图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,098
图片 105,396
书籍 19,103
相关文件 95,947
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆچی ئەبەدی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ عەلی غەفور
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆچی ئەبەدی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ عەلی غەفور

کۆچی ئەبەدی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ عەلی غەفور
لە سلێمانی یەوە بۆ پۆڵۆنیا 1939 هەتا 2020 کۆچی ئەبەدی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ عەلی غەفور
بە کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر کاک عەلی صالح غەفور، ئەو ژانە گەورەیە تووشی هەمووان بوو. هەریەکێک لە نزیکەوە ئەو مرۆڤە دڵگەورەیەی ناسیبێ، خۆشی ویستووە و ڕیزی بۆ داناوە، ئاخر خۆ کاک عەلی بۆخۆی هەمووانی خۆشدەویست.
لە سلێمانی یەوە کە لە خێزانێکی هەبوون لەدایک دەبێت، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و پاشان مامۆستایان تەواودەکات و ماوەیەکی کەم لە گوندەکانی لای عەربەت دەبیتە مامۆستا.
لە پاش تێکشاندنی پاشایەتی لە عێراق و شۆڕشی 14 تەمووز کاک عەلی تێکۆشانی لە ڕیزی حزبی شیوعی عێراق دەستپێدەکا و لەبەر زیرەکی دەبێتە سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی گشتی قوتابیانی عێراقی.
ئەو تێکۆشانەی کاک عەلی لە ڕیزەکانی قوتابیان دەبێتە هۆی ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتەوە دووچاری ئەشکەنجە و ڕاونان بێت. لە کۆبوونەوەکی فرەواندا داوا دەکا کە داوا لە ڕژێمی قاسم بکرێت بوردومانی کوردستان ڕابگیرێت. پەیوەندی حزبی لەگەر شاعیری پێشکەوتووخواز ونوێخواز [جەلالی میرزا کەریم] بوو. گەلێک جار باسی ئەو شاعیرە نوێخوازەی بۆ دەکردم و چۆن چالاکی یەکانی لە ڕیزی حزبمان حزبی شیوعی عێراقی ئەنجام دەدا، بۆ بەختی من لە یەکەم سەفەری گەڕانەوەم پاش ڕاپەڕین شاعیر و نووسەر جەلالی میرزا کەریمی هەردەم زیندووم لە بارەگای [رۆژنامەی ڕێگای کوردستان] لەتەک مامۆستا [فەتاح تۆفیق ناسراو بە مەلاحەسن]ی هەردەم زیندوو بینییەوە، وای لەو دیدارە خۆشە و پاش ئەوەی گەرامەوە سوێد، کاک جەلال کۆچی کرد و شیعر ونووسین وبیرەوەری یەکانی خستە ژێر گڵ. زۆرجار لەگەر کاک عەلی باسی ئەو تێکۆشەرەمان دەکرد و باسی شیعر ونووسینەکانی.
حزب بۆ پەروەردەکردنی کادیر و تەواوکردنی خوێندن هەمووساڵ چەند قوتابی یەکی ڕەوانەی دەرەوە دەکرد بۆ تەواوکردنی خوێندن یەکێک لەو قوتابیانە کاک عەلی غەفور بوو. ساڵی 1962 بۆ تەواوکردنی خوێندن گەشتی ژیانی بووە پۆڵۆنیا. هەر لەو وڵاتەش بڕوانامەی بەدەست هێنا و پاشان لەگەر کیژێکی پۆڵۆنی کە ناوی [گراژینا]یە هاوسەرگیری دەکات و تاقە کوڕێکیان هەیە بەناوی [ئاڵان] و دوو نەوەیان هەیە بەناوەکانی[ئێزابێلا و ڤیان].
کاک عەلی غەفور لە پۆڵۆنیاش بەردەوام دبێت لە تێکۆشاندا لە ڕیزی حزبمان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا. هەر بە تێکۆشانی کاک عەلی لقی کۆمەڵە لە پۆڵۆنیا دادەمەزرێنی و بۆ ماوەیەکی زۆر بەخۆی سکرتێری ئەو لقە بووە. لە ڕیزی حزیشدا بەردەوام بووە لە چاڵاکی و یارمەتی دانی ئەو عێراقی و کوردانەی کە دەگەیشتنە پۆڵۆنیا، هەردەم هاریکاری دەکردن بۆ تەواو کردنی خوێندن.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا کە ساڵی 1956 دامەزراوە تاقە کۆمەڵەی خوێندکاران بووە، قوتابیانی لەخۆی کۆکردۆتەوە و تاقە باڵیوزی کورد بووە لە دەرەوە بۆ ئەوەی خەڵکی جیهان بە کورد ئاشنابکات، کاک عەلی چاڵاکانە بەشداری کۆنگرەکان و فیستیڤاڵە جیهانی یەکانی کردووە و بەجلی کوردی شان بەشانی هاوڕێ یەکانی چاڵاکی نواندووە. یەکێک لەو هاوڕێ یانەی هونەرمەندی بەناوبانگ کاک [قادر دیلان] بووە. هەنووکەش لە گوێم دەزرنگێتەوە کە بانگی کاک قادری دەکرد وبە سلێمانییانە ناوی [قادر]ی دەدرکاند ئای پەیوەندی نێوانیان چەند پیرۆز و ڕوحی بوو.
ئێمەی خوێندکارانی گەنج شانازیمان بە هاوڕێ یان قادر دیلان و عەلی غەفور و جوهەر شاوێس و زوهدی داودی و شێرزاد قازی دەکرد، کە لەتەمەن لە ئێمە گورەتربوون، لەگەر ئێمە کۆدەبوونەوە و کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا مەرکەزی پراگ کە سەر بە حزبی شیوعی عێراق بوو، بەڕێوەمان دەبرد.
پارتی مەرکەزی بەرلین و یەکێتی ئەکسا و پاسۆک سۆکسە و ئێمەش مەرکەزی پراگ مان هەبوو. لە کۆنگرەی یەکگرتنەوە لە بەرلین ساڵی 1989 مەرکەزەکان یەکیان گرتەوە و هەر لایەنی چوار ئەندامی لە دەستەی بەرێوەبەراتی بەرکەوت.
هەتا ئەو یەکگرتنەوە یە لەگەر کاک عەلی غەفور لەدەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکارن پێکەوە کارمان دەکرد و هەر ڕۆژ بە ڕۆژ پەیوەندی مان بەهێزتر دەبوو بۆمن بووە براگەورە و بیرەوەری ویادگاری یەکانمان زێدەبوون.
کاک عەلی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا خوێن کەوتە مێشکی و کەوتە نەخۆشخانە چاک نەبۆوە منیش هەواڵی نەخۆش بوون بێ هۆش بوونەکەم لە 20 ئاب 2020 بڵاوکردەوە، هەر بەو ئاواتەبووم جارەکی تر گوێم لەدەنگە خۆشەکەی بێتەوە بەڵام بەداخەوە ئیتر مەرگ ڕێگای نەدا. بەرت لەو کارەساتە، کاک عەلی سەفەری کرد بۆ شاری کەراکۆڤ و پیلی دڵی گۆڕی و زۆریش کەیفخۆش بوو بە سەرکەوتنی ئەو دیداری نەخۆشخانە یە و لەکاتی گەڕانەوەی دا کە ئاڵان کوڕیشی لە تەنیشتی بوو گەلێگ پێکەنین و کەیفخوشیمان دەربڕی و بەوەی کە هەتا دە ساڵیتر ئیتر پێویستی بە گۆڕانی دڵ نی یە و بە قسەخۆشەکانی گووتی زۆرە تا ئەوکاتە منیش گووتم نا چەند دەیەکی تریش دەژیت. کاتێک گەیشتەوە شارەکەی خۆی و ڕۆژانە هەواڵیم دەپرسی کەچی لە خەمی دایکی ئاڵان بوو کە چاوەڕوانی نەشتگەری دەکرد. زۆر بە چاویلکە و پیلی دڵ و گوێبیستی گویی و پلاتینەکانی قاچ وپشت پێدەکەنین وگاڵتەمان بە مردن دەکرد. ئاخ و هەزار ئاخ چۆن ئاڵان بۆی نووسم بەداخەوە باوکم سەفەری دوایی کرد. باوەڕم نەدەکرد وحەزم دەکرد ئاڵان پێم بڵێ ڕاست نیە وهەر لەهۆشی خۆی چووە، بەڵام ئاخ وهەزار ئاخ مردن دیسان بووە کارەسات و مەرگی کاک عەلی لێساندین. بیرت دەکەم کاک عەلی بیری قسەخۆشەکانت دەکەم. ئەی تێکۆشەرە کۆڵنەدەر و دڵ مەزنەکەی مرۆڤایەتی.
ساڵی 1976 کە کۆنگرەی سێیەمی حزبی شیوعی عێراقی لە بەغدا بەسترا کاک عەلی بەشدار بوو بەناوی [ازادی ماجد] ژمارەی کارتەکەی[ 206] بوو.
کاک عەلی وەکو کەسێکی بیانی کە خزمەتی پۆلۆنیای کردووە خەڵاتی لەسەرۆکی پۆڵۆنیا وەرگرتووە.
کاک عەلی لە 18-10-2020 دڵە مەزنەکەی وەستا وماڵئاوایی لە دایکی ئاڵان وئاڵان وهەردوو منداڵەکەی و هاوڕێ یانی کرد.
کاک عەلی لە 26-10-2020 لە شاری ئوڵشتین/پۆڵۆنیا بەخاک سپێردرا.
روحت شاد و یادت زیندوو
فەهد گردەوانی 24-10-2020ستۆکهۆڵم [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,126
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 24-10-2020 (4 年份的)
书: 杂项
文件类型: 原文
普罗旺斯:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 22-02-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-02-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):26-10-2020
URL
此产品已被浏览2,126
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.148 KB 26-10-2020 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,098
图片 105,396
书籍 19,103
相关文件 95,947
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!