وەزیری ناوخۆی تورکیا: هەڕەشەکانی پەکەکە بەڕێژەی 65% کەمبوونەتەوە
وەزیری ناوخۆی تورکیا، رایگەیاند، هەڕەشەکانی
پەکەکەپەکەکە لەناوخۆی تورکیا بەڕێژەی 65% کەمبوونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە رەوشی پەکەکە لە خراپیدایە.
سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ساڵی 2018 لە فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی جەندرمە گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند لە زستاندا پلان بۆ ئەنجامدانی چوار هەزار و 407 ئۆپەراسیۆن لە 357 ناوچە داندراوە و بەڕێژەی 67%ی ئەو ئۆپەراسیۆنانە تەواوبوون. هەڕەشەکانی پەکەکە لەناوخۆی تورکیا بەڕێژەی 65% کەمبوونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە رەوشی پەکەکە لەخراپیدایە.
سۆیلو گوتیشی لە 2017ەوە تاوەکو ئێستا 104 گەریلا بەهۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و 784 گەریلاش بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییەکان کوژراون. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان 297 حەشارگەیان دەستنیشانکردووە و لەناوبراون. لە 2017دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێر، 15 هەزار و 786 کاژێر لە فڕیندابوون و لە 2018شدا، 22 هەزار کاژێر لە فڕیندابوون. رۆڵی باڵایان هەبووە لە ئاشکراکردنی شوێنەکانیان و رێگەیشیان لە جموجۆڵی تیرۆریستان گرتووە.
لەبارەی ژمارەی گەریلاکان لەناوخۆی تورکیادا، وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی ژمارەیان لە دەورووبەری 700 گەریلادایە. لە ساڵی 2018دا، 97 هەزار و 107 ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر حەشارگە و بنکەکانی پەکەکە لە ناوچەی گوندەوارەکان ئەنجامداوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە حەوت هەزار و 427 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر رێکخستنە نێوخۆییەکانی نێو شاری پەکەکە/کەجەکە ئەنجامداوە و 16 هەزار و 232 کەس دەستگیرکراون. گوتیشی لە ساڵی 2018دا، 383 تیرۆریست خۆیان رادەستکردووە. لەگەڵ خێزانی 165 لەمانەدا چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە و لەڕێگەی رازیکردنەوە خۆڕادەستکردنیان دەستەبەرکراون. هەروەها لە 2018دا، 108 بەرپرسی باڵای پەکەکە کوژراون کە 13یان ناویان لە لیستی داواکراواندا بووە.
[1]
21-02-201921-02-2019 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!