Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: سالار ئەحمەد نەوجۆڵی
2020
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
👫 مەریوان نوری حەمدی
مەریوان نوری حەمدی ساڵی 1962 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو شارە تەواوکردووە. ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە شانەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە
👫 مەریوان نوری حەمدی
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
سەلام حەسەن
2020
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
بەختیار مام حەمید
2020
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📖 کۆچی ئەبەدی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ عەلی غەفور | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

کۆچی ئەبەدی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ عەلی غەفور
لە سلێمانی یەوە بۆ پۆڵۆنیا 1939 هەتا 2020 کۆچی ئەبەدی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ عەلی غەفور
بە کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر کاک عەلی صالح غەفور، ئەو ژانە گەورەیە تووشی هەمووان بوو. هەریەکێک لە نزیکەوە ئەو مرۆڤە دڵگەورەیەی ناسیبێ، خۆشی ویستووە و ڕیزی بۆ داناوە، ئاخر خۆ کاک عەلی بۆخۆی هەمووانی خۆشدەویست.
لە سلێمانی یەوە کە لە خێزانێکی هەبوون لەدایک دەبێت، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و پاشان مامۆستایان تەواودەکات و ماوەیەکی کەم لە گوندەکانی لای عەربەت دەبیتە مامۆستا.
لە پاش تێکشاندنی پاشایەتی لە عێراق و شۆڕشی 14 تەمووز کاک عەلی تێکۆشانی لە ڕیزی حزبی شیوعی عێراق دەستپێدەکا و لەبەر زیرەکی دەبێتە سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی گشتی قوتابیانی عێراقی.
ئەو تێکۆشانەی کاک عەلی لە ڕیزەکانی قوتابیان دەبێتە هۆی ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتەوە دووچاری ئەشکەنجە و ڕاونان بێت. لە کۆبوونەوەکی فرەواندا داوا دەکا کە داوا لە رژێمی قاسم بکرێت بوردومانی کوردستان ڕابگیرێت. پەیوەندی حزبی لەگەر شاعیری پێشکەوتووخواز ونوێخواز [جەلالی میرزا کەریم] بوو. گەلێک جار باسی ئەو شاعیرە نوێخوازەی بۆ دەکردم و چۆن چالاکی یەکانی لە ریزی حزبمان حزبی شیوعی عێراقی ئەنجام دەدا، بۆ بەختی من لە یەکەم سەفەری گەڕانەوەم پاش ڕاپەڕین شاعیر و نووسەر جەلالی میرزا کەریمی هەردەم زیندووم لە بارەگای [رۆژنامەی ڕێگای کوردستان] لەتەک مامۆستا [فەتاح تۆفیق ناسراو بە مەلاحەسن]ی هەردەم زیندوو بینییەوە، وای لەو دیدارە خۆشە و پاش ئەوەی گەرامەوە سوێد، کاک جەلال کۆچی کرد و شیعر ونووسین وبیرەوەری یەکانی خستە ژێر گڵ. زۆرجار لەگەر کاک عەلی باسی ئەو تێکۆشەرەمان دەکرد و باسی شیعر ونووسینەکانی.
حزب بۆ پەروەردەکردنی کادیر و تەواوکردنی خوێندن هەمووساڵ چەند قوتابی یەکی ڕەوانەی دەرەوە دەکرد بۆ تەواوکردنی خوێندن یەکێک لەو قوتابیانە کاک عەلی غەفور بوو. ساڵی 1962 بۆ تەواوکردنی خوێندن گەشتی ژیانی بووە پۆڵۆنیا. هەر لەو وڵاتەش بڕوانامەی بەدەست هێنا و پاشان لەگەر کیژێکی پۆڵۆنی کە ناوی [گراژینا]یە هاوسەرگیری دەکات و تاقە کوڕێکیان هەیە بەناوی [ئاڵان] و دوو نەوەیان هەیە بەناوەکانی[ئێزابێلا و ڤیان].
کاک عەلی غەفور لە پۆڵۆنیاش بەردەوام دبێت لە تێکۆشاندا لە ریزی حزبمان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا. هەر بە تێکۆشانی کاک عەلی لقی کۆمەڵە لە پۆڵۆنیا دادەمەزرێنی و بۆ ماوەیەکی زۆر بەخۆی سکرتێری ئەو لقە بووە. لە ریزی حزیشدا بەردەوام بووە لە چاڵاکی و یارمەتی دانی ئەو عێراقی و کوردانەی کە دەگەیشتنە پۆڵۆنیا، هەردەم هاریکاری دەکردن بۆ تەواو کردنی خوێندن.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا کە ساڵی 1956 دامەزراوە تاقە کۆمەڵەی خوێندکاران بووە، قوتابیانی لەخۆی کۆکردۆتەوە و تاقە باڵیوزی کورد بووە لە دەرەوە بۆ ئەوەی خەڵکی جیهان بە کورد ئاشنابکات، کاک عەلی چاڵاکانە بەشداری کۆنگرەکان و فیستیڤاڵە جیهانی یەکانی کردووە و بەجلی کوردی شان بەشانی هاوڕێ یەکانی چاڵاکی نواندووە. یەکێک لەو هاوڕێ یانەی هونەرمەندی بەناوبانگ کاک [قادر دیلان] بووە. هەنووکەش لە گوێم دەزرنگێتەوە کە بانگی کاک قادری دەکرد وبە سلێمانییانە ناوی [قادر]ی دەدرکاند ئای پەیوەندی نێوانیان چەند پیرۆز و روحی بوو.
ئێمەی خوێندکارانی گەنج شانازیمان بە هاوڕێ یان قادر دیلان و عەلی غەفور و جوهەر شاوێس و زوهدی داودی و شێرزاد قازی دەکرد، کە لەتەمەن لە ئێمە گورەتربوون، لەگەر ئێمە کۆدەبوونەوە و کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا مەرکەزی پراگ کە سەر بە حزبی شیوعی عێراق بوو، بەڕێوەمان دەبرد.
پارتی مەرکەزی بەرلین و یەکێتی ئەکسا و پاسۆک سۆکسە و ئێمەش مەرکەزی پراگ مان هەبوو. لە کۆنگرەی یەکگرتنەوە لە بەرلین ساڵی 1989 مەرکەزەکان یەکیان گرتەوە و هەر لایەنی چوار ئەندامی لە دەستەی بەرێوەبەراتی بەرکەوت.
هەتا ئەو یەکگرتنەوە یە لەگەر کاک عەلی غەفور لەدەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکارن پێکەوە کارمان دەکرد و هەر رۆژ بە رۆژ پەیوەندی مان بەهێزتر دەبوو بۆمن بووە براگەورە و بیرەوەری ویادگاری یەکانمان زێدەبوون.
کاک عەلی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا خوێن کەوتە مێشکی و کەوتە نەخۆشخانە چاک نەبۆوە منیش هەواڵی نەخۆش بوون بێ هۆش بوونەکەم لە 20 ئاب 2020 بڵاوکردەوە، هەر بەو ئاواتەبووم جارەکی تر گوێم لەدەنگە خۆشەکەی بێتەوە بەڵام بەداخەوە ئیتر مەرگ ڕێگای نەدا. بەرت لەو کارەساتە، کاک عەلی سەفەری کرد بۆ شاری کەراکۆڤ و پیلی دڵی گۆڕی و زۆریش کەیفخۆش بوو بە سەرکەوتنی ئەو دیداری نەخۆشخانە یە و لەکاتی گەڕانەوەی دا کە ئاڵان کوڕیشی لە تەنیشتی بوو گەلێگ پێکەنین و کەیفخوشیمان دەربڕی و بەوەی کە هەتا دە ساڵیتر ئیتر پێویستی بە گۆڕانی دڵ نی یە و بە قسەخۆشەکانی گووتی زۆرە تا ئەوکاتە منیش گووتم نا چەند دەیەکی تریش دەژیت. کاتێک گەیشتەوە شارەکەی خۆی و ڕۆژانە هەواڵیم دەپرسی کەچی لە خەمی دایکی ئاڵان بوو کە چاوەڕوانی نەشتگەری دەکرد. زۆر بە چاویلکە و پیلی دڵ و گوێبیستی گویی و پلاتینەکانی قاچ وپشت پێدەکەنین وگاڵتەمان بە مردن دەکرد. ئاخ و هەزار ئاخ چۆن ئاڵان بۆی نووسم بەداخەوە باوکم سەفەری دوایی کرد. باوەڕم نەدەکرد وحەزم دەکرد ئاڵان پێم بڵێ راست نیە وهەر لەهۆشی خۆی چووە، بەڵام ئاخ وهەزار ئاخ مردن دیسان بووە کارەسات و مەرگی کاک عەلی لێساندین. بیرت دەکەم کاک عەلی بیری قسەخۆشەکانت دەکەم. ئەی تێکۆشەرە کۆڵنەدەر و دڵ مەزنەکەی مرۆڤایەتی.
ساڵی 1976 کە کۆنگرەی سێیەمی حزبی شیوعی عێراقی لە بەغدا بەسترا کاک عەلی بەشدار بوو بەناوی [ازادی ماجد] ژمارەی کارتەکەی[ 206] بوو.
کاک عەلی وەکو کەسێکی بیانی کە خزمەتی پۆلۆنیای کردووە خەڵاتی لەسەرۆکی پۆڵۆنیا وەرگرتووە.
کاک عەلی لە 18-10-2020 دڵە مەزنەکەی وەستا وماڵئاوایی لە دایکی ئاڵان وئاڵان وهەردوو منداڵەکەی و هاوڕێ یانی کرد.
کاک عەلی لە 26-10-2020 لە شاری ئوڵشتین/پۆڵۆنیا بەخاک سپێردرا.
روحت شاد و یادت زیندوو
فەهد گردەوانی 24-10-2020ستۆکهۆڵم [1]
🗄 سەرچاوەکان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-10-2020
📖 کورتەباس
1.👁️الرحيل الابدي للمناضل الشيوعي الرفيق علي غفور
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەهد گردەوانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-10-2020
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 22 2019 2:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 22 2019 3:04PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 26 2020 9:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 48 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Oct 26 2020 9:09AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,515 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574