داهێنەری لاوی خەڵکی گوندی دمیۆ سەر بە شاری #مەریوان#، سێ دەرمانی گیایی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جەرگ، پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات دروست کردووە.
ئەم لاوە کوردە بەهۆی داهێنانەکانییەوە لە بواری پزیشکیدا هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە، کە ڕیزبەندی خەڵاتەکانی بەم شێوەیەیە:
1. میدالیای زێڕی وڵاتی ئاڵمان بۆ دەرمانی جەرگ لە پێشانگای نێونەتەوەیی ساڵی 2017.
2. میدالیای زیو لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی تورکیە بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک و جگەر لە ساڵی 2018.
3. دوو میدالیای زیو و بڕۆنز لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی کوەیت بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات لە ساڵی 2019.[1]