پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,043
Kuvat 105,415
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,987
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران چەند داواکاریی ئاراستەی ڕێکخراوی یوونسکۆ کرد
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران چەند داواکاریی ئاراستەی ڕێکخراوی...

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران چەند داواکاریی ئاراستەی ڕێکخراوی...
بەڕێز ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونسکۆ)

سڵاو و ڕێز

ئێمە وەکوو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئەندامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری 21ی فیورییە (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی)دا بە پێویستمان زانی لە دووتوێی ئەم نامەیەدا بەڕێزتان لە بارودۆخی نالەباری زمانی دایکیی نەتەوە ستەملێکراوەکانی ئێران ئاگادار بکەینەوە و داواتان لێ بکەین وەکوو ئۆرگانێکی بەرپرسیار لەو پێوەندییەدا گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی کە کۆتایی بەو ستەم و هەڵاواردنە بێنێ کە بە هۆی سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمە بە سەر کولتوور و شوناس و زمانی دایکیی نەتەوە ستەملێکراوەکانی ئێراندا هاتووە.

ئێران وڵاتێکی فرەکولتوور و فرەنەتەوەیە کە هەرکام لە نەتەوەکانی پێکهێنەری ئەم وڵاتە خاوەنی زمان و شوناسی جیاوازی خۆیانن. بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ، ئاخێوەرانی هەر زمانێک مافی خۆیانە کە بە زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن و کولتوور و زمانی خۆیان بپارێزن و پەرەی پێ بدەن. هەر وەک دەزانن، ئەو مافە لە ڕاگەیەندراوی جیهانیی مافە زمانییەکان، جاڕنامەی زمانی دایکیی ڕێکخراوی یوونسکۆ، پەیماننامەی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنڤانسیۆنی مافەکانی منداڵانێشدا هاتووە. کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەموو ئەو پەیماننامە نێونەتەوەییانەی واژۆ کردووە و لە ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بەو بەڵگەنامانە و یەک لەوانەش یوونسکۆدا ئەندامە. بە پێی مادەی 9ی یاسای مەدەنیی ئێران، ئەو بەڵگەنامانە دەبێ وەکوو یاسا پەسەندکراوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کاریان پێ بکرێت. بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی بەرپرسیارێتییەک کە واژۆکردنی ئەو بەڵگەنامانە دەیخاتە ئەستۆی، نەک هەر هێچ هەنگاوێکی بۆ جێبەجێکردنیان هەڵنەگرتووە، بەڵکوو بەپێی ئەسڵی 15ی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم، زمانی فارسی وەکوو تاقە زمانی فەرمیی وڵات دەناسێت و بە کردەوەش پرسی خوێندن بە زمانی دایکیی نەتەوە نافارسەکانی ئێران (کە زیاتر لە نێوەی حەشیمەتی ئێران پێک دەهێنن) وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر تەناهیی نیشتمانی و یەکپارچەیی وڵات پێناسە دەکات و ئامادە نییە دان بە مافە زمانییەکانی ئەو نەتەوانە و یەک لەوانە نەتەوەی کورد لە ئێران و ناوچەکانی کوردستانی ئێراندا بنێت. لەو پێوەندییەدا ڕێژیمی ئێستای ئێران بە درێژەدانی سیاسەتەکانی ڕێژیمی پاشایەتیی پەهلەوی، ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و سڕینەوە و سووکایەتی بە کولتوور و شوناسی بەشێکی زۆر لە نەتەوەکانی ئێران، گۆڕینی دێمۆگرافی و تواندنەوەی زمانی کوردی و زمانی نەتەوە ستەملێکراوەکانی دیکەی لە نێو زمانی نەتەوەی باڵادەستدا گرتوتە پێش و سەرمایەکانی وڵاتی خستۆتە خزمەت سیاسەتی تواندنەوەی کولتوور و شوناسی ئەو نەتەوانە. چالاکانی کولتووری و زمانیی کورد، کە بە شێوەی خۆبەخشانە هەوڵ دەدەن خولی فێرکردنی زمانی دایکی بۆ ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوە ستەملێکراوە بەڕێوە ببەن، لەگەڵ بەربەستی جۆراوجۆر لە لایەن دام و دەزگا حکوومەتییەکانەوە بەرەوڕوو دەبن و حکوومەت مۆرکی تاوانی ئەمنیەتی لە چالاکییە مافخوازانەکانیان دەدات.

ئێمە وەکوو حیزب و ڕێکخراوەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێراندا کە بۆ وەدیهێنانی مافە سیاسی و مرۆییەکانی نەتەوەی ستەملێکراوی کورد لە کوردستانی ئێراندا خەبات دەکەین، داواتان لێ دەکەین چاوەدێرییەکی چالاکانە بە سەر هەڵسوکەوت و سیاسەتی کاولکارانەی ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکەن و هەوڵ بدەن گوشار بخەنە سەر ڕێژیم بۆ ئەوەی کە پابەندیی خۆی بە یاسا و پرەنسیپەکانی ڕێکخراوی ئێوە و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانی پێوەندیدار بە زمانی دایکی، کە بۆ خۆی واژۆی کردوون، بە کردەوە بسەلمێنێت و کۆتایی بە ستەم و سەرکوت و هەڵاواردن لە دژی کولتوور و زمانی دایکیی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد بهێنێت.

لەگەڵ ڕێزماندا
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
ژانویەی 2019ی زایینی
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,523 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-02-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 18-02-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 18-02-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,523 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,043
Kuvat 105,415
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,987
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.844 toinen!