لە درێژەی ڕەوتی خۆکوژی ژنانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دوو ژنە هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی #بۆکان# و #جوانڕۆ#، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە 5ی ڕەشەممە، ژنێکی لاو خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی شەوبۆ بایەزیدپەنا خەڵکی گوندی قوڵقوڵەی شاری بۆکان، کۆتایی بە ژیان خۆی هێنا.
ئەو ژنە لاوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە لایەکی دیکەوە هەمان ڕۆژ، ژنێکی تەمەن 44 ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی س. عەزیزی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسدانە خۆکوژی، ڕەوانە نەخۆشخانەی ئەو شارە دەکرێت و پاش کاتژمێرێک گیانی لە دەست دەدات.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی بۆ خەمۆکی و کێشەی ڕۆحی گەڕاندووتەوە.[1]
#26-02-2019#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,895 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!