دەربارەی کۆبوونەوەیەکی دوێنێ چوارشەممە 2019-02-27ی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و غاز، هەندێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن چەند هەواڵ و ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانییان بڵاوکردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە!
کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و غاز کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بووە و هەرچی لەبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ ڕاستییەکی تێدانییە و بە تەواوی هەڵبەستراوە!
حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دووپاتی دەکاتەوە کە ئامادەیە و خوازیاری ئەوەیە کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی عێراق لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#28-02-2019#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,093 car bînrawe