لە چەند کاژێری ڕابردوودا مرۆڤایەتی هەواڵێکی دڵتەزێنی لەلایەن هێزەکانی بەریتانیاوە لە ناوچەی باغۆز لە سووریا بیست، کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەم چەند ڕۆژەدا چەکدارانی #داعش# چەند تاوانێکیان ئەنجامداوە، کە ئەویش سەربڕینی 50 کچی ئێزدییە، کە لەساڵی 2014ەوە بە دیلی لای ئەوانن..
لێرەوە داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانان و لەسەرووشیانەوە ئەمریکا و هەموو ئەو هێزانە دەکەین، کە لەوێ لەژێر سەرپەرشتی هاوپەیمانان شەڕی داعش دەکەن، چارەنووسی ستەملێکراوان ئاشکرابکەن و بەخێرایی دیلەکان بگەڕێننەوە.
هەروەها داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاووڵاتیانی خۆی لەئەستۆبگرێت، بۆ گەڕان بەدوای ئەو کچە کوردە ئێزدییانە و گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدان یان ڕووفاتەکانیان لەڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتە پەیوەندیدارەکان.
داوا لە سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بە دیاریکراویش ئەنجوومەنی ئاسایش و هاوکات نێردە و کۆنسوڵخانەکان دەکەین لە عێراق و سووریا لە چارەنووسی بێسەروشوێنان بکۆڵنەوە کە تاوەکو ئێستا بەدیلگیراون لەلای داعش.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەین سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو تاوانبارانە جێبەجێبکەن کە لە گرتووخانەکاندان.
سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی #شنگال#
#27-02-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,535
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!