راگەیانراوی پرۆگۆڕان دەربارەی پرۆتێستی هەڵسوراوە دڵسۆز و خەمخۆرەکان
جەماوەری خۆڕاگری گۆڕان
گۆڕانخواز و هەڵسوڕاوە دڵسۆزەکان
لەدوای کۆچی دوایی ڕەوانشاد
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێگەی سیاسی و جەماوەری و ڕاگەیاندنی گۆڕان ڕوو لەداکشانی بەردەوامە. بەرامبەر بەو ڕەوشە چەندین جار هەڵسوڕاوە دڵسۆزەکان بەڕێگەی رێکخراوەیی هەوڵی چاککردنی ڕەوشەکە و چارەکردنی کێشەکانیان داوە، موخابن لەلایەن دەسەڵاتدارانی گۆڕانەوە رێگری و کۆسپێکی زۆر بۆ ئەو هەوڵانە دروستکران و دەشکرێت. لە لایەکی ترەوە لە ناو بازنەکانی دەسەڵاتی گۆڕان و دەورو بەریان کاری بەردەوام دەکرێت بۆ بە بنەماڵەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان، بێگومان کوڕەکانی رەوانشاد بێبەری نین لەم کارە کەڕاستەوخۆ لێدان و وێرانکردنی گرنگترین پرەنسیپەکانی گۆڕان و خودی کاک نەوشیروانیشە.
کورد دەڵێت: جام کەپر بوو لێی دەرژێت!!
دوای رێکەوتنێکی لاسەنگ و بێ زەماناتی یاسایی و دەستوری لەگەڵ پارتی بۆ بەشداری پێکردنی گۆڕان لەحکومەتدا نارەزایی جەماوەری گۆڕان گەیشتۆتە لوتکە و چیتر نەدەکرا بێدەنگی بکرێت. لە بەرامبەردا بەدەیان هەڵسوڕاوی دڵسۆزی گۆڕان لەئاستە جیاکانی رێکخراوەییدا دەست لە کارکێشانەوەیان لە کارەکانی ناو بزوتنەوەکە راگەیاندوە و پێدەچێت ئەم شەپۆلی ناڕەزاییە بەرفرواون و بەردەوام بێت.
پڕۆگۆڕان پشتگیری تەواوی ئەو هەڵسوراوە دڵسۆزو ماندونەناسانەی گۆڕان دەکات کەبە شێوازێکی مەدەنی و مۆدیرن داهێنانێکی نوێ لەکاری حزبی و ڕێکخراوەیی پێڕەو دەکەن، تەنها مەبەستیشیان ڕاستکردنەوەی گۆڕانە لەو لادانە مەترسیدارانەی دەسەڵاتدارانی گۆڕان بەرهەمیان هێناوە، دڵسۆزی و وەفایی ئەو بەڕێزانەیە بۆ زیندوڕاگرتنی پرەنسیپ و ئیرسە بەهادارەکانی رەوانشاد کەبۆمانی جێهێشتوە.
پڕۆگۆڕان باوەڕی بەهێزی هەیە کە ئەم شەپۆلە نارەزاییەی ناو گۆڕان کە لەکوردستان و دەرەوە پەرە دەسەنێت زەمینەخۆشکەرێکی چارەنوسسازە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەوشی تێکچوی ئێستای گۆڕان، تەنها ڕێگەش بە ڕێگەی جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی بەرەی نارەزا دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستە داوا لە سەرجەم هەڵسوڕاو و گۆڕانخوازە خەمخۆرەکان لە دامەزراوە و ئاستە جیاکانی بەرپرسیاریەتی دەکەین کە پلینیۆمێکی ئامادەسازکەر بۆ بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان بکەن، لەو پلینۆمە بە یەکەوە خاڵ لە سەر ووشەکان دابنرێن و پلانێکی تۆکمە بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و بەرێوەبردنی داڕێژرێت.
[1]
پڕۆگۆڕان
01-03-201901-03-2019 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)