بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە چەند شارێکی تورکیا چالاکی کرد
📝 وەڵگەنۆمەل
کۆردیناسیۆنی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (DGH) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی کۆمەڵێک چالاکی لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان زانیاری دا.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە:
20ی شوبات\1ی ڕەشەمە کاتژمێر 1 لە گەڕەکی ئەفەندی قارەمان لە نێو شاری دەنیزلی، یەکینەی تۆڵەی شەهید هاروون سەرحەد مارکێتێکی سووتاند. لە چالاکییەکەدا زیانێکی زۆر بە مارکێتەکە گەیشت.
19ی شوبات\30ی ڕێبەندان کاتژمێر 4 لە ناوچەی عوسمانگازیی شاری بوورسا ئۆتۆمبێلێکی بازرگانیی کەسی کە خاوەنەکەی گ.ک بوو، لە لایەن یەکینەی تۆڵەی شەهید باران ماوا سووتێنرا.
24ی شوبات\5ی ڕەشەمە لە شاری ئیکیتەللی کەرەستەجیلەر-ی ناوچەی باشاکشەهیر-ی سەر بە ئیستەنبووڵ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مۆبیلیات لە لایەن یەکینەی تۆڵەی شەهید باران ماوا سووتێنرا.
24ی شوبات\5ی ڕەشەمە کاتژمێر 2 لە گەڕەکی یەنی مەحەلەی ئەنقەرە، کارگەی ئۆتۆ دەمیر-ی کەلوپەلی بیناسازی، ئاسن و چیمەنتۆ لە لایەن یەکینەی تۆڵەی شەهید فورات زیلان-ەوە سووتێنرا. لەم چالاکییەدا زیانێکی زۆر بە کارگەکە گەیشت.
24ی شوبات\5ی ڕەشەمە کۆگەی کارگەیەک لە ناوچەی کۆناک-ی ئیزمیر لە لایەن یەکینەی تۆڵەی شەهید نازەلین کۆرکووت-ەوە سووتێنرا. کۆگەکە بەتەواوی سووتا.
یەکینەی تۆڵەی شەهید سەرهڵدان گارزان لە گەڕەکە جیاجیاکانی ناوچەی باغلار-ی
ئامەدئامەد لە کاتی جیاوازدا درووشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی.
[1]
01-03-201901-03-2019 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)