بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، لە ناوچەی شەرای #عەفرین# هێزەکانیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان کردووە و لە ئەنجامدا 6 چەتە کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (#شەڕڤان#انی ئێمە ڕۆژی 24ی شوباتی 2019\5ی ڕەشەمە لە گوندی مشەلا-ی سەر بە ناوچەی شەرا، بە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو دژی خاڵێکی پشکنینی چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیا چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا سەرچەتەیەک بە ناوی ئەنوەر حەسەن (ئەبوو ئووسامە) و 5 چەتەی دیکە کوژران.)[1]
#25-02-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,789