دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان ئاماری ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانی لەساڵی 2018 بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش بەراورد بەساڵی 2017 ڕێژەی جیابوونەوە بەرزبووەتەوە.
هەربەپێی ئامارەکە ساڵی ڕابردوو لە #هەولێر# زیاتر لە 3 هەزار و 500 حاڵەت تۆمارکراوە بەبەراورد بەساڵی 2017، 613 حاڵەت زیادی کردووە و لەبەرامبەردا زیاتر لە 15 هەزار کەس له و پارێزگایە هاوسەرگیریان کردووە.
هەروەک ڕێژەی جیابوونەوە لەپارێزگای #سلێمانی# لە ساڵی 2018 دا زیاتر لە 4 هەزار حاڵەت بووە کەئەوەش بەراورد بەساڵی 2017، سێ هێند زیادی کردووە و هاوکات ڕێژەی هاوسەرگیری نزیکەی 14 هەزار حاڵەت بووە.
لەپارێزگای #دهۆک#یش 1384 حاڵًەتی جیابوونەوە تۆمار کراون، کە بەراورد بەساڵی پێشووتر 125 حاڵەت زیادی کردووە.هەروەک زیاتر لە 10 هەزار کەس هاوسەر گیریان کردووە.
هەروەک ڕەزامەندی بۆ هێنانی ژنی دووەم لە ساڵی 2018 دا لەهەولێر 36 و لەسلێمانی 48 و لەدهۆک 89 حاڵەت بووە.[1]
#25-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,031 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!