🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 15-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 15-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-10-2019
📆14-10-2019
📆13-10-2019
📆12-10-2019
📆11-10-2019
📆10-10-2019
📆09-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅15 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,477) پەڕتووک|||
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 12-10-2019
رۆژی 4ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- مانگی سووری کورد ناوی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید و بریندار بوون. ڕاشی گەگەیاند، لە 3 ڕۆژی ڕابردوودا 14 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 46 هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.[1]
- مانگی سووری کوردی رایگەیاند، سوپای تورکیا ئەو ئامبوڵانسانە دەکاتە ئامانج کە رەوانەی سەرێ کانی دەکەن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.[1]
- دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رێگای نێودە
📅 12-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 11-10-2019
رۆژی 3یەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- بۆردوومان و هێرش بۆسەر هەردوو ناوچەی گرێ سپی و سەرێکانی بەردەوامە.[1]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، رایگەیاند، سەربازێکی سوپای تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ کوژراوە و 3 سەربازی دیکە بریندار بوون. بە گوێرەی زانیاری راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئه و سەربازە بە فیشەکی قەناسی شەڕڤانانی کورد کوژراوە.[1]
- تەقینەوەی گەورە لە قامیشلۆ روویداو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[1]
- ژمارەی ئاوارەکانی رۆژاوا 100 هەزاری تێپەڕاند.[1]
- هەڤرین خەڵەف، ئەمینداری گشتی پارتی س
📅 11-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,162 | وێنە 55,310 | پەڕتووک PDF 10,477 | فایلی پەیوەندیدار 34,550 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,391 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 لۆچێکی دیکە لە خەرمانی درۆنامەی فیردەوسی | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

لۆچێکی دیکە لە خەرمانی درۆنامەی فیردەوسی

شانامەی فیردەوسی، یەکێکە لە شانازییەکانی مێژووی ئێرانی سازکراو بەدەستی ڕەزاشا. ئەو کتێبە درۆنامەیەکی گەورەیە کە تەنیا بۆ هاندانی هەستی مەزنیخوازیی نەتەوەی فەرمانڕەوا و ڕەوایی دان بە شۆڤێنیزمی فارس و تواندنەوەی گەلانی دیکەی ئێران کەلکی لێ وەردەگیرێ. لەو بەینانەدا بابەتێکم لەسەر فیردەوسی بڵاو کردەوە، ئێستا بابەتێکی دیکەتان لە درۆنامەکەی بۆ دادەنێم. تا ڕوونی کەینەوە ئەو شاعیرە نەتەوەپەرستەی فارس کە زۆران بەداخەوه بەبێ سەرنجدان بە دەست تێوەردان و ساختەکارییە کان و بەبێ ئاگاداری لەوەی که چیڕۆکەکانی شانامه و تەنانەت ئاسەواری زانایانی ئیسلامی پێش یا پاش فیردەوسی، وەک تەبەری و…، چەندە کەوتوونە ژێر کارتێکردنی گێڕانەوە پێچەوانه و نادروستەکانی یەهوودی و ئاسۆڕی و بە سەرچاوەیەکی مێژووی کۆنیان دەزانن. ئەو گوێنەدانە بە هەڵسەنگاندنێکی دروست لەسەر بارودۆخ و زمان و زەمانی گێڕانەوەکانی ئاوێستا و لێک نەدانەوە و نەبوونی وردبینییە کی بەجێ لەسەر ئەو دەستکارییە مەبەستدارانەی سەرچاوە کانی ناوبراو، باسی مێژووی سەردەمی زەردەشتی زۆر بەلاڕێدابردووە. دەست تێوەردانی هەخامەنشی و دوایەش ئەشکانی بۆ دوور خستنەوەی گۆڕەپانی ئەو ڕووداوانە لە کوردستانەوە بۆ لای ڕۆژهەڵات و تەنانەت گۆڕینی سەردەمەکەشیان و گوێنەدانی ساسانییانی کوردیش بە چاکردنەوەی ئەو بەلاڕێدابردنانه، بۆتە هۆی کەلک لێوەرگرتنی ڕەگەزپەرستانی دژەکورد، تا ڕوونی کەینەوە فیردەوسی، ئەو شاعیرە نەتەوەپەرستەی فارس و نووسەری شانامە بەناوبانگەکەی، چۆن لەو ئاوەقوڕاوە ماسیی گرتووه و کارەکە بە ئاشکرا پڕە لەساخته و شتی پێچەوانەی یێک و نادروست لەسەر ئەو بەشە تەماوییە ی مێژووی زااگڕۆسییە کان (کەئەوان بۆ بەفریوبردنی زیاتر بە ئاریایی ناویان دەبەن). ئەو تێکدانانەن کە ئیختوویگۆی شای مادمان لێ دەکەن بە ئاژدەهاکو کاوەش دەکەن بە خائینی نەتەوە. دیارە فیردەوسی شتێکی وای نەکوتووە و زەحعاک بە عەرەب دەزانێ، بەڵام بە کەلک وەرگرتن لەو تێکدانانە، هێندێک نووسەری فارس وەک ئەحمەدی کەسرەوی و…. وایان دەمێشکی کەسانێک ئاخنیوە، کە زەححاک دوایین پادشای مادە و کاوەش هارپاکەیە و یاریدەی کوورۆشی داوە بۆ ڕووخاندنی پادشایەتیی ئەو وەک ئەوان دەڵێن ئاژدەهاکە. لەسەر فەیسبووک بەچەندین جار دیومە کەسانێکی کورد کە خۆ بەناوی مێژوونووسیش دەناسێنن، هەر ئەو تێکدانەی فارسان دووپات دەکەنەوە و ئیختۆویگۆ (ئاستیاگ بە زمانی یۆنانی) دەکەنە ئاژدەهاک. چەند برادەرێکی فەیسبووکم ئەو تێکدانەی فارسەکانیان دووپات کردۆتەوە، واتە ئیختۆویگۆیان بە ئاژدەهاک ناو بردووە، من کۆمێنتم بۆ نووسیون و هەڵەکەم خستوونە بەرچاو، بەڵام برادەرێک لەوانە بۆی نووسیم کە دوژمنان ئاوای پێدەڵێن! باشیاتی ئەوەی لەدمی دوژمن دەیەە، بۆخۆشت هەر قسەکەی وی دووپات دەکەیەوە؟ یا هێندێکان دەڵێن کاوە ئاژدەهاکی لەناو برد، بەڵام فەرەیدوونی فارسی کردە شا. لەسەر ئەو بابەتانە لە نووسینەکانی داهاتووم دا لەگەڵتان دەدوێم، بەڵام ئێستا ئەو بابەتە کۆتایی پێ دێنم و دەچمە سەر یەکێکی دیکە لە درۆ و تێکدانەکانی شانامە.
فیردەوسی دەڵێ ئیسفەندیاری کوڕی گەشتاسپ، داوای لێدەکرد تا دەست لە پادشایەتی هەڵگرێ و تانج و تەختەکەی بداتێ. گەشتاسپ که بەوەی ڕازی نەبوو، بۆ ئەوەی کوڕە پاڵەوانەکەی له کۆڵ خۆی کاتەوە بەدەهۆ ناردیە شەڕی ڕۆستەم و ئاوا بەکوشتی دا. پاشان پەشیمان بۆوە و بەهمەنی کوڕی ئەسفەندیاری لەجێی خۆ دانا. هەر وەک لەسەرەوە باسمان کرد بەهمەنیش هومای کردە جێنشینی خۆی. که هوما دێتە سەر تەخت، ساسانی برای بەجێی دێڵێ و دەچێته نەیشاپوورو ئیدی هەرگیز ناگەڕێتەوە بەلخ و ئیدی هیچ ناوێکیش لە خوشکی نابا. هوما دەستی کرد به دادگەری و شاری ئاوەدان کردنەوە. که کوڕەکەشی بوو لەو ترسەی نەکا مەزنان شایەتییە کەی لێ بستێننەوە، بەشەو کوڕەکەی دەگەڵ هێندێک زێڕو زێو دەسندووقێکی نا و سندووقەکەی قیڕ دادا و بەدیجلەی داهێشت و هەر بەوشەوەش گەڕاوە پێتەختی خۆی (واتە بەقسەی فیردەوسی بەلخی ئەفغانستان) و بەیانی بەخەڵکی کوت منداڵەکەم لەبەرچووە و خەڵکیش باوەڕیان پێکرد. ئەو سندووقە، جلک شۆرێک لە ئاوێی گرتەوە و کوڕەی ناو نا داراپ و بەخێوی کرد. داراپ هەڵیدا و فێری سواری و تیرهاویشتن بوو و بووه کوڕێکی ئازا. شانامە و تەبەری دەڵێن ڕۆژێک داراپ جلک شۆرەکەی هەڵدەپێچێ کە دایک و بابی ڕاستەقینەی پێ بناسێنێ و ئەویش ناچار باسی سندووقەکەی بۆ دەگێڕێتەوە. داراب شمشێر و مەتاڵێک وەدەست دێنێ و بەرەو بەلخ وەڕێ دەکەوێ. لەڕێدا تووشی”ڕەشنەواد”ی سەرداری ئێرانی دەبێ که بەفەرمانی هوما دەچێته شەڕی ڕۆم. ڕەشنەواد لەخەودا دەبینێ که داراب شای ئێرانە، جا ئەسپ و جلکێکی لەباری دەداتێ و ڕەگەڵ خۆی دەخا. داراپ لەشەڕدا زۆر ئازایەتی دەنوێنێ کە دەبێتە هۆی سەرسووڕمانی ڕەشنەواد و پاڵەوانانی لەشکر. لەڕێی گەڕانەوەدا ڕەشنەواد چیڕۆکی داراب و سندووقەکە بە نامەیەک بە هوما ڕادەگەیێنێ. هوما دارابی له ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەباته بارەگا و باری عام دەدا و بەخەڵکیی دەناسێنێ و پاشان لەسەر تەختی پاشایەتی دایدەنێ و لەترسی تۆڵه، دەیەوێ لە کوڕەکەی دوور بێ و داوای لێدەکا فەرمانڕەوایی پارسی بداتێ. دارابیش پارس دەداتە دەست دایکی. هوماش تا دەمرێ پارس به دادپەروەری بەڕێوه دەبا. ماوەی پادشایەتی هوما بەسەرئێراندا سی و دوو ساڵ بووە و لە هەشتا ساڵیدا مردووە. داراب ئەوجار پارسیش دەگرێته دەست خۆی و پێتەختەکەی دەگوێزێتەوە وێندەرێ و بەسەر پارس و بەلخدا پادشایەتی دەکا. هەروەک له پێشەکیدا باسم کرد ئەو بەلخە له لای سەرچاوەی دیجلە و له ڕۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە و نابێ لەگەڵ شاری بەلخی ئێستا لێمان تێکچێ کە له ئەفغانستانە. شانامە بەهمەن بەهۆی ناوەکەی دەکاته ( ئەردەشیری درازدەست) و دارابی نەوەشی دەکاتە داریووشی هەخامەنشی و ئەو بەشەی ئەوەندە لەڕاستی بەدوورە کە درێژەپێدانەکەی پێویست ناکات، بەڵام وەک لە پێشەکیدا باس کرا، پێویستە هەر بۆ ڕوونکردنەوە، سەرنج بدەنە ئەو خاڵانەی خوارەوە:
1- بەپێی ئەوەی که زەردەشت پێغەمبەری ئێرانی لە سیهەمین ساڵی پادشایەتی گەشتاسپ، دەچێتە لای و ئاوێستای بۆ دەبا، بوونی گەشتاسبی باپیری بەهمەن، دەگەڕێتەوە بۆ نیزیکەی 6500 ساڵ پێش هاتنە سەرکاری کوورۆشی دامەزرێنەری زنجیرە پادشایانی هەخامەنشی، کە وابوو نەوەی گەشتاسب چۆن دەتوانێ دوای نیزیکەی زیاتر لە 6000 ساڵان، ببێتە ئەردەشیری درازدەست؟
2- ئەگەر هوما پادشای پارس و بەلخی ڕۆژهەڵاتی ئێران بووە، خۆ دیجلەی لەبەردەستدا نەبووە، تا بەدزی بتوانێ سندووقی کۆرپە ساواکەی تێ باوێ. بڕواننە نەخشەی خوارەوە:
ئه و نەخشە لە لاپەڕەی 22ی کتێبی (ایران باستان از 550 پیش از میلاد تا 650 پس از میلاد، یوسف ویسهوفر، ترجمة مجتبی ثاقب فر، تهران، ققنوس، 1377) وەرگیراوە. ↔ مەودای نێوان بەلخی ئەفغانستان و دیجلە بە هێڵی ڕاستی هەوایی نیشان دەدا کە 5300 کیلۆمیترە. جا هوما بەوشەوە ئەو هەموو ڕێگایەی چۆن بڕیوە و چۆن کوڕەکەی بەئاوێشدا هێشتووە و گەڕاوەتەوە بەلخی ئەفغانستانیش و تابەیانی خرپ لێی خەوتووە و کە هەڵیش ئەستاوە وەک نە بای پێداهاتبێ و نە باران، درۆیەکی فیردەوسییانەشی تەحویلی دەربارییانی داوە و ئەوانیش باوەڕیان پێ کردووە!!!
نەخشەی ئپمپەراتۆریی هەخامەنشی
3- هوما ئەگەر هەر پادشای پارس و بەلخی ڕۆژهەڵاتی ئێران بووبێ، سنووری زۆر لە ڕۆم دوور بووە، چۆن بەسەر خوراسان و مازەندەران و ئازەربایجان و ئەرمەنستاندا لەشکرەکەی بردۆتە شەڕی ڕۆم؟
4- بەلخی لایڕۆژهەڵاتی ئێران کە ئێستا شارێکی ئەفغانستانەو لەسەر چۆمی ئاموودەریاهەڵکەوتووە، ئەگەر پێتەختی هوما بووبێ، زیاتر له5000 کیلۆمیتری هەوایی بەهێڵی ڕاست لە دیجلە دوورە. خۆ ئەگەر هوما فڕۆکەی تایبەتیشی هەباو سندووقی کوڕەکەی پێ بردبا لێواری دیجلە (بۆوێنە لای خاپوور)و ئەگەر هەر لەوێ شوێنی نیشتنی فڕۆکەکە لەسەر لێوار چۆمیش با، هێشتا نەیدەتوانی پێش ڕۆژ هەڵاتن بگەڕێتەوە بەلخ و بەخەڵک بڵێ کوڕەکەی لەبەرچووە. سەرنج بدنە نەخشەی سەرەوە.: ئه و نەخشە لە لاپەڕەی 22ی کتێبی (ایران باستان از 550 پیش از میلاد تا 650 پس از میلاد، یوسف ویسهوفر، ترجمة مجتبی ثاقب فر، تهران، ققنوس، 1377) وەرگیراوە. ↔ مەودای نێوان بەلخی ئەفغانستان و دیجلە بە هێڵی ڕاستی هەوایی نیشان دەدا کە 5300 کیلۆمیترە. جا هوما بەوشەوە ئەو هەموو ڕێگایەی چۆن بڕیوە و چۆن کوڕەکەی بەئاوێشدا هێشتووە و گەڕاوەتەوە بەلخی ئەفغانستانیش و تابەیانی خرپ لێی خەوتووە و کە هەڵیش ئەستاوە وەک نە بای پێداهاتبێ و نە باران، درۆیەکی فیردەوسییانەشی تەحویلی دەربارییانی داوە و ئەوانیش باوەڕیان پێ کردووە!!!
پادشای باختەر هاوپەیمانی ئاشوور، بەلخ لە سەرچاوی ئاوی فەڕات وبەڵخێی لای هەورامان، ڕەنگها لەلای چۆمی ئاراز، میشان (گوندی وەرمیشان و ئاورگەی سەری، دەشتی نیسا لەلای کرماشان و گرنگییەکەی لەباری ئاژەڵداری،
5- ئەردەشیری درازدەست کە فیردەوسی کردوویەتی بە بەهمەن لە 465 تا 424 پ.ز شا بووە، هومای کچیشی (هەر بەقسەی شانامە) دوای وی سی ساڵان پادشایەتیی کردووە، ئەگەر هەمووی ئەوانەی شانامەش بە ڕاست دانێین، هێشتا لەسەردەمی هوما ئیمپەراتۆرییەتی ڕۆم پێک نەهاتبوو، تا ئەو ڕەشنەواد بنێرێتە شەڕی. ئیمپەراتۆرییەتی لە سەدەی سێهەمی زایینی ڕا پێکهات و تا پێش سەدەی دووهەمی پ.ز زۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئوڕووپا و ڕۆژهەڵاتی نیزیک و باکووری ئوڕووپای لەبەردەستدابوو، بەڵام هێشتا لەگەڵ هەخامەنشییان نەبووبووە هاوسنوور و شەڕ نەکەوتبووە نێوانیان.
تێبینی: نەخشەی نێو ئەو بابەتە لە کتێبی (ڕوونکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لەسەر کورد و کوردستان لە نووسینی خۆم) وەرگیراوە و کەلک لێوەرگرتنی بە ناوبردنی سەرچاوە ئازادە.[1]
عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | farhangumejuikawa/عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-01-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🗺 وڵات - هەرێم ئۆسترالیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 26 2019 9:23PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 27 2019 7:16AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 27 2019 7:16AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 446 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.255 KB Feb 26 2019 9:25PMمانو بەرزنجی
📷 فایلی وێنە 1.0.1152 KB Feb 26 2019 9:24PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

لۆچێکی دیکە لە خەرمانی درۆنامەی فیردەوسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-01-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا ئیبراهیمی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,086%61.91
هەورامی61,567%16.86
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,739%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,755%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,036%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,896%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,692%5.11
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,262%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,009%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,747%1.30
📖 کورتەباس2,489%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,604%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن81%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی104
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە622
🌼 هەڵبەست912
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت308
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,484 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574