خوێندکاری کورد خەڵکی شاری #نۆدشە#، لە کێبڕکێی سێهەمین دەورەی خەڵاتی گەورەی زانستی خوێندکاریی، توانی پلەی یەکەمی بە دەست بهێنیت.
ئەو کێبڕکێیە لە نێوان 7 زانکۆی شاری تەورێز بەرێوەچوو و لە کۆتاییدا، 54 خوێندکار وەکو باشترینەکان دەستنیشان کران و لە کۆیی ئەو 54 کەسە، 17 کەس لە خوێندکارانی قۆناغی دوکتورا، 19 کەس لە خوێندکارانی ل قۆناغی کارناسی باڵا و 18 کەس لە خوێندکارانی دیکە لە قۆناغی کارناسی بوون.
زانا موزەفەری دەرچووی قۆناغی دوکتورای پسپوڕی ڕشتەی ئابووری زانکۆی تەورێز، توانی پلەی یەکەم لە نێو هاووگرووپەکانی بە دەست بهێنێت.[1]