📊 بابەت 376,208 | وێنە 59,783 | پەڕتووک PDF 11,168 | فایلی پەیوەندیدار 44,760 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,149
لەم کاتەدا 23 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 14-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆14-08-2020
📆13-08-2020
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅14 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 چیا نازم گلی - چیا گلی
شێوەکار و خۆشنووس بوو، رۆژی 14-08-2020 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ کۆچی دوایی کرد.
👫 محەمەد تەیب تاهیر
خەڵکی شارۆچکەی زاخۆیە و هەر لەوێش لە 14-08-2017 کۆچی دوایی کرد و لەدوای خۆشی زیاتر لە دەیان گۆرانی بۆ هونەری کوردی بەجێهێشت.
👫 ڕەشید زەکی کابان
کوڕی مەعروف کابانی عەزیز مێرگە(مەرگە)ی لەنەوەکانی خدر بەگی مەرگەییە ساڵی 1878 لە سلێمانی لەدایک بووە. لە قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسکەریی سلێمانی و ئەعدادی عەسکەریی بەغدا خوێندویەتی، ساڵی 1897مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی تەواو کردووه و، بووە بە مولازمی دووەم لە ئەندازەی (ئیستیحکام)دا سەرەتا کراوە بە مامۆستا لە ئەعدادی عەسکەری بەغداوتا (1910) پلەکەی گەیشتۆتە یووزباشی(نەقیب).
پاشتر بوو بە ئامر لیوای (مونتەفیک)و ساڵی (1913) لە شەڕێکی خێڵە عەرەبەکانی ئەو ناوەدا، بریندار کراوه و هاتۆتەوە بۆ سلێمانی.کراوە
✌️ نەبی ئەلیاس
ساڵی 1983لە گوندی سرێشمەی شارۆچکەی سۆرانە لەپارێزگای هەولێر لە دایکبووە.، خێزاندارە و سێ‌ منداڵی هەیە. زیاتر لە 10 ساڵە پێشمەرگەیە و دوائەرکی لەلیوای 14ی یەکگرتوو بووە. یەکشەممە 14-08-2016، لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕ لەمیحوەری خازر شەهید بوو لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ژمارەیەک گوندی ئەو ناوچەیە لەسنوری پارێزگای نەینەوا.
(لەساڵی 2008 سەرقاڵی دروستکردنی خانوویەک بووە و دواجار ناچاربووە بەتەواونەکراوی تێیددا نیشتەجێ بێت، وەکو نەقیب عەلی ئامۆزای د
📊 %95ی بودجەی پەروەردە بۆ مووچە تەرخانکراوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

%95ی بودجەی پەروەردە بۆ مووچە تەرخانکراوە


دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەپێی راپۆرتێک لە %95ی بودجەی وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە لە مووچە خەرجدەکرێت و لە کابینەی هەشتەمیشدا ئه و رێژەیە بەرزتربووەتەوە، بە گوێرەی راپۆرتەکە: تاوەکو ئێستا یاسایەکی پەروەردەمان نییە کە سیاسەتی پەروەردەیی هەرێم و فەلسەفەی پەروەردەیی تێدا جێکرابێتەوە.
(ئەمڕۆ سێشەممە 26ی شوباتی 2019) پەیمانگەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان کۆنفڕانسێکی یەک رۆژەی لەبارەی رەوشی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە کابینەی هەشتەم بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان، مامۆستایانی زانکۆ، شارەزایانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەولێرهەولێر سازکرد.
سەروەر عەبدولرەحمان، سەرۆکی پەیمانگای پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە میانەی وتاری دەستپێکی کۆنفڕانسەکەدا رایگەیاند: کەرتی پەروەردە بەدرێژایی 27 ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی، وەک کۆی کەرتەکانی دیکە، نەک کار بۆ پێشخستنی نەکراوە بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووبەڕووی پاشەکشەی زۆر و مەترسییەکی گەورە کراوەتەوە و نە لە ڕابردوو نە لە ئێستاشدا ئەم کەرتە جێگەی گرنگیپێدانی حکومەت نەبووە، هەر ئەوەش وایکردوە ساڵانە ئه و بودجەیەی کە بۆ ئەم سێکتەرە تەرخاندەکرێت زۆر کەمتربێت لەخواست و پێداویستییە سەرەکییەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کە ئەمەش هۆکارێکی گەورەی شکستهێنان و پاشەکشەی کەرتی پەروەردەیە.
وتیشی: تاکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت یاسای پەروەردەمان نییە کە سیاسەتی پەروەردەیی هەرێم و فەلسەفەی پەروەردەی تیادا جێکرابێتەوە، بەشی زۆری کارەکانی کۆنگرەی پەروەردەیش کە دوو کۆنگرە کرا وەک خۆی جێبەجێنەکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد: گرفتی بودجەش هەبووە، چونکە ئەو بودجەیەی بۆ پەروەردە تەرخانکراوە لە 95%ی بۆ مووچە ڕۆیشتووە و تەنها 5%ی بۆ کاروبارەکانی تری خەرجکراوە، هەرچەندە لە کابینەی شەشەمدا لە یاسای بودجەی هەردوو ساڵی 2010 و 2011دا، هەر ساڵەی بڕی (150) ملیار دینار بۆ هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان تەرخانکرا و چووە بواری جێبەجێکردنیشەوە و قوتابخانە دروستکران، بەڵام لە کابینەی حەوتەمدا وێڕای ئەوەی ساڵانی 2012 و 2013 لە یاسای بودجەدا ساڵانە هەمان بڕ تەرخانکرا، بەڵام لەم بودجە تەرخانکراوەدا هیچ قوتابخانەیەک دروستنەکرا و بودجەکەش کە (300) ملیار دینار دەکات نازانرێت چی بەسەر هات و لە چیدا سەرفکرا، ئەمەش لەکاتکێکدایە بەپێی گەشەی دانیشتوان لە حاڵەتی ئاساییدا ساڵانە نزیکەی (50.000) خوێندکار زیاد دەکات و بۆ ئەوانەش جگە لە حاڵەتە ئاساییەکە کە قوتابخانەی ترمان پێویستە، بەشێوەیەک پێویست بوو لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا نزیکەی (500) بینای قوتابخانە دروستبکرێت، بەڵام ئەمە نەکراوە.
سەروەر عەبدولرەحمان ئەوەشی خستەڕوو: لە بەشێک لە قوتابخانەکان، نامەی رەسمی بۆ باوانی قوتابییان دەنێرن کە کۆمەکی قوتابخانە بکەن بۆ کڕینی پێداویستی، لە هەندێک قوتابخانەش لیژنە پێکهێنراوە بۆ هەمان مەبەست، ئەمە لە کاتێکدایە دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
سەبارت بەڕەوشی بینای قوتابخانەکانیش وتی: لەساڵی 2017 و 2018 زیاتر لە 60%ی قوتابخانەکانی هەن گونجاو نین بۆ خوێندن و لەکۆی 5 هەزار و 234 قوتابخانە، 3 هەزار و 162 قوتابخانە پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە هەیە، ئەمەش جگە لەچەندین گرفتی تر لەبەردەم ئه و کەرتە.[1]
26-02-201926-02-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 26-02-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-02-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وەزارەتی پەروەردە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 26 2019 3:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 26 2019 8:06PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 26 2019 8:06PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,350 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

%95ی بودجەی پەروەردە بۆ مووچە تەرخانکراوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-02-2019
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی پەروەردە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574