بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر رۆژێکی کەلێندەرەکەمان چیی تیادا روویداوە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,962) پەڕتووک||
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 374,025 | وێنە 58,935 | پەڕتووک PDF 10,962 | فایلی پەیوەندیدار 42,293 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,554 |
📝 بەختیار عەلی نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی باوکی رێژوان دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەختیار عەلی نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی باوکی رێژوان دەکات
📝 بەڵگەنامەکان


ئاە ئەی کرێکارە بێوەیی و سادە و غەمگینەکەی نیشتیمان... ئاە... وەستا عەلی، ئەی هاوڕێم، بڕۆرەوە ژوورێ و لەگەڵ فرمێسکەکانتدا دەرگا لەسەر خۆت دابخە و جارێ مەیەرە دەرێ... ئاخ وەستا عەلی.
بڕۆرە ژوورێ و تا زیاتر یاریان بە ژیان و ئینسانییەتت نەکردوە، مەیەرە دەرێ... بڕۆرە ژوورێ و وایەری تەلەفونەکەت دەربهێنە و دەرگا لە کەس مەکەرەوە... وەستا عەلی... شتەکان لە تۆ گەورەترن... با لەوە زیاتر نەتکوژن... جارێک و دووجار و سێ جار کوشتن بەسە وەستا... ئەگەر بکوژی کوڕەکەت چەند کەسێک بێت، بکوژانی تۆ سەدان و هەزارانن... وەستا عەلی... بڕۆرە ژوورێ برام و بگری... چونکە هەموو ناشیرینی دونیا ئێستا لەسەر ناوی تۆ و ڕۆحی تۆ ئیشدەکات... دەرگا لە هیچ سیاسییەک و شۆڕشگێڕێکی درۆزن مەکەرەوە... گەر نەمزانیبایە برسی دەبیت، پێمدەگووتیت بڕۆ ژوورێ و خوداحافیزی لە کاشییەکانیشت بکە و ئیتر هەر دەرگا مەکەرەوە...
وەستا عەلی... بڕۆ هاوڕێم و قسە لەگەڵ کەسدا مەکە. لە پیاوێکی دڵشکاو و بریندارەوە کردیانی بە ڕیکلام... گوێ لەو سیاسییانە مەگرە کە دێنە بەردەرگات و داوای لێبوردن دەکەن... هەموو درۆزنن وەستا. گوێ لەو شۆڕشگێڕانە مەگرە کە دەیانەوێت دونیا بگۆڕن و کەچی ناتوانن لە سادەیی و برینداری و سەرلێشێوانی تۆ تێبگەن، بڕۆ ژوورێ برام و دەرگاکەت بە ڕووی هەمووماندا داخە... چاوەڕێی چیمان لێدەکەیت وەستا... چاوەڕێی جوانیمان لێ دەکەیت؟... کوڕەکەتمان کوشت و خۆشتمان کرد بە خۆفرۆش وەستا گیان...
ئیترچاوەڕێی چیمان لێدەکەیت... بۆ دەرگاکەت بە دەموچاوی هەمووماندا دانەخەیت و بڵێیت (ئیتر بەسە).
تۆ پیاوێکی سادەی وەستا... ئەوەندە سادەیت دەتوانیت لە هەموو بکوژێک ببوریت... یارییەکە لە سادەیی تۆ گەورەترە، یارییەکە لە دڵپاکی تۆ پیسترە، یارییەکە لە جوانی تۆ ناشیرینترە، وەستا. تۆ ئەی کارێکارە سادە و پاکەکەی نیشتیمانە بریندارەکەم... تۆ فێرنەبوویت کەس لە ماڵی خۆت دەربکەیت... تۆ فێرنەبوویت بێڕێزی بەرامبەر بکوژی کوڕەکەشت بکەیت وەستا... یان بڕۆ ژوورێ و دەرگاکە لە خۆت داخە و ئیتر مەیەرە دەرێ، یان تۆش سادەوساکاری و لێبوردەیی خۆت دانێ و فێری نیفاق و درۆبە... هەموو دەیانەوێت لەسەر لەوحی ڕۆحی تۆ زاری خۆیان هەڵدەن... ئەو سیاسیانەی هەموو مێژوویان ناشیرینییەیە، دەیانەوێت لەسەر حیسابی لێبوردەیی تۆ خۆیان پاکبکەنەوە... ئەوانەی لەسەر حیسابی ناشیرنکردنی هەموو کەسێکی دی دەیانەوێت وەک شۆڕشگێر دەربکەون، پێتدەڵێن خۆفرۆشی وەستا... تۆ تەنیا پیاوێکی سادەی لێبوردەی... ناتوانیت برینی خۆت بکەیت بە ڕق... بەڵام ئیتر بەسە وەستا.
هەر یەک دەیەوێت پارچەیەکت لێ بەرێت، هەریەک دەیەوێت ژانی تۆ بکات بە ئاڵایەک بۆ خۆی، هەریەک دەیەوێت لە ئینسانییەتی تۆ شتێک لە دەستکەوتی دەستبکەوێت، هەر یەک دەیەوێت برینی تۆ بکات بە دەمامکێ بۆ سەرێ خۆی... ئەو تەلەفزیۆن و کامێرا بەشان و مایکرۆفۆن بەدەستە موزەیەفانە لە بەردەرگای خۆت دەرکە، هاتوون ڕیکلام بە ژانی تۆوە بکەن، ئەو سیاسیانە دەرکە، ئێستا بۆیە بچوکن لە بەردەمتدا، چونکە لە عەرشەکانیان دەترسن وەستا. کوڕی تۆ تەنیا کوڕی تۆیە، ئەوەی لەم دونیا گەورەیەدا بۆ تۆ ماوەتەوە، ئەوەیە باوکی کوڕێکی قەشەنگ و شەهیدی، مەهێڵە کەس لێتی بدزێت... نە سەرۆک و نە جەماوەر و نە شۆڕش... زامی گەورە تەنیا زامی تۆیە وەستا. هەموومان دەربکە وەستا... هەموومان... منیش دەربکە... کە تەنها هاتووم پێتبڵێم... لە زۆرمان گەورەتری وەستا..
بەختیار عەلیبەختیار عەلی
24-02-2011

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-02-2011
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 17 2019 12:27PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 17 2019 12:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 17 2019 12:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 325 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەختیار عەلی نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی باوکی رێژوان دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-02-2011
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار عەلی
2.👁️رێژوان عەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574