دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەسەر سزای لەسێدارەدان، لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 273 کەس لەسێدارەدراون.
دوێنێ سێشەممە 26ی شوبات، ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوکرایەوە، ئاشکرایکردووە: دەریدەخات هەرچەندە ژمارەی گشتی لەسێدارەدراوەکان بە بەراورد بە ساڵی 2017 دابەزیوە، بەڵام تائێستاش لەسێدارەدان لە شوێنە گشتییەکان و لەبەردەم هاووڵاتیان و لەسێدارەدانی ئه و تۆمەتبارانەی لە تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵیدا تاوانیان ئەنجامداوە لە ساڵی 2018دا وەک ساڵانی پێشوو درێژی هەبووە.
لە ساڵی 2018دا 13 کەس کە لە تەمەنی منداڵیدا تاوانیان ئەنجامداوە، لەسێدارەدراون، هەروەها له و ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەدراوە پێنج کەس لە لەسێدارەدراوەکان ژن بوون.
مەحمود ئەمیری موقەدەم وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت: لانیکەم (169%) لە کۆی گشتی لەسێدارەدانەکان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بوون، 273 کەس لەسێدارەدراون و 272 تاوانباری کوشتنی بەئەنقەستیش لەلایەن بنەماڵەی قوربانییەکانەوە بەخشراون و لە سێدارەنەدراون.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#27-02-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,659 times
Write your comment about this item!