ئەم گۆرانیبێژە کوردە، بە تۆمەتی خوێندنی سروودی حیماسی و شۆڕشگێڕیی کوردی، دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #ورمێ# ڕاگوێزرابوو.
ڕۆژی دووشەممە 6ی ڕەشەمەی ساڵی 97، ئەم گۆرانیبێژە، پاش لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەم گۆرانیبێژە کوردە، ڕێکەوتی 27ی سەرماوەزی ساڵی 96، بە تۆمەتی خوێندنی سروودی حیماسی و شۆڕشگێڕیی کوردی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و لە حەوتووی دووهەمی بەفرانباری هەمان ساڵدا، لە لایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، بەبێ گرتنی پارێزەر، بە 6 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
پەیمان میرزازادە، ڕۆژی هەینی، 18ی جۆزەردانی ساڵی 97، دوای تەواوبوونی مەحکوومییەتی 6 مانگەی خۆی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، ئازاد کرا.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,792 ganger