🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,790) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,245 | وێنە 58,230 | پەڕتووک PDF 10,790 | فایلی پەیوەندیدار 40,345 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,082 |
📊 گوندی تەپەتۆڵەکە یەکێکە لە گوندەکانی دەشتی شارەزوور و ساڵانە 600 تا 700 تۆن توور بەرهەم دەهێنن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

گوندی تەپەتۆڵەکە یەکێکە لە گوندەکانی دەشتی شارەزوور و ساڵانە 600 تا 700 تۆن توور بەرهەم دەهێنن

دەشتی شارەزوورشارەزوور (لە سنووری هەڵەبجەهەڵەبجە) بە یەکێک لە خاکە پڕ بە پیتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت و رووبەرەکەی دەگاتە 500 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی، بەجۆرێک خاکەکەی بۆ چاندنی هەموو جۆرە بەروبوومێکی کشتوکاڵ سەرکەوتوو بووە و ساڵانە بڕێکی زۆر دانەوێڵە و سەوزە لەم خاکەدا بەرهەم دەهێنرێت.
جۆرەکانی سەوزە بە گشتی و توور بە تایبەتی بەربوومێکی گرنگی جووتیارانی دەشتی شارەزوورە، بە تایبەت لە میانی ئەم ساڵانەی دواییدا جووتیارانی ناوچەکە لە وەرزی زستاندا چەندین جۆر توور بەرهەم دەهێنن و بۆ ساغکردنەوەی رەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی دەکەن.
گوندی تەپەتۆڵەکەتەپەتۆڵەکە یەکێکە لە گوندەکانی دەشتی شارەزوور و بە بەربوومی توور بەناوبانگە، بەوتەی جووتیارانی گوندەکە ساڵانە 600 تا 700 تۆن توور بەرهەم دەهێنن.
توور بەربوومێکی پاییزە و زستانەیە و لە زستاندا وەرزی چنینەوەی توورە لە هەرێمی کوردستان، ئەنوەر ئەحمەد محەمەدی تەمەن 36 ساڵان جووتیارێکی گوندی تەپەتۆڵەکەیە و لەگەڵ هاوکارەکانی لە بەرەبەیاندا دەچنە سەر زەوییەکەیان و دەست بە هەڵکەندن و چنینەوەی توور دەکەن کە ئەمساڵ بەرهەمیان هێناوە، دواتر لە ئاوی کیانیاوێکی جوانی ناوچەکەدا دەست بە شۆردنەوەی توورەکە و پاککردنەوەی لە قوڕ و پیسی دەکەن پێش ئەوەی رەوانەی بازاڕی بکەن.
لەوبارەیەوە ئەنوەر کە جووتیارێکی گوندەکەیە وتی:: دوای ئەوەی بەیانییان زوو دەچینە سەر زەوییەکانمان و دەست بە هەڵکەندن و کۆکردنەوەی توورەکانمان دەکەین، دەیهێنینە ئەم ئاوە پاکە کە ئاوی کانییە و سەرچاوەکەی لە ئاوی زەڵمەوەیە بە جوانی دەیشۆینەوە و پاکی دەکەینەوە، پاشان دەیکەینە عەلاگەی گەورە و رەوانەی عەلوەی هەڵەبجە و سلێمانیسلێمانی دەکەین.
ئەو جووتیارە وتی: کارەکەمان زەحمەت و هیلاکی زۆری هەیە و بەیانییان زوو لەم سەرمایەی زستاندا بۆ ماوەی چەند سەعاتێک لەم ئاوەدا دەمێنینەوە و توورەکان بە جوانی دەشۆینەوە، بەڵام ئەگەر بەرهەمەکەمان پارە بکات ئەوا ئەو زەحمەت و هیلاکییەمان بیر دەچێتەوە.
ئەنوەر کە بۆ خۆی نزیکەی شەش تۆن بەربوومی تووری هەیە لە ئەمساڵدا، باس لەوە دەکات هاوشێوەی هەموو جووتیارانی تر و بەرهەمەکانی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان کێشەی گەورەیان ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان هەیە و وتی: ئێمە توورەکە رەوانەی عەلوە دەکەین، جاری وا هەیە بۆ یەک کیلۆگرام 250 دینار و هەندێکجار دەگاتە 300 دینار بەپێی جوانی و جۆری توورەکە.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە، ستار مەحمود وتی: ساڵانە جووتیارانی دەشتی شارەزوور بڕێکی زۆر تووریان هەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئێمە 420 دۆنم زەوی بە توور و 290 دۆنم زەوی بە شێلم چێنراوە، بەڵام نیگەرانی جووتیاران ساغ نەبوونەوەی بەربوومەکانیانە لە بازاڕدا، بۆ ئەو مەبەستەش بە کردنەوەی بازاڕی تایبەت و هاوکاریکردنی جووتیاران هەوڵمانداوە هاوکارییان بکەین و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەین.
لە دەشتی شارەزوور چەند جۆرێک توور بەرهەم دەهێنرێت لە جۆری تووری سوور و مۆر و سپی خڕ و درێژ، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا تووری سووری خڕ سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوەو بە زۆری جووتیاران روویان لە چاندنی ئەم جۆرە توورە کردووە.[1]
12-02-201912-02-2019

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 12-02-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-02-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ هەڵەبجە
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 13 2019 9:09AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2019 9:15AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2019 9:16AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 577 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.155 KB Feb 13 2019 9:11AMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

گوندی تەپەتۆڵەکە یەکێکە لە گوندەکانی دەشتی شارەزوور و ساڵانە 600 تا 700 تۆن توور بەرهەم دەهێنن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-02-2019
🏰 شوێنەکان
1.👁️تەپەتۆڵەکە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,543 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574