جێگری پارێزگاری #لوڕستان# دەڵێت، زۆربەی شارەوانییەکانی ئەم پارێزگایە مایەپووچ بوون و ئەگەر شارەوانییەکانیش دەیانهەوێ درێژە بە چالاکی خۆیان بدەن، دەبێت سەرچاوەی داهاتی جێگیریان هەبێت، کەچی شارەوانییەکان داوا لە حکومەت دەکەن یارمەتیان بدات.
شارەوانی کۆمەڵێک لە شارەکانی پارێزگای لوڕستان نزیک بە دە مانگە مووچەی فەرمانبەر و کرێکارەکانیان نەداوە و بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان تووشی کێشە بوون.
شارەوانییەکانی لوڕستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ئێستا چاویان لە دەستی حکومەتە کە هاوکارییان بکات، بەڵام بەرپرسانی پارێزگای دەڵێن، شارەوانییەکان دەبێت بیرلە سەرچاوەی جێگیری داهات بکەنەوە.[1]
#26-02-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,674