مادەی هۆشبەر لە کوردستان بووەتە مەترسییەکی گەورە، کۆمەڵگە و خێزان هەڵدەوەشێنێ ئەگەر سنوورێکی تووند و جددی بۆ دانەنرێ.
لە تۆپ ستۆریی ڕووداودا ئەمشەو بەوردی لەسەر مەترسیی ماددە هۆشبەرەکان قسەدەکرێ، دایکێک کە لەگەڵ منداڵەکانی لە زینداندان دەڵێت، هاوژینەکەی فێری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری کردووە. کچێکیش کە لە زیندان تەمەنی بووەتە 18 ساڵ، باس لەوەدەکات لەکافتریا فێری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بووە و ئەوەش سەری کێشاوە بۆ دەستدرێژیکردنەسەری و بەوهۆیەشەوە دووگیان بووە.
بەڕێوەبەری هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی #هەولێر# هۆشداریدەدات لەوەی بەکارهێنان و بازرگانی بەماددەی هۆشبەر وەکو ساڵانی ڕابردوو نییە و ئەوەش بەمەترسی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەندروستی دادەنێت.
تەنیا لە ساڵی 2018 و لە شارێکی وەکو هەولێر 415 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 941 تۆمەتباریش لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.[1]
#14-02-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,437 times
Write your comment about this item!