دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەپێی راپۆرتێک لە %95ی بودجەی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە لە مووچە خەرجدەکرێت و لە کابینەی هەشتەمیشدا ئه و رێژەیە بەرزتربووەتەوە، بە گوێرەی راپۆرتەکە: تاوەکو ئێستا یاسایەکی پەروەردەمان نییە کە سیاسەتی پەروەردەیی هەرێم و فەلسەفەی پەروەردەیی تێدا جێکرابێتەوە.
(ئەمڕۆ سێشەممە 26ی شوباتی 2019) پەیمانگەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان کۆنفڕانسێکی یەک رۆژەی لەبارەی رەوشی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە کابینەی هەشتەم بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان، مامۆستایانی زانکۆ، شارەزایانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە
هەولێرهەولێر سازکرد.
سەروەر عەبدولرەحمان، سەرۆکی پەیمانگای پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە میانەی وتاری دەستپێکی کۆنفڕانسەکەدا رایگەیاند: کەرتی پەروەردە بەدرێژایی 27 ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی، وەک کۆی کەرتەکانی دیکە، نەک کار بۆ پێشخستنی نەکراوە بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووبەڕووی پاشەکشەی زۆر و مەترسییەکی گەورە کراوەتەوە و نە لە ڕابردوو نە لە ئێستاشدا ئەم کەرتە جێگەی گرنگیپێدانی حکومەت نەبووە، هەر ئەوەش وایکردوە ساڵانە ئه و بودجەیەی کە بۆ ئەم سێکتەرە تەرخاندەکرێت زۆر کەمتربێت لەخواست و پێداویستییە سەرەکییەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کە ئەمەش هۆکارێکی گەورەی شکستهێنان و پاشەکشەی کەرتی پەروەردەیە.
وتیشی: تاکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت یاسای پەروەردەمان نییە کە سیاسەتی پەروەردەیی هەرێم و فەلسەفەی پەروەردەی تیادا جێکرابێتەوە، بەشی زۆری کارەکانی کۆنگرەی پەروەردەیش کە دوو کۆنگرە کرا وەک خۆی جێبەجێنەکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد: گرفتی بودجەش هەبووە، چونکە ئەو بودجەیەی بۆ پەروەردە تەرخانکراوە لە 95%ی بۆ مووچە ڕۆیشتووە و تەنها 5%ی بۆ کاروبارەکانی تری خەرجکراوە، هەرچەندە لە کابینەی شەشەمدا لە یاسای بودجەی هەردوو ساڵی 2010 و 2011دا، هەر ساڵەی بڕی (150) ملیار دینار بۆ هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان تەرخانکرا و چووە بواری جێبەجێکردنیشەوە و قوتابخانە دروستکران، بەڵام لە کابینەی حەوتەمدا وێڕای ئەوەی ساڵانی 2012 و 2013 لە یاسای بودجەدا ساڵانە هەمان بڕ تەرخانکرا، بەڵام لەم بودجە تەرخانکراوەدا هیچ قوتابخانەیەک دروستنەکرا و بودجەکەش کە (300) ملیار دینار دەکات نازانرێت چی بەسەر هات و لە چیدا سەرفکرا، ئەمەش لەکاتکێکدایە بەپێی گەشەی دانیشتوان لە حاڵەتی ئاساییدا ساڵانە نزیکەی (50.000) خوێندکار زیاد دەکات و بۆ ئەوانەش جگە لە حاڵەتە ئاساییەکە کە قوتابخانەی ترمان پێویستە، بەشێوەیەک پێویست بوو لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا نزیکەی (500) بینای قوتابخانە دروستبکرێت، بەڵام ئەمە نەکراوە.
سەروەر عەبدولرەحمان ئەوەشی خستەڕوو: لە بەشێک لە قوتابخانەکان، نامەی رەسمی بۆ باوانی قوتابییان دەنێرن کە کۆمەکی قوتابخانە بکەن بۆ کڕینی پێداویستی، لە هەندێک قوتابخانەش لیژنە پێکهێنراوە بۆ هەمان مەبەست، ئەمە لە کاتێکدایە دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
سەبارت بەڕەوشی بینای قوتابخانەکانیش وتی: لەساڵی 2017 و 2018 زیاتر لە 60%ی قوتابخانەکانی هەن گونجاو نین بۆ خوێندن و لەکۆی 5 هەزار و 234 قوتابخانە، 3 هەزار و 162 قوتابخانە پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە هەیە، ئەمەش جگە لەچەندین گرفتی تر لەبەردەم ئه و کەرتە.
[1]
26-02-201926-02-2019🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 26-02-2019 |