گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە ناوچەکانی چەلێ و سیدەکان دژی سوپای تورکی د...
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) دەربارەی چالاکییەکانی دوێنێی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕێکەوتی 11ی شوبات\21ی ڕێبەندان کاتژمێر 7:20 هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی لێلیکانی ناوچەی
سیدەکانسیدەکان کە خاکی باشووری کوردستانە، چالاکییەکیان کرد. گورزی تووندیان لە پەناگەیەکی دوژمن دا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 3 سەرباز کوژران. سوپای تورکی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی ناوچەکەی کرد و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی خۆیشی بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە گواستنەوە. لە ئەنجامی چالاکییەکە و بۆردومانی دوای چالاکییەکە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.
لە دژی سەربازانی سەر گردی خەرەگۆل چالاکی کرا
ئێوارەی 11ی شوبات، لە گردی خەرەگۆل-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ زێدە جموجۆڵی کۆپتەرەکان هەبوو. کاتژمێر 20:50 لە کاتی جموجۆڵەکەدا هێزەکانمان لە کۆپتەرێک و سەنگەرەکانی دوژمنیان دا لە گردی خەرەگۆل. لە ئەنجامی گورزی تووندی گەریلاکاندا، جموجۆڵی کۆپتەرەکان لە ناوچەکە وەستا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە چەکی قورس دەستڕێژییان لە دەوروبەر کرد، بەڵام هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.
[1]
12-02-201912-02-2019