەوە، کە سەرگەرمی هەراء هوریاء بەزمء ڕەزمی ناو خۆیان دەبن وەک کەرگەلء دێڵە بەبا بە بەر چاوی یەکترییەوەء بێ شەرمء شکۆ لە یەک هەڵدێنء لە یەک دەپەڕن، لەم حاڵەتەیشدا قیامەت بەدی دێت!).
هەروەها (مسلم) لە شێوە گێڕانەوەیەکی تردا بڕگەیەکی تری بۆ ئەم فەرموودەیە، بەم جۆرەی لای خوارەوە زیادکردووە:
پاشان ئەوان (واتە: یأجوج ومأجوج) هەر دەڕۆن هەتا دەگەنە چیای (الخمر) لە (بیت المقدس)ء دەڵێن: (ئەوا هەموو خەڵکی سەر زەویمان کوشت، دە با بچین ئەوانە بکوژین کە لە ئاسماندان.. بۆیە تیرەکانیان دەگرنە ئاسمانء ئەو کاتەیش خوای گەورە تیرەکانیان بۆ خوێناوی دەکاتء بۆیان هەڵدەداتەوە، تاکو دڵیان بەوە خۆش بێت گوایە خەڵکی ئاسمانیشیان کووشتوە).
بێگومان (یأجوج ومأجوج) زۆرترین ژمارەی نەتەوەکانی تر پێک دەهێنن، هەر ئەوانیش زۆرترین کافرانی دۆزەخنء بەو ژمارە هەرە زۆرەی خۆیان ژمارەی کافرانی ناو دۆزەخ لە قیامەتدا زۆر دەکەن. [1]
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

🗄 سەرچاوەکان
[1]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | عبدالجبار قەرەداغی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 1 2019 9:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2019 9:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 17 2019 2:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,446 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.161 KB Mar 1 2019 9:14PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

(ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدولجەبار قەرەداغی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,489%61.94
هەورامی61,567%16.83
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,521%15.45
عربي9,734%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,707%1.28
فارسی2,250%0.61
English1,765%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,781%62.30
👫 کەسایەتییەکان25,094%6.86
📕 پەڕتووکخانە21,969%6.00
🏰 شوێنەکان20,764%5.67
✌️ شەهیدان18,770%5.13
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,312%2.82
📝 بەڵگەنامەکان5,075%1.38
📷 وێنە و پێناس4,868%1.33
🚼 ناوی کوردی4,850%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,773%1.30
📖 کورتەباس2,519%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,612%0.44
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)948%0.25
😊 گاڵتەوگەپ731%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە467%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان178%0.04
📼 ڤیدیۆ158%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان92%0.02
👩 دۆزی ژن90%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار60
⁉️ ئایین و ئاتەیزم846
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە32
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا120
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد731
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی782
📖 رۆمان594
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە242
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,040
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست921
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574