ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ڕۆژی 28ی شوبات\9ی ڕەشەمە کاتژمێر 9 لە دەڤەری عەلی درێژ-ی ناوچەی #سیدەکان#ی باشووری کوردستان دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن دراوە. بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە. هێزەکانی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی دەوروبەری خۆیان کردووە. هەپەگە ڕاشیگەیاند، شەوی هەمان ڕێکەوت، لە جۆلەمێرگ جموجۆڵی ئاسمانی هەبووە و شوێنێکی ناوچەی زێ بۆمباران کراوە.
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (28ی شوبات\9ی ڕەشەمە لەنێوان کاتژمێر 21-21:30 لە گردی خەرەگۆلی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ کۆپتەرەکانی جۆری سکۆرسکیی سوپای تورک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕانەوە. هەروەها کۆپتەرە هێرشبەرەکان هەمان کات بۆمبارانی دەڤەری شەهید ڕۆستەم-ی ناوچەی زێ-یان کرد. بەهۆی بۆمبارانەکە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.)[1]
#01-03-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,030 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!