پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,442
Kuvat 105,223
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,720
Video 1,281
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
کافێی گەشتیاری لە کوردستان لە گەشەیەکی خێرادان
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کافێی گەشتیاری لە کوردستان لە گەشەیەکی خێرادان
Tilastot ja selvitykset

کافێی گەشتیاری لە کوردستان لە گەشەیەکی خێرادان
Tilastot ja selvitykset

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، دەڵێت بەهۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیار و باشبوونی باری دارایی خەڵک لە کوردستان، گەشەیەکی زۆر خێرا لە کردنەوەی کافێی گەشتیاریدا هەیە، ئەمەش دەرفەتی کاری زیاتری بۆ گەنجان ڕەخساندووە.
بەپێی ئاماری دەستەی گشتی گەشتوگوزار، 475 کافێ لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگاکان (133 لە #هەولێر#، 275 لە #سلێمانی#، 64 لە #دهۆک# و 3 لە #گەرمیان#) مۆڵەتیان وەرگرتووە. بەپێی شوێن و کواڵیتی خزمەتگوزارییەکانیشیان پلەبەندییان بۆ کراوە، بەشی زۆری ئەو مۆڵەتانەش لە سێ ساڵی ڕابردوودا دراون. نزیکەی 70 کەسیش لە هەولێر و دهۆک مامەڵەی کردنەوەی کافێیان پێشکەش کردووە و هێشتا نەکراونەتەوە.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی گشتیی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت: هەر کاتێک ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستاندا بکێشێ، گەشتیاران زیاتر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش هانی سەرمایەداران دەدات بۆئەوەی وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی گەشتیاریدا بکەن.
مەولەوی جەبار تێبینی کردووە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیار و باشبوونی باری دارایی خەڵک گەشەیەکی زۆر خێرا لە دروستکردنی کافێی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویداوە. خاوەن کافێکان بۆچوونی جیاوازیان لەسەر زیادبوونی ژمارەی کافێکان هەیە.
کافێ باربێرا، کە یەکێکە لە کافێ ناسراوەکانی شاری هەولێر، نزیکەی دوو ساڵە مۆڵەتی گەشتوگوزاری وەرگرتووە. مازن ئەمیر، بەڕێوەبەری کافی باربێرا، دەڵێت: بەشێک لە هۆکاری گەشەی خێرای کافێ گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ چاولێکەری دەگەڕێتەوە، بەشێکی دیکەشیان بۆ تێگەیشتنی هەڵە لە داهاتی کافێ دەگەڕێتەوە، بۆیە تەمەنی بەشێک لەو کافێیانە زۆر درێژ نابێ و دادەخرێن.
لە کافێکاندا جیاوازییەکی زۆر لە نرخی خواردنەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکان بەدی دەکرێت، لە هەندێ کافێ نرخی کوپێک قاوە 5 بەرامبەری نرخی هەمان قاوەیە لەکافێیەکی دیکە.
مازن ئەمیر دەڵێت: نرخی خواردن و خواردنەوەکان لە کافێ گەشتیارییەکان بەشێکی بۆ کواڵیتی و بەشێکی دیکەشی بۆ خراپ بەکارهێنانی یاساکانی گەشتوگوزار دەگەڕێتەوە، چونکە یاساکە بەبێ ڕەچاوکردنی پلەبەندی کافێکان، هیچ سنوورێکی بۆ نرخ دانەناوە و کافێکانی ئازاد کردووە لە نرخ، هەندێ کەسیش ئەمەیان قۆستووەتەوە و نرخیان زۆر بەرزکردووەتەوە.
مەولەوی جەبار دەڵێت: ڕاستە هەندێ تێبینی لەسەر نرخی خزمەتگوزاریی کافێکان هەیە، بەڵام بازاڕ ئازادە، خەڵک دەتوانن ئەو کافێیە هەڵبژێرن کە نرخەکەی گونجاوە بۆ ئەوان.
بەڕای مازن ئەمیر بیانووی هەندێک لە کافێکان بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان ئەوەیە کە شوێنەکەیان گەشتیارییە و کۆنتڕۆڵی لەسەرە، کواڵیتی کاڵاکانیش بەرزە، بەڵام لەبنەڕەتدا وانییە کوالیتی خواردنەوەکانی هەندێ کافێ شایەنی ئەو نرخە نییە کە وەریدەگرن.
لە کافێکەی مازن، نێرگەلە نافرۆشرێ، بەڵام زانیاری لەسەر نرخی نێرگەلە لە کافێکان هەیە و دەڵێت: نێرگەلەیەک لە کافێ میللیەکان بە 5 هەزار دینار بێ، لە کافێ ڕاقییەکان بە 25 هەزار دینارە، تەنانەت لە هەندێک کافێ بە 50 هەزار دینارە.
دەستەی گەشتوگوزار بەگوێرەی قەبارە و شوێنی کافێکە و کواڵیتی خزمەتگوزاریەکانیان، پلە یەک تاوەکو پێنجی بە کافێکان بەخشیوە، بۆ نموونە لە 133 کافێکەی هەولێر سێیان پلەی پێنج و 29 کافێ پلەی چواریان پێدراوە، ئەم پلەبەندییەش کاریگەری لەسەر نرخی خزمەتگوزاری کافێکان هەبووە.
مازن ئەمیر دەڵێت: ئەگەر ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ پلەبەندی کافێکانی کوردستان بەگشتی ڕەچاو بکەین، زۆربەیان شایەنی ئەو پلەیە نین کە پێیان دراوە. هەندێ کافێ هەیە شایەنی پلە دووە، بەڵام بەهۆی ناسین و پەیوەندی پلە چواری پێ بەخشراوە، هەشە پلە پێنجە لە ترسی باج و ڕسومات پلەکەی بۆ سێ دابەزاندووە، بۆیە بەخشینی پلەکان پێویستی بەپێداچوونەوەیە لەسەر دەستی کەسانێکی پسپۆڕ و شارەزار لە بوارەکە.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی زۆرترین مۆڵەتی کافێی گەشتیاری بەخشیوە. ئاکۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت : کافێ گەشتیارییەکان لە پارێزگای سلێمانی لە گەشەیەکی خێرادان، ساڵ بەساڵ ژمارەیان زیاد دەکات، بەڵام نزیکەی 20 کافێ کە مۆڵەتمان پێداون، ئێستا کار ناکەن.
کردنەوەی کافێ پێویستی بە چەند مەرجێکە، لەوانە لەسەر شەقامی بازرگانی بێ. داواکار گرێبەستی شوێنەکەی هەبێت. ئەو کەسانەی کاری تێدا دەکەن لە 18 ساڵ کەمتر نەبن. ئەمە جگە لە مەرجی تەندروستی و سەلامەتی شوێنەکە.
ئاکۆ ئەحمەد دەڵێت: چەندین ڕێنماییمان هەیە بۆ کارکردنی کافێکان، لەوانە نابێ ئاهەنگی تێدا بکرێ و ببنە هۆی بێزارکردنی خەڵک. هەروەها ئەو کارمەندە ئافرەتانەی کاریان تێدا دەکەن نابێت جگە لە کاری خۆیان بۆ مەبەستی دیکە بەکاربهێنرێن.
جگە لە کافێ گەشتیارییەکان، جۆرێکی دیکە کافێ هەن کە بە کافێی میللی ناودەبرێن، زیاتر لە شەقامە سەرەکییەکانی ناو گەڕەکەکان هەن، ئەم کافێیانە لەلایەن قایمقامیەتی پارێزگاکان مۆڵەتیان پێدەدرێت، بۆ نموونە لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 57 کافێی لەم جۆرە هەن.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی شارۆچکەی ناوەندی هەولێر، دەڵێت: مەرج و ڕێنمایی تایبەتمان هەیە بۆ پێدانی مۆڵەت بە کافێ میللییەکان. هەر کافێیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان لابدات و ببێتە هۆی بێزارکردنی خەڵک سزای دەدەین.
پێشتر بەشێک لە کافێکان 24 سەعات کراوە بوون، بەڵام دوای ڕوودانی هەندێ کێشەی کۆمەڵایەتی لە کافێکان ئێستا کاتی کارکردنیان دیاری کراوە. نەبەز عەبدولحەمید دەڵێت :لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارمانداوە کافێکان تەنیا تا سەعات یەکی شەو کراوە بن.
بەشێک لە کافێ گەشتیاری و میللییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان کارمەندی ئافرەتیان داناوە، بەڵام ئەو ئافرەتانە زۆرجار لەگەڵ موشتەرییەکان بەرەڕووی کێشە دەبنەوە.
نەبەز عەبدولحەمید دەڵێ :کارکردنی کارمەندی ئافرەت لە کافێکان شتێکی نایاسایی نییە و سیمایەکی شارستانی بەخشیوە بەکافێکان، هەندێک کافێ بەشێوەیەکی سەردەمیانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. بەڵام خاوەنی هەندێ کافێ ئەم کارمەندە ئافرەتانە بەشێوەیەکی نادروست بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیار بەکاردێنن، بەو هۆیەش چەند خاوەن کافێیەکمان سزاداون.[1]
#25-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,483 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 25-02-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-02-2019 (5 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : بەرزبوونەوە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : گەشتوگوزار
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-02-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-02-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-02-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,483 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,442
Kuvat 105,223
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,720
Video 1,281
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.453 toinen!