🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
نووسینی: ئارتۆ پائاسیلننا
وەرگێڕانی: ئەمیر قازی [1]
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
✌️ شەهیدان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوە...
👫 کەسایەتییەکان
جەلال کۆچەر
👫 کەسایەتییەکان
کورده نەقشبەندی
👫 کەسایەتییەکان
یوسف خەیاڵۆغڵوو
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
📝 دەقی وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فۆڕومی هەولێر | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دەقی وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فۆڕومی هەولێر
ئامادەبووانی بەڕێز،
میوانە بەڕێزەکان،
بەیانیتان باش و بەخێربێن بۆ فۆرومی هەولێرهەولێر.
بەخێرهاتنێکی تایبەتی ئه و میوانە بەڕێزانە دەکەم کە لە دەرەوە هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان. دەستخۆشی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو دەکەم بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەو فۆروومە و کۆکردنەوەی 14 ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوچەکە لەم کاتە پێویستەدا. لەپێناو گفتوگۆکردن لەسەر دروستبوونی ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتن لە ناوچەکەماندا، هیوادارم گفتوگۆی پڕ بەرهەم و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو لایەکدا ببینین.
بەڕێزان،
ئێوەی سیاسەتمەدار و توێژەران، خاوەن زانیاری و ڕوانگەی خۆتانن، بۆیەش دەمەوێ زۆر ڕاشکاوانە لێرە لەبەردەم ئێوەی بەڕێزدا، قسە بکەم.
بە ڕاستی ئێمە دەمانەوێت بەرامبەر خەڵکی کوردستان و عێراق بەگشتی، خاوەن بەڵێن بین. دەمانەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق، ژیان و گوزەرانێکی خۆش و شایستەیان هەبێت. خۆشگوزەرانیی خەڵک بەدینایەت، ئەگەر سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا نەبێت. خزمەتگوزارییەکان دەستەبەر نابن، ئەگەر وڵات لە بارێکی شڵەژاوی ئەمنیدا بێت، لەبەرئەوەش دەبێ لەو دوو خاڵەوە دەست پێبکەین.
ئەگەر لەو دوو خاڵە ورد ببنەوە، دەبینن کە سەرکردایەتیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بەرلە ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، هەوڵێکی زۆری بۆ عێراقێکی بەو شێوەیە داوە. بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، بەر لە ڕووخان و دوای ڕووخانی ڕژێم لە هەولێر ئەنجامدران. ئێمە چاومان لەوەبوو عێراقی هەمووان دروست ببێت، بەداخەوە ئەوە بۆ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان پێکنەهات و سەرئەنجام دەوڵەتی مەدەنی و هاووڵاتیبوونیش پێکنەهات! بۆیەش ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان سوودیان لەو بارودۆخە وەرگرت و قاعیدە شوێنی خۆی لە عێراقدا فراوان کرد. دواتر لە بەرگی ئەنسارولسوننەدا بەهێزتر بوو، ئینجاش بووە ڕێکخراوێکی زۆر گەورەتر و بەهێزتری تیرۆریستی بە ناوی داعشداعش کە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و هەموو جیهانیشی تێکدا.
ئامادەبووانی بەڕێز،
ئەگەر ئێمە بە چاوی ئەوەی ئەمە پیلانگێڕییە و داعش لە دەرەوە بۆ عێراق نێردراوە، تەماشای دیاردە و مەسەلەکە بکەین، ناگەینە هیچ چارەسەرێک و بەداخەوە لەوانەیە بەرەو بارێکی زۆر خراپتریش بچین!
ئێستا داعش جموجۆڵێکی بەردەوامی هەیە لە هێڵی ستراتیژی دیالە، کەرکوککەرکوک، سەڵاحەدین، ئەنبار و مووسڵ تاوەکو سووریا. شەوانە جموجۆڵ و هێرش و پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و شوێنە گشتییەکان ئەنجامدەدات، زۆربەی زۆریشیان خەڵکی عێراقن! کەواتە داعش ماوە. لە دۆخێکی شڵەژاوی بەو شێوەیەدا ئەگەر داعش نەمێنێ، ڕێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی لەو پاشماوەیە و لەو زەمینەیەدا لەدایک دەبێت. لەبەرئەوە دەبێ بە جیددی لەسەر چارەسەرێکی بنەڕەتی بوەستین.
دەوڵەتی تازەی عێراق لە دەستوور و سیستەمی ئێستایدا خۆی بە دەوڵەتێکی دیموکراسیی فیدرالی پێناسە کردووە. لە دەوڵەتێکی بەو شێوەیەدا ئەگەر ئاوەدانی، خزمەتگوزارییەکان و بەشداری لە بەڕێوەبردندا بە شێوەیەکی گونجاو و هاوبەش نەبێت، ئەوا سەقامگیری و ئینجاش خوشگوزەرانی و پێشکەوتن، مەحاڵە.
پشتگوێخستنی بەشدارییەکی هاوشان، هەروەها ئەو شێوازە لە بڵاوبوونەوەی چەک، وایکردووە نەک پێشکەوتنی ئابووری، بەڵکو بەردەوامبوونی بزاڤی بازرگانی و ئابووری و زۆر پێویستیی ڕۆژانەش زۆر سەخت ببێت، هەروەها کاریگەرییەکی یەکجار خراپی هەبووە و هەیە و بووەتە ڕێگر لەبەردەم چارەسەرە سیاسییەکاندا. ناسەقامگیری بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە بە هەموو پێکهاتەکانەوە.دەبێ ئەوە بەپێی دەستووری عێراق چارەسەر بکرێت. هەرێمی کوردستان کە ڕەخنەی هەیە لەوەی 55 ماددەی دەستوور، ئەوانەی پەیوەستن بە گەلی کوردستانەوە جێبەجێنەکراون، لە هەمووان زیاتر دەیەوێت دەستوور سەروەر بێت.
بەڕێزان،
بۆ ئەوەی گەراکانی تیرۆر لە عێراقدا هەڵبگرین و نەهێلین، دەبێ یەکەمجار شوێنە وێرانبووەکان ئاوەدان بکرێنەوە. زەمینەی گەشەکردنی تیرۆر، لەناو وێرانی و ناوچە بێ خزمەتگوزارییەکاندایە، بۆیە دەبێ زوو دەست بە ئاوەدانکردنەوە بکرێت.
بۆ هەموومان زۆر ناخۆشە کە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی ناوچەکە و جیهان، شاری مووسڵ بەو شێوەیە وێرانە. دەبێ حکوومەت پشتیوانی لە سەرمایەدارانی مووسڵ بکات بۆ ئەوەی دەستپێشخەریی ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ، لە دەستی ئەواندا بێت. دەبێ خەڵکی هەموو پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق، نەک تەنیا چەند کەسێک لەو پارێزگایانە، خۆیان بە هاوبەش و بەشدار ببینن لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات و کارگێڕیی عێراقدا. دەبێ پەیوەندیی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە کردەوە و بە شێوەیەکی قووڵ ڕاست بکرێتەوە.
بۆ نەهێشتنی تیرۆر و نەهێشتنی دەرکەوتنەوەی تیرۆر لەژێر ناوی دیکەدا، پێویستیمان بەوەیە سیستمی پەروەردەمان لە عێراق پێشبخەین، پلانێکی تازەی وردی ئاوەدانکردنەوەمان هەبێت، هاوبەشی و بەشدارییەکی گونجاوی هەموو نەتەوە و خاوەن ئایین و مەزهەبەکان هەبێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و ڕێگەکانی پێکەوەژیانێکی ئاشتیانە لە عێراقدا بەهێز و قووڵ بکەینەوە. بیمەی تەندروستی، بیمەی بێکاری و هەژاری، ژیان و خوێندن بۆ ئەوانەی بێ دایک و باوک بوونە، هەروەک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بۆ هەمووان دابین بکەین.
بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین ئەوە بکەین، دەبێ هەموو لایەنەکان بە ڕاشکاوی پێکەوە قسە بکەن و لێکگەیشتن و پێکەوەکارکردن و سازانێکی تازە لە عێراقدا دروستبکرێت. ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ ئەوەی لەمڕۆوە دەست پێبکەین.
بەڕێز سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی کەسێکی گونجاوە بۆ قۆناغێکی بەو شێوەیە و هەموو لایەنە سیاسییەکانیش دەبێ گەیشتبنە ئەو باوەڕەی کە پێکەوەکارکردنمان بۆ بەڕێوەبردنێکی باشتر و دروستکردنی سەقامگیری زۆر پێویستە. بەتایبەتیش ئەگەر ڕێژەی کەمیی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراقدا بێننە بەرچاوی خۆیان، ئەوە ئەوپەڕی بێباوەڕی بە سیستەم و بەڕێوەبردنی وڵات پیشاندەدات. دەبێ لایەنەکان بە کار و کردەوە و ڕەفتاری خۆیان، باوەڕی خەڵکی عێراق بە سیستەمی سیاسی دروست بکەنەوە.
بەڕێزان،
بەر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، هەرێمی کوردستان عێراقەکەی دیکە بوو. ئەو عێراقە بوو کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ئۆپۆزیسیۆندا شانازییان پێوە دەکرد بۆ حەتمیەتی گۆڕینی ڕژێم و بۆ بنیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتوو لەسەر بنەمای فیدرالی.
ئۆپۆزیسیۆنی عێراق لە کۆنگرەی لەندەن و سەڵاحەدین، فیدراڵی پەسند کرد، لە دەستووری کاتی و هەمیشەیی عێراقیشدا چەسپا. گەلی کوردستان لەو باوەڕەدا بوو کە بەپێی سرووشتی هەمەڕەنگی عێراق، ئەو سیستەمە زیاتر پێشدەخرێت و فراوانتر دەکرێت. ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا و ئێستاش لە عێراق دەیبینین، ئەوەیە کە بە ڕاستی فیدرالی ڕێگە و سیستمێکی ڕاستە بۆ فراوانترکردن لە عێراقدا.
بەڵام دەمەوێ زۆر ڕاشکاوانە بە ئێوەی بەڕێز بڵێم، بەداخەوە هەست دەکەین چەمکی فیدرالی و سیستەمی فیدرالی لە عێراقدا هێشتا نەچەسپیوە و هێشتاش تێگەیشتنێکی تەواو نییە بۆ چەمک و سیستەمی فیدرالی. لەبەر ئەوەش هێشتا جۆرە مامەڵەکردنێک هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کە بە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمێک ناچێت، بەڵکو هاوشێوەی مامەڵەکردنە لەگەڵ پارێزگایەکدا. هیوادارین ئەم شێوازە لە ماوەی دەسەڵاتی حکوومەتی ئێستای عێراقدا ڕاست بکرێتەوە.
هیچ کام لە ڕێککەوتن و بەڵێنەکان بەو شێوەیە نەبوون، هەروەها لە دەستووری عێراقدا، بنچینەی فیدرالی دانراوە و لە زۆر ماددەی دەستووری عێراقیشدا ڕێگەی فراوانکردن و چەسپاندنێکی قووڵ بۆ سیستەمی فیدرالی کراوەتەوە، بۆ ئەوەی لە بەڕێوەبردنی عێراقدا سیستەمی فیدرالی زیاتر فراوان بکرێت و قووڵ بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی دەیبنین لە مامەڵەکردن و پڕۆژەیاسا تازەکاندا، بە ڕاستی پێچەوانەی ئەو ڕوانگە دەستووریەیە، ئەوەش پێشێلکردنی بنەمای سازان و فیدرالییە، کەواتە تەواو پێچەوانەی دەستوورە.
بنچینەیەک لە دەستووری عێراقدا دانراوە بۆ ئەوەی یاساکان لەسەر بنەمای سیستەمی فیدرالی دابنرێن، یاسا نەگونجاوەکانیش لەسەر بنەمای گۆڕینی سیستەم بۆ فیدرالییەکی ڕاستەقینە هەموار بکرێن، بەڵام ئەوەی بە کردەوە دەیبینین پێچەوانەیە! بۆیەش دەمەوێ سەرنجی هەمووتان بۆ ئەو ئاراستە مەترسیدارە ڕابکێشم و پێویستە بە هەموو لایەکمان ئەو ئاراستەیە ڕاست بکەینەوە لە مامەڵەکردن و یاساداناندا، چونکە پێچەوانەی دەستوورە.
لە کۆتاییدا، زۆرم پێخۆشە ئێوە و هەموو دەستەبژێری سیاسی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیر لە عێراق لەسەر ئاسایش و سەروەری بە شێوەیەکی سەردەمیانە دەست بە گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاست و ڕاستەقینە، ئاسایش و سەرەوریمان هەبێت، نەک تەنیا بە دروشم و قسە!
دووبارە بەخێرهاتنتان دەکەم و سەرکەوتوو بن.
هیوای ڕۆژێکی خۆشتان بۆ دەخوازم.
01-03-201901-03-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-03-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-03-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2019 11:06AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 1 2019 9:15PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 1 2019 9:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 666 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی س...
  📖 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
  📖 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری:...
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991
لەساڵی 1974 لە پشدەر لە دایکبووە.
لە لە 04-03-1991 لەقەزای خەبات (بەختیار عومەر حەسەن)وەک یەکەم هاوڵاتی لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕین بەدەستی سەربازەکانی ئەوکاتی بەعس شەهید کرا.[2]
هەروەها ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کە شەهیدبوونی بەختیار هوڕێوەیی بەفەرمی بکرێتە یەکەم شەهیدی راپەڕین.[3]
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991
جەلال کۆچەر
ناوی تەواوی جەلال ئەحمەد وەیس. ساڵی 1943 لە گەڕەکی دەرگەزێن ی شاری سلێمانی لە دایک بووە. ساڵی 1952 لە قوتابخانەی ” فەیسەڵییە ” نراوەتە بەر خوێندن و لە پشووی هاوینانیشدا، لە لای ” نەجمەدینی مەلا ” و لە قوتابخانەی ” کەشتیی نوح ” درێژەی بە خوێندن داوە. بە ” جەلال کۆچەر ” ناوی دەرکردووە.
بە هاندانی ” عیسمەت خانی قادر ئاغای مەحموود ئاغا “ی دایکی، هەر لە منداڵییەوە هونەری پەرەپێداوە و ساڵی 1960 بۆ یەکەمینجار چووەتە سەر تەختی شانۆ و لە شانۆگەری ” کاوەی ئاسنگەر ” لە شاری قەڵادزێ، وەک ئەکتەر، بەشداری کر
جەلال کۆچەر
کورده نەقشبەندی
کوردە کچی کاکە شێخ ی کوڕی شێخ محەمەد بەهائەدین ی کوڕی شێخ عوسمان ی تەوێڵە و لە شێخانی نەقشبەندی هەورامانە، دایکی کچی مەلا نەجمەدین ی کوڕی مەلا نەزیرە، کوردە لە 01-07-1930 لە گوندی بیاوێڵە لە نزیک شاری هەڵەبجە، هاتۆتە دنیاوە، دوو خوشک و چوار برای هەبووە. خوشکەکانی فاتمەخان و ئامینەخان و براکانیشی شێخ محەمەد ئەمین ناسراو بە کاردۆخی ی شاعیر، شێخ صەفادین، شێخ مەحموود و شێخ حەمە ڕەشید
هێشتا کوردە لە تەمەنی مناڵیدایە کە دایکی کۆچی دوایی دەکات و پاش ماوەیەکی زۆر کەم، باوکیشی وەفات دەکات، چاوی پێیان نا
کورده نەقشبەندی
یوسف خەیاڵۆغڵوو
یوسف خەیاڵۆغڵوو، شاعیر و هونەرمەندی کورد، ساڵی 1953 له ناوچەی مامەکی که ئێستا به پارێزگای دێرسیم ناودێر کراوە له کوردستانی باکوور له دایک بووه. ساڵی 1972 زەماوەندی کردووه و خاوەنی سێ منداڵه. ئه و برای گولتەن کایا هاوسەری ئەحمەد کایایه، ساڵی 1986 که ساڵی زەماوەندی گولتەن لەگەڵ ئەحمەد کایا بوو خاڵێکی وەرچەرخان بوو له ژیانی یۆسف دا. زۆربەی شێعرەکانی ئەم شاعیره له لایەن ئەحمەد کایا و کۆمەڵێکی تر له گۆرانی بێژان کراوەته گۆرانی. یوسف خەیاڵۆغڵوو 03-03-2009 به هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سیپەلاک له نەخۆشخانەی
یوسف خەیاڵۆغڵوو
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574