بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری شارۆچکەی #چەمچەماڵ# و شاری سلێمانی، چەند سەرپێچیکارێکیان دەستگیرکردووە، هاوکات زیاتر لە 250 باڵندەیان ئازاد کردووە.
دەربارەی دوایین هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە و سروشت، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە زاری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنەکەیانەوە چەند زانیارییەکی بڵاوکردەوە.
عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاندووە: مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانیان چوار هاوڵاتی دەستگیربکەن و هاوکات دەستبگرن بەسەر زیاتر لە 250 باڵندەی کێوی لە جۆری (بوکە سوورە و ڕیشۆڵە)، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر سەرجەم باڵندەکان دقوبارە ئازادکران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.
ڕاشیگەیاند: لە چالاکیەکی نوێ دا و لە ئەنجامی دەرچونێکی مەیدانی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر- سەربە بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بۆ سنوری بنکەکەیان، لە نزیک گوندی (گەڕ گەڕ) توانیان دوو دوو ڕاوچی لەکاتی ڕاوی باڵندەی کێوی دا دەستگیربکەن و هاوکات دەستبگرن بەسەر یەک چەکی جۆری تاپڕ و چوار فیشک دا.[1]
#20-02-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,649 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!