بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سلێمانی# سێ سەرپێچیکاری دەستگیرکرد و ڕایگەیاند، سێ کەسەکە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 18-2-2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKmedia نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە: لە ئەنجامی دەرچونێکی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی توانیان (3) سەرپێچیکار دەستگیربکەن کەسەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر چەندین داری تەمەن جیاوازو دەست بەسەراگرتنی زیاتر لە (25) فەردە خەڵوزدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئه و تۆمەتبارانە ڕێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەهۆی ئه و سەرپێچییانەی کردوویانە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەکەیان دەخرێتە بەردەست دادوەر.[1]
#18-02-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,377 car hatiye dîtin