图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,358
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی چەپکێک لەمێژووی کۆمەڵە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی چەپکێک لەمێژووی کۆمەڵە

خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی چەپکێک لەمێژووی کۆمەڵە
چەپکێک لەمێژووی کۆمەڵە، کتێبێکە سەبارەت بەمێژووی کۆمەڵە و سەرکردەو ڕووداوەکانی کوردستانی باشور، نوسەری ئەم کتێبە قەبارە گەورەیە، جێگری دووەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی برایم جەلالە، کە وەک خۆی دەڵێت لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەوە تا هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێکی مولتەزیم و کارای ناو ئەو ڕێکخراوە بووە و ئاگاداری زۆربەی ڕووداوەکانی بووە. ڕەنگە سەرنجڕاکێشترین بەشی ئەم کتێبە کە تێهەڵکێشێکە لەلێکۆڵینەوەی مێژوویی و پشتی بەچەند سەرچاوەیەک و بەبیرەوەرییەکانی خۆی بەستووە لەگێڕانەوەی ڕووداوەکاندا، زیاتر ئەو بڕگانە بێت کە برایم جەلال وەک شاهیدحاڵێک دەیگێڕێتەوە. ئاوێنە چاوێک بەو بڕگە سەرنجڕاکێشانەی ئەم کتێبەدا دەخشێنێت کە بۆ ئاگابوونی ڕای گشتی لەرووداوو سەرکردەکانی ئەو ڕۆژگارە، جێی بایەخن.

جەلالییەک ڕەخنە لەجەلالی دەگرێت
برایم جەلال کە بەپێی گێڕانەوەی خۆی لەشەستەکانی سەدەی ڕابردوودا و لەسەروەختی دابەشبوونی پارتیدا بەسەر دوو باڵی مەلایی و جەلالیدا، جەلالییەکی سەرسەخت بووە، لەچەند بڕگەیەکی ئەم کتێبەدا کە بەچاوی ڕەخنەوە لەو ڕۆژگارە دەڕوانێت، دەنوسێت باسکی جەلالی نقومی پاش#کۆیە#تی سیاسەتی حوکمی بەعس ببوون و ببوونە بەشێک لەهێزی چەکداری بەعسییەکان بۆ لێدانی باسکی مەلایی و بەرژەوەندی شای ئێران لەناوچەکەدا.

کۆمەڵە ڕێکخراوێکی پڕ لەباڵباڵێن
برایم جەلال باس لەوە دەکات کە کۆمەڵە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە1970دا تا هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێک ناکۆکی فکری و شەخسی و باڵباڵێنی توندی لەگەڵ خۆیدا بەکێش کردووە، بەپێی گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵە هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لەسێ هێڵ پێکهاتبوو: هێڵی شێخ شەهاب، هێڵی تاڵەبانی، هێڵی #نەوشیروان مستەفا#، لەقۆناغێکی دیکەشدا
گەرای سەرهەڵدانی دووبەرەکی عێراقچێتی و کوردستانچێتی دێتە ناو کۆمەڵەوەو دواتریش کۆمیتەی هەرێمەکان و کۆمیتەی شارەکان دەبێتە کێشمەکێشیان. برایم جەلال کە لەو سەردەمەدا لایەنگری کۆمیتەی شارەکان بووە، هەریەک لەئارام و #مەلا بەختیار#و سالار عەزیز کە سەر کۆمیتەی هەرێمەکان بوون، بەکۆمەڵێک گەنجی ناواقیع بینی خۆبەشتزان ناودەبا کە دوای ئاشبەتاڵ و هەڵگیرسانەوەی شۆڕش خۆیان بەتاکە دەسەڵات و خاوەنی شۆڕشی نوێ دەزانی. ئەو دەنوسێت ئارام لەقەرەداغ جگە لە 8 9 گوند بەولاوە لەیەکەم ڕۆژی چوونە دەرەوەیەوە تا شەهید بوونی لەو جوغزە نەچووە دەرەوە... سالار لەدۆڵی جافایەتی تەنانەت هاوڕێکانی کۆمەڵەش لەهەڵسومەوتی بێزار بوون، بەشێکیان لەناوچەکە ڕۆیشتن بۆ ناوچەیەکی ترو هەندێکیان تەسلیم بەرژێم بوونەوە... مەلا بەختیار، نەک هەر لەناوچەیەک گیری نەدەخواردەوە، بەڵکو هەفتەیەک لەشاخ و دوو مانگ لەشار بووە، وای لێهاتبوو هەموو ڕێکخستنەکانی ناو شار مەترسییان لێنیشتبوو.

فوئاد مەعسوم.. مەلاییە تۆخەکە
برایم جەلال باس لەوە دەکات کە دوای ڕێکەوتنی ئازاری 1970، ئەم وەک جەلالییەک دووردەخرێتەوە بۆ بەسڕا، بەڵام لەوێش وەک خۆی دەڵێت مەلاییەکان وازی لێناهێن، لیژنەی ناوچەی بەسرای مەلایی بارەگایان بردبووە خانووییەک بەرامبەر ئەو خانووەی من گرتبووم، ئەو کاتە د.فوئاد مەعسوم کۆیی لێپرسراوی لیژنەی ناوچە بوو، لەمەلا مستەفا مەلایی تر بوو. فوئاد مەعسوم و دەستەو تاقمەکەی بەشێکی کارەکانیان تاقیبکردنی کوردەکان و بیروبۆچوون و ڕەوتی سیاسییان بوو، ڕۆژێک ناردیان بەدوامدا، کە چوم فوئاد مەعسوم لێی پرسیم: برادەر وا دیارە لە66ەکانی بۆیە پاش بەیانی ئازار گەیشتویتە بەسڕا؟. منیش تەنیا وەڵامم ئەوە بوو: هەرچیەک بووبم بەختیارم کە دوو شت نەبووم مەلایی و بەعسی. فوئاد مەعسوم هەڕەشەی کرد کە گوایە لەسەر ئەوە سزام دەدەن. بەهەرحاڵ کاک فوئاد وەڵامێکی تری لەوەی پێشوو ڕەقتری دەستکەوت... سەیر بوو د.فوئادێکی مەلایی دژە جەلالی بەقودرەتی قادر هەڵگەڕایەوەو بووە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی.

کێ یەکێتی دامەزراند؟
برایم جەلال پێیوایە ئەوە کۆمەڵە بوو کە بەخوێن و فرمێسک و ڕەنج و کۆڵنەدان خشت بەخشتی ئەو بینایەی دروستکرد کە بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان ناودەبرێت، کەچی ئێستا ناوی کۆمەڵە لەکولەکەی تەڕیشا نایەت، هەموو ساڵێک تەنها شەش کەس بەدامەزرێنەری یەکێتی و ڕابەرو دروستکەرەوەی شۆڕشی نوێ ناودەبرێت کە هەموویان لەدەرەوەی وڵات بوون، هەربۆیە ئەو دەپرسێت ئایا یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن د.کەمال فوئادەوە دامەزرا کە هەتا ساڵی 1979 کە بۆ سەردانێکی کاتی هاتە ناوزەنگ و پاش دوو مانگ گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا و تا ساڵی 1991و پاش ڕاپەڕین چاوی بەکوردستان نەکەوتەوە؟ یان لەلایەن د.فوئاد مەعسومەوە کە ئەویش لەساڵی 1979 چاوی بەکوردستان نەکەوت، لەساڵی 1979 هاتەوە سەر حازری و بارەگای بۆ ئامادە کراو بەو حاڵەش نەیتوانی لەژیانی پێشمەرگایەتی ناو سەرکردایەتی هەڵبکاو بەبیانووی نوێنەری یەکێتی خۆی گەیاندە تاران؟ یان بەنەوشیروان مستەفا کە (لەسەرەتای 1972ەوە تا هەڵگیرسانەوەی شۆڕش) لەباشوری کوردستان نەبووەو ئەو کاتەی گەڕایەوە چەندین مەفرەزەی چەکداری پێشمەرگەی ڕێکخراو و ئامادەی خرایە بەردەست؟ یان #مام جەلال# کە بەگەڕانەوەی ڕووبەڕووی سەرکردایەتی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆوەو ڕێکخستنەکانی یەکێتی پەلوپۆی هاویشتبوو؟.

مام جەلال دەستی وەشاند
برایم جەلال باس لەوە دەکات کە هەر کەسێک تاڵەبانی لێیتووڕە بوایە وەک ئەوە بوو کە بەر نەفرەتی فیرعەون کەوێ، کە خۆی یەکێک بووە لەوانە، ئەو دەنوسێت لەمانگی 1/1979 جۆرێک لەناکۆکی و دڕدۆنگی لەنێوان مام جەلال و شیروان شێروەندی و قادر عەزیزدا دروستبوو، کە هەردووکیان ئەوکاتە پاڵێوراو ببون بۆ ئەندامی سەرکردایەتی، مام جەلال کە زۆر بەدەگمەن لەکاتی تووڕەبووندا خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ دەکرێ، وەک هەموو جارێک هێرشی باوکسالاریانەی کردە سەر هەردووکیان و تەنانەت دەستی لەشیروان شێروەندیش وەشاند.

چۆن کران بەسەرکردایەتی؟
برایم جەلال لەم کتێبەیدا ئاماژە بەچەند حاڵەت و کەین و بەینێک دەکات کە چۆن سەرکردە دەستڕۆشتووەکانی کۆمەڵەو یەکێتی دەهاتن ئیشیان بۆ کەسی سەر بەخۆیان دەکرد بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەم مەسەلەیەدا سێ حاڵەت باس دەکات کە یەکجار جێی سەرنجن، ئەو دەنوسێت مامۆستا عەلی خەڵکی کۆیەو دۆستی مام جەلال و کۆنە جەلالیش بوو، کە هاتبوو بەرەو سەرکردایەتی بەرەو بەستەسێن تووشی مەفرەزەکەی شەهید هاوار جەلال دەبێ و لەگەڵ ئەوان بەڕێدەکەوێت بۆ سەرکردایەتی. لەڕێگا بەدەمەتەقێ کردنەوە هەواڵی من دەپرسێ و پاشان دەزانێ کە هاوار برای منە، دەڵێ : کە چووینە سەرکردایەتی بەبرایم بڵێ بەشکم حەوڵم لۆ بدا، لەئیزگەکە دامبنێن دەنگم زۆر مساعدە لۆ موزیعی. بەڵام هەر گەیشتە سەرکردایەتی بوو بەئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی!
شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە، عەسکەری فیرار بوو، ڕای کرد بووە شەدەڵەی دێکەی خۆیان، ئەوسا دەبوایە هەرچی فیراری کردایە، پسوڵەیەکی ڕێگەپێدراوی پێبوایە، کە لەلایەن سەرکردایەتی یان لێپرسراوێکی ناوچەکەوە مۆر بکرایە، شەهید جەمالی عەلی باپیر، شێخ عەبدولکەریم دەنێرێ بۆ سەرکردایەتی تا پسوڵەی مۆڵەت وەربگرێ، کە شێخ عەبدولکەریم دەگاتە سەرکردایەتی بەشکم ئەو پسوڵەیەی دەستکەوێت، پاش یەک دوو ڕۆژ چاوەڕوانی، بزوتنەوەی نوێ خێرا پەیوەندی پێوە دەکەن و دەیبەنە لای مام جەلال و دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەکەو یەکێتیش!
بۆ یەکەمجار کە منیش لەشارەوە چوومە ناو شۆڕش و لە#قەندیل# چاوم بەمام جەلال کەوت، پێی وتم: هێشتا خۆت نەناساندووە بەبرادەرانی کۆمەڵە. وتم: بۆ؟ وتی: دەمەوێ خۆت بەکۆمەڵە نەناسێنی، بەڵکو خۆت بەخەتی گشتی بناسێنی تا وەک نوێنەری خەتی گشتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بی!

حەمەی حاجی مەحمود ئیتیلاعاتە
برایم جەلال دەنوسێت ئەبو شەهاب کە لێپرسراوی لقی 1ی #سلێمانی# بوو بەڕاپۆرت نووسین کەوتبووە خوێندن لەحەمەی حاجی مەحمود... مەلا بەختیاریش چاوی بڕیبووە پۆستەکەی حەمە... ناخۆشی و ناکۆکی ئەم دووانە گەیشتە ئەو ڕادەیەی ویستیان یەکتر چەک بکەن، مەلا بەختیار لەسەرکردایەتی بۆی داچەندو مەکتەب سیاسیش سالار و جەعفەر بوون کە پشتیوانی مەلا بەختیاریان دەکرد... پاشان حەمە تەجمید دەکرێ و مەلا بەختیاریش دەکرێتە فەرماندەی هەرێمی یەک... حەمە ئیلتیزام بەم بڕیارەوە ناکاو دەبێتە #حسک#، پاشان حەمە بەوەشەوە نەوەستا، پەیوەندی بەبەشی ئیتلاعاتی ئێرانەوە کردو بووە یەکێک لەدەسەڵاتدارانی ئیتیلاعاتی ئێرانی لەناوچەکەو کرایە ئەندامی سەرکردایەتی حسک. من ئەوکاتە لەدەزگای دارایی بووم، دوو سێ جار لێکۆڵینەوەم لەگەڵ حەمەی حاجی مەحمود کرد، لەسەر مەسەلەی پارە، بەڵام بێسوود بوو، جارێک حەیوانمان سەربڕی بۆ خۆی و پێشمەرگەکان، بەدەم پارچە پارچە کردنی مەڕەکەوە جگەڕەکەی بەکاڵی خواردو تەواوی کرد.


سالار عەزیز: با نەوشیروانیش شەهید بێت
برایم جەلال دەنوسێت دوای بەدیل گرتنی نەوشیروان مستەفا لەلایەن حسکەوە، مەرجێکی بەردانی ئەوە دەبێت یەکێتی 100 پارچە چەک بدا بەحسک... من ڕام لەسەر ئەوە بوو ئەو چەکانە بدرێت گەر بەو کارە نەوشیروان بەردەن، بەکری حاجی سەفەریش هەمان ڕای هەبوو، بەڵام مەلا بەختیار و سالار ڕایان وابوو کە نەدرێت و مەرجەکانیشیان پەسەند نەکرێت، ڕای سالار وا بوو کە کۆمەڵە کۆمەڵێک سەرکردەی شەهید بووە، با ئەویش وەک هەر یەکێک لەوانە شەهید بێت.

نەوشیروان: ئەمانە بەڵان
برایم جەلال دەنوسێت پێش ئەوەی کۆنفرانسی یەکی کۆمەڵە ببەسترێت، نەوشیروان لەژوورێکی لای ئێمە خەریکی نووسینەوەی ڕاپۆرتێک بوو بۆ کۆنفرانس، ئاخر ڕۆژ بوو نەوشیروان لێی پرسیم: تۆ بڵێی لەم کۆنفرانسە سەرکەوین؟ ئەو بەڵایانەمان لەکۆڵ بێتەوە (مەبەستی جەعفەر و بەختیار و سالار بوو). منیش پێمووت: ئەگەر تۆ هەقت نەبێ و بەزۆر نەیاخەیتەوە سەرکردایەتی بەتایبەتی مام جەلالیش لێرە نییە دڵنەواییان بکا، ئەوا دڵنیابە کە دەرناچن و لەکۆڵ کۆمەڵە دەبنەوە. نەوشیروان وتی: من هەقم بەسەریانەوە نییە و لایەنگری هیچ لایەکیشیان ناکەم، کێ دەرچوو با دەرچێ، بەڵام ئەگەر ئەمانە دەرچنەوە واز ئەهێنم و بیر لەرێکخراوێکی تر دەکەمەوە دایبمەزرێنین.

پێشمەرگەی ئەنفالچی
رەنگە بڕگەیەکی هەرە سەرنجڕاکێشی ئەم کتێبە باس کردنی دوو ڕەفتاری ناپەسندی پێشمەرگە بێت، بەتایبەتی لەو شەڕەی ساڵی 1983 پێشمەرگەکانی یەکێتی لەدژی ئەنوەر بەگی بێتواتەو جاشەکانی کردویانە، کە ئەویش دیل کوشتن و تاڵان و دزییە. برایم جەلال دەنوسێت بۆ یەکەمجار بوو پێشمەرگەی یەکێتی پەلاماری ڕەبایا یان جاش بداو تەسلیمبووەکان کە دەستیان بەرز کردبێتەوە واتە دیل، بیانکوژن. بەڕاستی لەگوندی نێوەکە کە کەوتبووە قۆڵی یەکەمی شەڕەکە و (شەوکەتی حاجی موشیر) فەرماندەیی دەکرد قەسابخانەیان دانا، شەڕکەرو ناشەڕکەر و خۆڕاگر و تەسلیمکەریان بەیەکەوە کوشت، تەنها لەو دێیە 40 چەکداری تیا کوژرا... بەمەرجێک پێشتر یارمەتیدەرو ناندەرو حەوێنەری پێشمەرگە بوون... بەناحەق قڕیان تێخستن و هەرچی کەلوپەل و ماڵی پەزمەنە کراوی چەند ساڵەی ژیانیشیان هەبوو نەما. واتە بەسەرو ماڵ و داروبەردەوە ئەنفالکران. لەم شەڕەدا دەیان فەرشی ماڵانیان دزی و ئاودیوویان کرد. دەیان دەرگای ماڵی چۆڵیان شکاند و بەنرخ و بێ نرخیان بردن. دەیان سەر مەڕ و بزن و گاو مانگاو گوێرەکەو مریشک و کەڵەشێریان کوشت و سەربڕی... ماڵەکانی دۆستەکانی یەکێتیشیان تاڵان کرد و دەیان قاتی ڕانکوچۆغەی شاڵا و چەندین پارچە ئاڵتونی ژنان تاڵانکراو دزراو ئاودیوو کرا... دواتریش لەبری سزادان، دەستخۆشی سەرکەوتنیان لێکرا... ئەمە دواتریش لەچەندین شەڕدا دووبارە بۆوەو لەکاتی ڕاپەڕین و دواتریشدا کاری لەوە نەشیاوترو خراپتریش کرا.


مەلا بەختیار خۆی خستە هەلیکۆپتەرەکەوە
برایم جەلال دەنوسێت لەهەفتەی یەکەمی مانگی 12ی 1983 دوو کۆپتەر هاتنە گوندی زیخان. د.قاسملو و نوێنەرێکی ڕژێمیان تیا بوو، لەگەڵ نوێنەرەکانی یەکێتی بەسەرکردایەتی مام جەلال سواری کۆپتەر بوون و چوون بۆ بەغدا (بۆ مفاوەزات). بڕیار بوو نوێنەرەکانی یەکێتی مام جەلال و فەرەیدون و مولازم عومەرو د.خدر مەعسوم و عومەر عەزیز بن، بەڵام لەپڕ و لەو کاتەی کۆپتەرەکان ئامادە بوون بۆ فڕین، مەلا بەختیار خۆی تێخست، ئەمە لای هەموان دیاردەیەکی سەیر بوو!

سەرکردەی پرۆلیتاری عەیار چەپ
رەنگە گرنگترین خاڵی گێڕانەوەی برایم جەلال بەلای خوێنەرەوە ئەوە بێت کە ئەو وەختی خۆی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ سەرکردە دەستگیرکراوەکانی ئاڵای شۆڕش و عێراقچییەکاندا کردووە کە مەلا بەختیار و شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین بوون، ئەو دەنوسێت دوای ئەوەی پلینیۆمی کۆمەڵە ڕۆژی 10/12/1985 بڕیاری دا مەلا بەختیار و هاوڕێکانی ئیعدامی سیاسی (نەک جەستەیی) بکرێن و پاش هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بە بەندکراوی لەکۆمەڵە و یەکێتی دەربکرێن، ڕۆژی 15/12 چوومە لای مەلا بەختیار و بەپێچەوانەوە بڕیاری پیلینیۆمم پێڕاگەیاند. لەگەڵ بیستنی وشەی گوللەباران کردن، دەستی گرت بەچاویەوەو بەگریانەوە وتی: کەواتە زیلان بێ باوک ئەبێ ؟ ئینجا وتی: ئەی ئەگەر هەموو شتەکان بڵێم؟ پێموت: سبەینێ وەڵامت ئەدەمەوە. بۆ ڕۆژی 16/12 چوومە لای و پرسی: وەڵام چیە؟ وتم: لەگوللەباران دەتبورن و ماوەیەک زیندانی ئەبی و پاشان دەردەکرێ لەکۆمەڵەو یەکێتی. وتی: دەباشە تەسجیلت هێناوە داینێ و فەرموو بنووسە. وتم: نا فەرموو بەدەستوخەتی خۆت وەڵامی ئەم پرسیارانەم بدەرەوەو بەنووسین بینووسە؟
مەلا بەختیار نەک هەر وەڵامی هەموو پرسیارەکانی منی بەنووسین دایەوە، بەڵکو کەوتە نووسینی ناوی هەموو ئەندام لق و شانەو ڕێکخستنەکانی ئاش. نەختێ دامام و وتم: کاک بەختیار سەرکردەی پرۆلیتاریا بۆ ڕزگار کردنی گیانی خۆی قوربانی بەرێکخراوەکەی و ئەندامانی دەدا بەوجۆرە؟ بەس نەبوو لەشارا دەست ڕژێم نەکەوتی خۆ کۆمەڵەت بەهەڵتەکاندن دەدا. دوای تەواو بوونی هەموو پرسیارەکان و وەڵامەکان بەدەستی خۆیی و دەنگی خۆی بردم بۆ لای مامۆستا پشکۆ، پیشانمدا کە ئەو وەڵامانە ڕاستن؟ ئەویش وتی: بەڵێ ڕاستن... پاش ئەو بردمە لای شێخ عەلی خولە کەشکۆڵ و پیشانمدا و وتم: ئەو وەڵامانەی مەلا بەختیار ڕاستن؟ کە خوێندییەوە، وتی: خۆ بەڕاست ئەمە خەتی مەلا بەختیارە دەک داوەشێی سەرکردەی پرۆلیتاری عەیار چەپ.

سکرتێرو سەرکردەکان.. هەموویان هەر بارزانین
برایم جەلال لەبڕگەیەکی ئەم کتێبەدا دەنوسێت ئێمەی گەنجانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلول و شەستەکان و حەفتاکان، واماندەزانی تەنیا #پارتی دیموکراتی کوردستان# مەرکەزیەتەکەی زاڵە بەسەر دیموکرات و سەرکردایەتی بەکۆمەڵدا و لەناو ئەو مەرکەزیەتەشدا بڕیارو دەسەڵاتی بوون و نەبون بەدەست بارزانی بوو، بەڵام بەئەزمون بۆمان دەرکەوت، لەناو هەموو حیزبەکانی عێراقی و کوردستانی هەر چوار پارچەکەی کوردستانیش سەرۆک و سکرتێر هەر هەمان بارزانین، بەناسیۆنالیست و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانیەوە، بەخێڵەکی و پێشکەوتنخوازەکانیەوە، بەبێ ئاگا و شارەزاکانیەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,314
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە
挂钩项目: 6
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 25-02-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on26-02-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):26-02-2019
URL
此产品已被浏览3,314
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,358
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!