🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📝 ئێمە گەلەکۆمەی ناڕەوای 15ی شوباتی 1999 کە لە کەسێتی بەڕیز عەبدوڵا ئۆجەلاندا، بە توندی شەرمەزار ئەکەین! | Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
👁️‍🗨️

ئێمە گەلەکۆمەی ناڕەوای 15ی شوباتی 1999 کە لە کەسێتی بەڕیز عەبدوڵا ئۆجەلاندا...
ئێمە گەلەکۆمەی ناڕەوای 15ی شوباتی 1999 کە لە کەسێتی بەڕیز عەبدوڵا ئۆجەلاندا، لە سەر بززوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بەڕیوەچوو، بە توندی شەرمەزار ئەکەین!
لە 15ی شوباتی 1999دا نادادپەروەری و ناڕەواییەکی مەزن کرا. گەورەیی ئەو نادادپەروەرییە لە کاراکتەری رووداوەکەو کردەوەکەدا بەدی ئەکرێت. لە لایەکەوە مەزنیی گەلی کوردستان و سەرۆکی پەکەکەپەکەکە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان، لە لایەکی تریشەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاو دەوڵەتانی هەوپەیمانی ئەو. بەڕیز ئۆجەلان خەبات بۆ دۆزی ئازادیی گەلی خۆی ئەکات، تێکۆشان بۆ رزگاریی وڵاتی خۆی ئەکات. دوژمن و هاوپەیمانە جیهانیەکانیان رێککەوتن و ویستیان دەرگاکانی دنیای لێ دابخەن، رێی هەناسەدانی لێ بگرن. ئەوان بیریان لە ویژدان و مافی مرۆڤ و یاساو دادوەریی و ئەخلاق نەکردەوە، کاتێک بڕیاریان دا مەزنێکی کوردان کە بۆ ویژدان و دادپەروەریی، بۆ ئاشتی و یەکسانی و ئازادی و هەموو بەها مرۆڤایەتیەکان خەبات ئەکات، بێدەنگ بکەن و رێی ژیانی لێبگرن.
رێککەوتنی نێوان تورکیاو هاوپەیمانە جیهانیەکانی، هەر لە ئەمەریکاوە بگرە تا چەندین دەوڵەتی ناو یەکێتی ئەوروپا، یۆنان و هەتا روسیاو ئیسرائیل، میسرو کینیا، هەموو لەو بارەیەوە یەکیان گرت و بەرژەوەندی خۆیان لەوەدا بینی کە هەموو نۆرمە مرۆڤایەتی و ئەخلاقیەکانی بخنە ژێر پێ، هەموو تواناو دەزگا سیخوڕیەکانیان لە دژی بەڕیز ئۆجەلان بخەنە کار کە لە ژێر پاراستنی یۆنانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا بوو، بۆ ئەوەی بە فێڵ و خیانەت بیگرن و رادەستی تورکیای بکەن.
پرۆسەی گەلەکۆمە بە روونی ئەوەی دەرخست کە ئەو ناوەندە نا دادپەروەرانە نەگەیشتنە ویست و داخوازیی خۆیان و ئامانجیان بەدی نەهێنا. ئەوان بە هیوای ئەوە بوون پەکەکە کە پێشەنگێکی رادیکاڵی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستانە، تێک بدەن و لەناو ببەن. یان هەر هیچ نەبێ زۆر لاوازی بکەن. بەڵام ئەوەی ئەوان چاوەڕێی بوون لە ماوەی ئەم 18 ساڵەدا بە تەواوی پێچەوانە بوو. نە بەڕیز ئۆجەلان وازی لە تێکۆشان هێنا، نە خەڵکی کورد و کوردستانیانیش دەستبەرداری دۆزی رەوای خۆیان بوون. وەڵامی خەڵکی کوردستان هەر لە هەمان ساڵی گەلەکۆمەی 15ی شوباتی 1999 دا دەرکەوت. لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا لە ئازاری 1999دا، ژمارەیەکی زۆر شارەوانی کەوتە دەست کوردان. لە ناو ئەوانیشدا شارەوانی ئامەدئامەد. ئیتر هەر ئەو کاتە گەلەکۆمە مایەپووچ دەرچوو.
ئەو رۆژە و ئەمرۆش دوژمن و هاوکارەکانی لە بەرامبەر تێکۆشانی ئۆجەلان و سەرکەوتنی خەڵکی کوردستاندا شکستیان هێنا. ئەو 19 ساڵە ئەوانی روورەش کردو ئۆجەلان و خەلکی کوردستان رووسپی. لەو 19 ساڵەدا ماف و دادپەروەری بەسەر ناهەقی و نادادپەروەریدا سەرکەوت. لە ئەنجامیشدا ئۆجەلان و پەکەکەو گەلانی کوردستان تێکۆشانی خۆیان گەیاندە قۆناغێکی باڵاتر.
لە ئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا نەک هەرپەلاماری هێزە چەکدارەکانی پاراستنی کوردستان ئەدا، بەڵکو هەمانکات هێرش بۆ سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان ئەکات. دەست بەسەر شارەوانیەکاندا ئەگرێت، سەرۆک سارەوانی و پەرلەمانتار و سیاسەتمەداران لە هەموو ئاستەکاندا دەستبەسەرو زیندانی ئەکات. ئەیەوێ بەو شیوەیە گەلی کوردستان بترسێنێ، بەرخۆدان و ئیرادەی گەل بشکێنێ.
دەوڵەتی تورکیا نەک هەر لە باکوری کوردستان، هەروەها لە باشوور و رۆژاوای کوردستانیش دوژمنایەتی کوردان ئەکا. لە بواری نێونەتەوەییدا هەوڵئەدا کورد نەناسرێن. لە مەیدانیشدا هاوکاریی نەیارانی کورد ئەکات. لە پڕۆسەی ریفەاندۆمی باشووری کوردستاندا، دەستی لەگەڵ رژێمی ئێران ئێراق تێکەڵ کردووە هێرشیان کردە سەر کوردستان. ساڵێک پێش ئێستا هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر هەرێمی عەفرینعەفرین. هێزەکانی یەپەگەیەپەگە و یەپەژەیەپەژە بەرخۆدانێکی قارەمانانەو بێوێنەیان کردو تا ماوەیەکی درێژ هەرێمەکەیان پاراست. هەرچەند هێزەکانی رژێمی تورکیا دەیان جار لە هێزەکانی یەپەگەو یەپەژەش زیاتر بوون. بەڵام لە ئەنجامدا عەفرین داگیر کرا. ئێستاش دەوڵەتی تورکیا ئەیەوێ هەرێمی دی لە رۆژاوای کوردستان داگیر بکات. لەو بارەیەوە بە هەموو شێوەیەک لە هەڵداندایە. دەوڵەتی تورکیا دوژمنی سەرەکیی گەلی کوردستانە. پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان لە بەرامبەریدا راوەستن.
20 ساڵ بەسەر گەلەکۆمەکیی 15ی شوباتدا تێپەڕێ. لە ماوەی ئەو 20 ساڵەدا دوژمنان و هاوپەیمانانی نەیانتوانی نە ئۆجەلان و نە دۆزی کوردستان لەناو ببەن. هەوڵدانی ئەوان بەردەوام بە تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بێئەنجام بوون. ناوەندی ئاژاوەگێڕو شەرەنگێز پێش 20 ساڵ ئەم هێرشەی خۆیان کردو سەریان دای لە گابەردی چیاکانی کوردستان. ئەمجارەش دیسان هەر وایان بەسەر دێت. کوردو کوردستانیان لە ماوەی ئەم 20 ساڵەدا تێکۆشانی خۆیان بەهێزتر کرد، یەکێتیی خۆیان فراوانتر کرد. پیلان و پرۆژەی لەناوبردنی شۆڕشی کوردستانیان تێکشکاند. پرۆپاگەندەی درۆو نائەخلاقییان ریسوا کرد.
گەلی کوردستان لە ئەزموونی مەزن و پێشەناگایەتی چەند ساڵەی خۆیدا قوربانی زۆری دا. بەردەوام رێز و ئامادەیی خۆی لەگەڵ رێبەرو سەرکردایەتیەکەی پیشان دا. لە دەوری پارت و رێکخراوەکانی خۆی کە سەربەرزانە پرسی کوردو کوردستان پێشئەخەن، کۆبۆوە. ئێستاش لە چوارچیوەی یەکێتی نەتەوەیی و نیشتمانیدا تێکۆشانی ئازادی و رزگاریی بەهێز ئەکەن و لە سەنگەری بەرخۆداندا تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام ئەبن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ساڵوەگەڕی گەلەکۆمەی 15ی شوباتدا، جارێکی تر داوا لە هەموو کوردستانیان ئەکا، لە ناوخۆی وڵات و لە هەر جێیەک هەن، دەنگ و هاواری تێکۆشان بۆ ئازادی بەڕیز ئۆجەلان و رزگاریی کوردستان بڵند بکەن. یەکێتی ناوخۆیان و هاوپەیمانیی لەگەڵ دۆستەکان باشتر و بەهێزتر بکەن. نەیاران و هاوپەیمانەکانیان شەرمەزار بکەن.
هەروەها کەنەکە داوا لە هەموو کوردستانیان ئەکات بەشداری پرۆتستۆکردنی گەلەکۆمەی 15ی شوبات ببن. هەڵوێستی تێکۆشانی خۆیان لەسەر دۆزی کورد و کوردستان پیشانی یار و نەیار بدەن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک
15-02-201915-02-2019

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 liittyy kohdetta: 3
📝 Asiakirjat
1.👁️Em Komplo û Bêdadîya 15ê Sibata 1999ê, Ya Di Şexsîyeta Birêz Abdullah Ocalan’da Li Ser Hereketa Azadîya Kurdistanê Hatî .
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️15-02-2019
☂️ Puolueet ja järjestöt
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 📝 Asiakirjat
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 15-02-2019
📄 Document style: 📠
🌐 Kieli - Murre: 🏳️ Kurdi - Sorani
🗺 Maa - Alue: Belgium
🏟 Puolue:

⁉️ Technical Metadata
©️ Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Naliya Ibrahim) on Feb 15 2019 11:03AM
👌 Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu (Hawrê Baxewan) Feb 15 2019 11:11AM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Hawrê Baxewan) on: Feb 15 2019 11:11AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 1,145 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,141
Kuvat 61,404
Kirjat 11,545
Liittyvät tiedostot 48,292
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,848
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,125 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574